تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوو
[وای لێهات، واگەڕا.]
بووتیمار
خەمەخوەره. [شینەشاهۆ]
بووره
[نەکێڵراو (زەوی بایر.)]
بووره
[بۆرەک: ئاوێتەیەکی کیمیاییە لە پیشەسازیدا بەکار دەهێنرێت. (بۆرەکی زێڕکاری.)]
بووش
[(لەگەڵ «باش»دا پێکەوەدێن: باشو بووش.)]
بووم
زێد. [نیشتمان، سەرزەمین]
بوومی
[خۆمالی]
بوومەلەرزه
زەوی لەرزه، لەرزەک. [بوولەرزه، زەلزەلە]
بوون
[هەبوون، بوونێتی]
بوون
مان. [بەردەوام بوون، خایاندن]
بوون
[هەبوون، خاوەنێتی]
بوون
گەڕیان. [لێهاتن، گەڕان: وابوو، واگەڕا، وای لێهات.]
بوون
[ئەوان هەبوون.]
بوونەوە
پەیدا بوونەوه. [ئاشکرا بوونەوە(بۆ نموونه: پەیدابوونی شتی ونبوو.)]
بووچک
[بچووک]
بووچکتر
[بچووکتر]
بووچکەوبوون
[بچووکبوونەوه.]
بووک
وەوی. [ژنی تازەشوو کردوو.]
بووک
... بۆچه؟. (بووک و مەگەر ) [تۆ بڵێ، بۆچی؟]
بووک و مەگەر
[خۆزگە و ئومێد]