تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوتێبڕین
ڕوانین، چاوسەر خستن. [سەرنجد¬ان، تێڕامان]
چاولێبڕین
پەیڕەوی، چاولێگەری. (چاوی لێ بڕی.) [شوێنکەوتن، چاو لێکردن.]
کاڵەبڕوێش
[بڕوێشی کاڵ (گەنمی نەکوڵاوی ورد کراو)]
گەچبڕی
[نەخش و نیگاری بە گەچ دروست کراو لەسەر دیوار و بنمیچی ماڵدا.]
بنبڕ
بنەبڕ، بێخبڕ، ڕیشەکەن، ڕیشەبڕ. [قڕ، ڕیشەکێش]
بنەبڕ
بێخبڕ، بنبڕ، ڕیشەبڕ. [قڕ، ڕیشەکێش]
بێخبڕ
بنەبڕ، ڕیشەکەن. [قڕ، ڕیشەکێش]
دابڕ
دابڕین.]جیا کردنەوەی کەم لە زۆر.]
دابڕ
داگیر، بردن.(بە زۆر بردن)[بە زۆر گرتن]
دەسبڕ
درۆزن، چاپباز.[گزیکار، فریودەر]
دەمبڕ
گۆترە.[گۆترە، خەمڵاندن بە پێوانە کردن.]
سەربڕ
نەزیک [قەدبڕ، نزیکترین ڕێگە]
شەمبڕ
گوڵگیر [ئامرازی قرتاندفنی سەری پڵیتەی مۆم و چرایە]
قەدبڕ
لاوەلا، لابەلا، نەزیک [لە قەدی کێوەوە - ڕێگە کورتەوە - ڕۆشتن]
قەڵەمبڕ
قەڵەمتاش [چەقۆیەکی بچکۆلەیە بۆ قەڵەم دادان]
ناوکەبڕ
[(کچێک کە لە کاتی لە دایکبوون خوازبێنی دەکەن بۆ کوڕیان)]
نەرمەبڕ
زوانباز. [زمانلووس (فێڵباز)]
هەوابڕ
بەرز، بوڵون. [بڵند]
پەریبڕ
منداڵێک که خەتەنه کردنی ناوێت. (خەتەنه کراوی خواکرد.)
چۆڵبڕ
گۆرانیەکی بەناوبانگ و تایبەتی بیابانه که هاوواتای فارسی و عەرەبی نییه.
ڕۆژبڕ
ڕۆژمز. جیرە.[ڕۆژانە: کرێی ڕۆژ بە ڕۆژ. مووچە (دژی وشەی «پدیسار»ی فارسیە کە بریتیە لە مانگانە یا ساڵانە.)]
ڕیشەبڕ
بنبڕ، بێخبڕ، بنەبر.[ڕیشە کێش]
کاربڕ
دادبڕ [کارا، میر]
کیسەبڕ
[گیرفان بڕ، پارەدز]