تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گووشیان
[گوشران.]
گوڵ دان
گوڵ دان
گوڵ کردن. [گوڵ دەرکردن (وەک: گوڵ دەر کردنی دارگوڵ.)]
گوڵ عاشقان
[گوڵێکە.]
گوڵ گاوەزوان
گۆزروان. [گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.]
گوڵان
گوڵگەل، [(کۆی «گوڵ»ە.)]
گوڵدان
کەلەک. [دەفری گوڵ تێخستن.]
گوڵدان
گمێزدان. [دەفری میز تێکردن.]
گوێزان
میشان. [تیلێن بە گوێز.]
گوێزەوان
[گوێزەوانە، گۆزەبانە (گوێز و مێوژ کە لە کاتی لەدایک بوونی کوڕدا بە خەڵکی دەبەخشن.)]
گوێچکە زرنگیان
[گوێ زرنگانەوە: دەنگەدەنگ لە ناو گوێ هاتن.]
گوێچکە نەلەقیان
نەترسیان. [نەترسان، گوێ نەدان، بێ باک بوون]
گوێچکەدا دان
بە گوێچکەدا دان، بە گوێچکەدا هاوردن. [بە گوێدا دان، قسە بۆ کردن]
گڕگڕان
ئاگربازی [یاری کردن بە ئاگر لە بۆنەکاندا]
گژیان
گرژیان، ژۆلیان. [گرژبوون، ئاڵۆزان]
گژیان
ئەنام. (گشت گیان) [هەموو لەش.]
گۆران
ڕایەت، دێهاتی. [ڕەعیەت: لادێیی ژێر دەسەڵاتی ئاغا.]
گۆزروان
گاوەزوان. [گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.]
گۆشت بێخ دیان
هارو، پووک. [گۆشتی دەوری ددان.]