تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەقیانووس
دەریای گەورە، دەریای بێ پەی. [ئۆقیانووس، زەریا]
ئەلئانە
ئیسە، ئیسا. [نهۆ، ئەلعان، ئێستا]
ئەلحە
[(سووکەڵەناوی ((عەلیموحەممەد))، ناوە بۆ پیاوان.)]
ئەلحەزەر!
ئەها!، هۆشیاربە!، هۆشت بێ!، خوەت لادە!، دووربگرە!. [خۆت بپارێزە!، ئاگاداربە!]
ئەلحەونارینحەو
[(سروودێکە لەهەڵپەڕکێی کوردیدا.)]
ئەلعەیازوبیللا!
پەنا بە خوا! [بۆ خوا پاراستن لە بەڵا دەگوترێت].
ئەلوار
مۆرە. [(درەختێک کە بە پێی نیازی دارتاشین بڕاوە.)]
ئەلواسڵ
ڕەسید. [وەسڵ (بەڵگەی گەیشتنە جێ.)]
ئەلوجەلو
هەرزەوهورزە، ئەوباش، بێ سەروپا. [ڕەشوڕووت، ڕەجاڵ]
ئەلکە
[(سووکەڵەناوی ((عەلیکەرەم)).)]
ئەلکەن
تور، گەیگیر. [لاڵەپەتە]
ئەلە
[(سووکەڵەناوی ((عەلی)).)]
ئەم
[ئاماژە بۆ نزیکی تاک (ئەمڕۆژە.)]
ئەمان
بەڵام، بەڵان، وەلێ. [ئەمما]
ئەمان
ئەمانە، ئەم کەس گەلە. [ئەڤانە، ئەم نزیکانە: ئاماژە بۆ نزیکی کۆ].
ئەمان
پەنا، هانا، لاڵە، داد. [دەخیلە. هاوار]
ئەمانە
ئەمان، ئەم کەس گەلە. [ئەڤانە، ئەم نزیکانە: ئاماژە بۆ نزیکی کۆ].
ئەمانەت دان
سپاردن. [ئەسپاردن: بە ئەمانەت پێدان، بە ئەمانەت دانان].
ئەمبیق
لوولە، ئەمیق. [ئامێری دڵۆپاندن].
ئەمجار
ئیمجار، ئەم کەشە، ئەمبارە. [ئەم کەڕەتە]