تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەخەر
مرۆڤ یا ئاژەڵێک که هەمیشه بێچوویان به مردوویی دەبێت.
بەرەزه
وێڵ، تەره، بەرەڵا، بەرەودوا. [ئاواره، دەربەدەر، گەڕاوه، پاشگەز]
بەرەزوانه
ئاوزوونه: ئەڵقەی ددانەدار بۆ داخستنی کەوش و قایش و ...
بەرەس
پیسی. [بەڵەکی]
بەرەمۆم
خەوشو¬خاڵی ناو پلووره هەنگ.
بەرەو
بەر، بەردەم. [پێشەوه]
بەرەو خستن
پێش¬خستن
بەرەوبا
ڕووبەبا، ڕوەوبا. [هەرشتێک ڕووی له شوێنی هەڵکردنی"با" بێت.]
بەرەوبوون
بڵاوەو بوون، تلەو بوون. لێژەو بوون. [به لاڤ بوون، قڵپ بوونەوه، تلێر بوونەوه (بۆ نموونه به ڕیز: بۆن، ئاو، یا شتێک له سەرەوه.)]
بەرەوخوار ڕوین
بەرەوژێر ڕۆین. [ڕووبەخوار ڕۆیشتن]
بەرەوخوارکه
بەرەوخواره، بەرەوژێره، بەرەوژێرەکه، سەربەرەوخواره، سەر¬بەرەوژێره، سەربەرەوژێرکه، سەربه-رەولێژ، بەرەولێژ. [ڕووه ونشێو]
بەرەوخوارەو بوون
بەرەوژێر بوون. [سەربەره وژێر چوون، داگەڕان]
بەرەودان
وێڵ کردن، ڕژانن. [بەرەڵا کردن، ڕشتن]
بەرەودوا
گەڕیاگەوه، بەرەزه. [وەرگە¬ڕاو، گەڕاوه، پاشگەز]
بەرەودواکردن
بەرەزه کردن. [گێڕاندنەوه، گەڕاندنەوه، دانەوه]
بەرەولا
کەچ، لار. [خوار، چەفت]
بەرەوماڵ
ڕووەو ماڵ. [ڕوو له ماڵ]
بەرەوپیری
پیرایی، پێشواز. [بەپیرەوەچوون]
بەرەوپیری
ڕووەرپیری. [بەساڵاچوون]