تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەناودان
پەڕینەوە لە ڕوبار.
لەوان
لەبان. (جۆرە قالیشێکە حەسیری ئەستووری لێ دروست دەکەن و بە بەرەکەی دەڵێن: «کەڕەپۆ».)
لەوەڕیان
لەوەڕین، چەرین. [لەوەڕانن، ئاڵف خواردنی ئاژەڵ]
لەگان
گاپی گەورەی کانزا کە دەستی تێدا دەشۆن. (وەک: ئافتاوە و لەگان)
لەگوپ دان
گوپتڕ. [گوپچڕ: دەر کردنی هەوای ناودەم بە مشت لێدان]
لەیەک بەران
جیاوە کردن. [لەیەک جیاکردنەوە]
لەیەک بەردان
گیان یەک خستن. [بەردانەیەک، بەگژیەکدا کردن]
لەیەک دان
یەک دان، تێک دان. [پێکەوەلکاندن، ذێواندن، ڕووخاندن]
مات دان
بێدەنگ بوون. [خۆمات دان، چرکەلە خۆبڕین]
ماتاوان
مانگی تریفەدار. (ناوی یافرەتیشە)
مارستان
خەسەخانە. [ناخۆشخانە]
مامان
یاریدەدەری دایک لە زاندا.
مامیران
جۆرە زەردەچەوێکی لینجە.
مامیران درگای دەم گیریان
مان
تۆر، پیش، قین، گەی. [گە، پێ داچەقاندن و نەڕۆیشتن]
مان
مەنەرکردن، دانیشتن، وێسان. [وەستان، مانەوە]
مان
بوون. [بەردەوام ژیان و تیانەچوون، خایاندن]
مان
ئێمە. (ماڵمان) [هی ئێمە (نیشانەی کەسی یەکەمی کۆیە)]