تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاش ئاشوورا
[چێشتی ڕۆژی عاشوورا].
ئاشاخە
خراو، داشاخە. [خراپ، ڕزیو (بۆ میوە بەکار دەبرێت.)]
ئاشتی
سازشت، سازیان. [ڕێکی، سازان]
ئاشتەنورێ
[ئاشەبەتەندوورە: یارییەکی مداڵانە].
ئاشدار
شۆدار، ئاهاردریاگ. [دەقدراو]
ئاشرمە
[پاشبەست، ئاسرمە]
ئاشفتە
پەرێشان، پەکەر. [شپرزە، شڵەژاو]
ئاشنا
ڕۆشنا، دۆس، ئەشناس. [هاوڕێ، ناسراو]
ئاشپەز
ئاشچی. [چێشتلێنەر].
ئاشپەز باشی
ئاشچی باشی. [سەردەستەی چێشتلێنەران].
ئاشچی
ئاشپەز. [چێشتلێنەر]
ئاشچی باشی
ئاشپەزباشی. [سەردەستەی چێشتلێنەران].
ئاشک
توانایی. [هێز، وزە].
ئاشکرا
ڕۆشن، فاش، پەیدا، دیار. [لەبەرچاو، بێپەردە، ڕوون].
ئاشۆ
چڵک، کیم. [زووخی برین].
ئاشۆ
ئاشێو، بشێو. [ئاژاوە]
ئاشۆپاشۆ
هەڵیتوپەڵیت. [تێکەڵوپێکەڵ (خەوی تێکەڵوپێکەڵ.)]
ئاشێو
ئاشۆ، بشێو. [ئاژاوە]
ئاوپاشی
ئاوپژێن، ئاوپژانن. [ئاوپڕژێنکردن].
ئیلچی باشی
سەرئێلچی. [سەرباڵوێز]