تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگووس براتووتە
براتووتە، برا تووتەڵە. [قامکی پاڵ تووتە].
باز بردن
پەڕین، قەڵبازبردن. [قەڵەلبازکردن]
برا
کاکه. [نێرینەی هاوباوک یا هاودایک یا هاودایک و باوک.]
براتووته
[پەنجەی پاڵ پەتووته.]
براده
خاکه، ورده، دەمسوان. [خاکەی کانزای بڕبەن لێدراو.]
برادەی تەلا
خاکەزەڕ، زەڕوەرەق، دەمسوان تەڵا، زەڕسوان. [وردەی ئاڵتوون.]
برادەی نوقره
خاکەزیو، زیوسوان، دەمسوان نوقره. [وردەی زیو]
برازاوا
[هاریکاری زاوا لەکاتی بووک گواستنەوەدا.]
برازاگ
[برازا: مناڵی برا.]
برامازگ
[یەکێک لە بەرەکانی دارمازووه.]
براژن
[ژنی برا.]
براگەوره
کاکه. [برای بە تەمەن.]
برای باوکی
[براباب: نێرینەی هاوباوک.]
برای دایکی
[نێرینەی هاودایک.]
برای دایکی و باوکی
[برای هاودایک و هاوباوک.]
برایی
[برایەتی]
برج
ماڵ، بەش. [پاژ، مەنزڵ، کەلوو: مەنزڵگەی خۆر لە ئاسمان. (کەلووی شێر، کەلووی شەک )]
برجیس
[هەسارەی موشتەری.]
برد
ڕوین. [ تیراوێژ (بۆ نموونه: تیراوێژی تفەنگ.)]
برد
بردنەوه. (برد و باخت ) [قازانج لە قوماردا یا سەرکەوتن لە کایەدا.]