تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرمەجێڵ
دەرمەجێڵ، دەرمەجێڵه. [چەپەر (له شورک دروست دەکرێت.)]
بەرمەغار
هاڵ. [ئەشکەوت]
بەرننه
براوه (له هەر شتێکدا یا له قوماردا.)
بەره
هێلمه. [تووک (وەک: تووکی گۆرەوی.)]
بەره
بەره
دەسه، بڕ، بڕه، جوق. [کۆمەڵ (بەرەبەره- دەستە دەسته)]
بەره!
بگەڕێوه! (زاراوەیه که جووتیار بۆ گێڕاندنەوەی گا به کاری دەهێنێت.)
بەروانک
بەروان: سنگ¬پۆشی منداڵان.
بەرواپشت
بەرواپشت. [بەراوەژوو، پشتەوڕوو(جلوبەرگێک که بەشی پشتەوەی کەوتبێته پێشەوه.)]
بەروبووم
سەرزەوین، ناوچه. [مەڵبەند، هەرێم]
بەرودوا
بەرودواکەفتن
شۆن یەک کەفتن. [ڕێچکه بەستن، دوای یەک کەوتن]
بەرودواکەفتن پا
پاوەپا کردن، دوودڵ بوون. [ڕاڕایی، ناخاترجەمی]
بەرپا
هەڵساگ، هەڵدریاگ، سەرپا. [هەستاو، هەڵدراو]
بەرپا بوون
هەڵسان، هەڵدریان. [هەستان، هەڵدران]
بەرپا بوون
هەڵسان، بەرزەوبوون. [هەستان (بۆ نموونه: هەستانی تەپوتۆز.)]
بەرپا کردن
هەڵسانن، هەڵدان، هەڵخڕانن، هەڵخستن. [سازکردن، بەرزکردنەوه، دانەدان]
بەرپا کردن
هەڵسانن، بەرزەوکردن. [هەستاندن (بۆ نموونه: هەستاندنی تەپوتۆز.)]
بەرپێچ
بەرگل، بەربەن، بەربەس. [پێشگیری]