تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆچان
[داردەستی سەرچەماوە.]
گۆڕوان
زێدوان. [زێوان، گۆڕەوان]
گۆڕیان
جۆڕیان. [گۆڕان، ئاڵوگۆڕبوون]
گیان
ڕۆح. [جان، ڕح]
گیان
ئەنام. [لەش، جەستە]
گیان سەخت
مەینەتی، جەفاکێش، مسیوەتی. [کەسێک کە کوێرەوەری و چەرمەسەری زۆری دیوە.]
گیان سەخت
... گران فرۆش. [ئێسک قورس. گرانجان]
گیان کەنشت
سەرەمەرگ. [کاتی گیان دەرچوون.]
گیان کەنکە
ئیزراییل، عیزراییل. [قابیز: فریشتەی گیان کێشان.]
گیان گیانان
خوا. [بینایی چاوان، خودا]
گیردان
گرتن. [گل دانەوە، بەندکردن]
گیردان
گیرخستن. [ڕاگرتن، کۆسپ هێنانە ڕێ.]
گیرفان
[بەرک: جێگەی شت تێخستن لە جلوبەرگدا.]
گیرفان مادە
[جێگەی دەست لە ڕفێدەدا.]
گیریان
کپەوبوون. گرفتاربوون. دوساخ بوون. [گیران]
گیریان
بەدەسەوبوون. [لەکاردابوون]
گیریان
[گیران، داگیرکران (وەک: گیرانی قەڵا یا وڵات.)]
گیریان خوەشی
گریان شادی، شەکەرگری. [فرمێسک ڕشتن لە شادیدا.]