تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێژانن
تەقانن، بێژنگ کردن. [له بێژنگدان]
بێگانه
غەواره، نەشناس. [نەناس، بیانی]
بەتانه
[(ئەو سرێش و ئاردە مشارەی کە دارتاشەکان پێکەوە تەڕیان دەکەن و بۆ گرتنی درز و کونی دەسکردەکانیان بەکاری دەهێنن.)]
بەتانوپوا هاتن
[پەسەن کردن]
بەدگومانی
دڵ چەپەڵی، دڵ کرمۆڵی. [دڕدۆنگی، بەگومانبوون.]
بەرانبازی
بەرانەجەنگێ. [شەڕەبەران]
بەرانبەر
بەرابەر [هەموو ماناکانی.]
بەرانبەرکێ
[جۆرە هەڵماتێنێکە کە لە بەرانبەر یەکەوە دادەنیشن.]
بەرانبەری
بەرابەری. [هەموو ماناکانی.]
بەرانپۆز
[لووت قنج]
بەرانەجەنگێ
بەرانبازی. [شەڕەبەران]
بەربانگ
بەرشێو، سەرشێو. [ڕۆژوو کردنەوه، خواردنی پێش شێو.]
بەربەرەکانێ
حەمەرەمزێ، شیپۆڕان. [ململانێ]
بەرتێلانه
دیاری. [بەرتەڵانە (دیاری ماڵی زاوا بۆ ماڵی بووک، بەپێچەوانەی «ناو تێلانه»وه.)]
بەردکانه
بەردڕانه (ئەو نوقڵانەیەی که له کاتی لەبەر کردنی جلوبەرگی نوێدا دەیبەخشن به هەڤاڵان یا به بەرگدروو یا به شاگردەکەی.)
بەروانک
بەروان: سنگ¬پۆشی منداڵان.
بەرپەچ دانەوه
بیانک هاوردنەوه، بیانک دوروس کردن. [بیانوو هێنانەوە]
بەرکل¬دانەوه
بڕدان، بەرپێچ کردن. [پێش¬لێبرینەوه]
بەرگ فانۆس
کراس فانۆس. [بەرگەچرا]
بەرەزوانه
ئاوزوونه: ئەڵقەی ددانەدار بۆ داخستنی کەوش و قایش و ...