تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چوارچوار
شانزه. [چوار کەڕەت چوار، 4×4]
چوارچێوه
سکف. [ئەو چوار داوەی که شتێکیان له خۆ گرتووه. (وەک: چوار چێوەی دەرگە یا ئاوێنه.)]
چوارچەقەڵ
چوارهەنگۆڵه. [دەفری چوار دەسکه. هەروەها ئیدیۆمه له دەسەوسان بوون و بێهێزی.]
چوارڕێگان
چوارڕیان. [پێگەی دوو ڕێگەی یەکتربڕ.]
چوارگۆشه
چوارسووچ. [چوار کونج]
چواریەکبەر
ئەو کەسەی له چوار بەش یەک بەشی بەردەکەوێت. (بۆ نموونه: له بەروبوومی زەویدا.)
چێوکاری
دارکاری: به دار لێدان.
چەرخ خواردن
چەرخیان، خول خواردن. [سووڕدانەوه]
ڕادارانە
باج، ڕاداری.[باجی سەرەڕێ، ماڵیات]
ڕادارخانە
باجگا، باجخانە.[جێگەی باج سەندن.]
ڕاداری
باج سەنن.[باجگری]
ڕسگاری
بڕەس، ئازادی، ڕەهایی.[ڕزگاری]
ڕووبارکاری
ڕووبەڕوو کردن.[بەرەوڕوو کردن]
ڕووبارکاری
ڕۆجیارپەرس
گوڵەبەرۆژە
ڕۆجیارپەرس
تێڕتێڕە، کەرپەسە.[بزنمژە]
ڕێگە باریکە
باریکە ڕێگە.[بزنەڕێ]
ژاردان
دەرمانخوارد. [ژەهر پێدان].
ژارماسی
مەرگەماسی، کۆچووڵه. [گیایەکه.]
ژماره
شماره، . [بژاردن، حسێب، ژمێره]