تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دایە بەری
دایە دەمی.[دای بە دەمیەوە، درێژەی پێدا.]
بەریان
شەلەگا. [شوێنی هەڵبڕینی جۆگەئاو له جۆگه یا له چەمدا.)]
بەریان
شوێنی هەڵبڕینی جۆگەئاۆ له کێلگەدا.
بەرین
بەرگ، بەرگین. [پێشوو، یەکەمین]
بەریەخه
پارچەیەک که دەیدروون به یەخەدا بۆ پتەو کردنی.
دایە بەریا
کەفتە بەرەو.[پێشی کەوت.]
بەرابەری
ڕێکی، چۆبەچۆیی، ترازوویی. [یەکسانی، هاوسەنگی، وەک یەکی]
بەرابەری
هاوزۆری، هاونەبەردی، هاوترازویی، مێمڵی. [هاوشانی، بەرەنگاری]
بەرابەری
بەرانبەری، دەساندەسی، ڕووبەڕوویی. [هەمبەری، هەڤبەری]
بەرانبەری
بەرابەری. [هەموو ماناکانی.]
سێیەکبەری
سێ کۆیی، سێ یەکی [سێیەک بردن لە دابەش کردن دا]
ڕابەری
ڕانموونی، بەڵەدی.[ڕێبەری، شارەزاییکردن]