تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باهێر
چۆڵ، بووره، بەرەڵا، بەیاز. [بایر، نەکێڵدراو]
باهێر
سەراسیمه. (بەحەت و باهێر ) [سەرگەردان]
باو
شێوه، یاسا، ڕەوشت، سزاوار، شایسه. [داب، شایان]
باوا
باپیر. [باوەگەورە(باوکی باوک، باوکی دایک.)]
باوان
[باووباپیران (خزمی مرۆڤ لە باوکیەوه.)]
باوانی
[جیازی بووک (ئەو کەلوپەلەی لەماڵی باوکەوە لەگەڵ بووکدا دەینێرن بۆ ماڵی زاوا.)]
باواگەوره
باپیرەگەوره، باوگەوره. [(باوکی باپیر.)]
باودیان
خوەرەن. [شیاوی ددانی پیرگەل، خواردەمەنی نەرم.]
باوک
[باب، باڤ]
باوکی
باوکێتی، لەباوکەوە]
باوگەره
باواگەوره. [باپیرەگەورە]
باوگەرەبازی
دوژێندان. [جوێندان (بەیەکتر.)]
باوێشک
[باوشک: دەم کردنەوە لەکاتی خەوهاتندا.]
باوێشک دان
[باوشکدان]
باوەت
بابەت، بەرەتی. [باره، لەمەڕ، سەبارەت]
باوەخون
[(چوونەوەی بووک بۆ ماڵی باوکی.)]
باوەر
باهو. [بەرزایی یا خەنەکی نێوان دوو پارچە زەوی کە لە یەکتریان جیا دەکاتەوه.]
باوەر!
بێرا، بێرانه! (باوەرەوە یاد!= باوەروە یادت!) [بهێنه! (وشەیەکی هەورامیه.)]
باوەشێن
بارۆشە[(وشەیەکی کرماجیه.)]
باوەقۆرەت
سمەخرته. [باوەعەمرە]