تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لووتەوانە
خەزێم. (زێوەرێکە لە ئاڵتوون و جەواهیرات کە دەیکەنە نەرمەی لووتیان)
لچ ڕۆخانە
کەنار چەم. [لێواری ڕوبار]
لۆتەرانە
[زمانی تایبەتی دوو یا چەند کەس کە خەڵکی تر لێی تێناگەن. (زمانی تایبەت.)]
لۆخانە
هەزارلۆخانە. [ئەندامێکی پڕ چرچ ولۆچە لە ناو ورگی ئاژەڵدا. (هەزار لۆغانەی مەڕ.)]
لەرزانە
لەرزانە. (دەرزی بەسەر) [خشڵێکی ژنانەیە لە سەر دەدرێت]
لەرزانە
گۆرانیەکی کوردیە.
مانگانە
[ئەو مووچەیەی سی ڕۆژ جارێک دەدرێت.]
مۆریانە
زەنگ. [(نەو شتەی لەسەر ئاسن دەنیشێت و خراپی دەکات)]
مۆریانە
کرم دار. [مێروویەکە دار دەخوات]
میانە
ناەڕاس. [ناوەڕاست. (وەک: ناوەڕاستی تەناف)]
میانە
بەین. [نێوان، ناو (وەک: ناو خەڵکەکە)]
میانە
شینایی. [شێنەیی، میانرڕۆ، میانەڕەوبوون]
میانە
پارچەیەکی دارینە لە قەدی قلیاناویدا.] (میانە و دەمنە)
مێشەسەگانە
جۆرە مێشێکی گەورەیە.
مەتەوکەوانە
مەتەوکەوان. [ئامرازێکی سمینە کە بە هۆی کەوانێکی تایبەتەوە دەسووڕێتەوە]
مەحرەمانە
بێدەنگ، ژێرجلەکی، کەس نەزان، دوونەدوو. [بە نهێنی بە پەنامەکی]
مەریزخانە
بیمارخانە، خەسەخانە، بیمارسان. [نەخۆشخانە]
مەسانە
تیزانگ. [میزەڵان]
مەیزانە
شیرەخانە، شەراوخانە. [شەرابخانە، عەرەقخانە]
مەیمانخانە
میوانخانە، دیوەخان]