تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دنیای بووچک
گەردوون.[جیهانی بچووک]
دنیای گەورە
کەیان.[جیهانی گەورە]
دۆعای شەڕ
نفرین.[تووک، نزای خراپ.]
دۆعای چاوچڵە
چاوچڵە.[چاوزار]
دەریای بێچوون
زەریای بێ هاوتا. (مەبەست هەبووی هەربووی داگری بێکۆتاییە.)
دەریای مازەندەران
دەریای کاسپیەن، دەریای خەزەر لە باکووری ئێران.
دەرەقەتی نای.
لە ڕاوی دەرنای، چاری ناکا، چارەی ناکا، باشاری ناکا.[زۆری پێی ناشکێت. پێی ناوێرێت.)]
دەسگای ئاواز
سنووقە ئاوازە، گرامافۆن. تەلەفوون
دەسگای تەن
دە چاوکەی دڵ.[دەزگەی لەش بە بۆچوونی پێشینان، دە چاوگەی زانین.(بینین، بیستن، بۆکردن، چەشتن، لێدان، گومانبەر، خەیاڵکەر، دەسکایکەر، پارێزەر، هەستی هاوبەش)]
دەسگای جۆڵایی
مەکینەی چنین.
دەوای قەی
دەرمان هەژار.[ڕشێنەوە، دەرمانی ڕشانەوە.]
سەحرای بایر
بیاوان چۆل [بیابان]
سەدای با
هاژە، شنە [دەنگی با یا دەنگێک کە بە هۆی باوە پەیدا دەبیت]
سەدای درەخت
شنە [دەنگی درەخت کە با لێی دەدات]
سەدای شمشێر
شرنگە [دەنگی تەق و تۆقی شمشێر]
سەدای قاڵاوەڕەشە
قاڕە [دەنگی قاڵاوەڕەشە]
سەدای قورواق
قیرە [قیرەی بۆق]
سەدای مالایکە
سروە [دەنگی فریشتە (لە کوردیدا هەر دەنگێک وشەی سادەی تایبەتی خۆی هەیە)]
سەدای مەل
دەنگ پەلەوەر [دەنگی باڵندە]
سەدای پا
چرپە، خشە، زرمە [دەنگی پێ]