تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەویچ
[ئەویش]
ئەوێ
ئەشێ، ئەبێ. [وێدەچێ، پێویستە]
ئەوە
[ئاماژە بۆ دوور].
ئەوەتە
[ئەوەتا، ئاوەتا]
ئەوەجە
بایس، گەرەک. (ئەوەجەی نییە، بایسی نییە، گەرەکی نییە. [نیاز، پێویستی]
ئەوەسە
[خۆیەتی]
ئەوەڵ
یەکەم، بەرگ، بەەرگین، سەر، دەم، دەمدەما، نووک، سەرەتا، بەرایی، بەر، لەبەرا. (سەرسوبح، دەم سوبح، نووک مەتڵەب، سەرەتای لەشکر، بەرایی لەشکر.) [هەوەڵ]
ئەوەڵ سەودا
داشت. (سفتاح) [دەشت: هەوەڵ فرۆشی ڕۆژنە].
ئەوەڵ مانگ
سەرمانگ. [سەرەتای هەیڤ]
ئەوەڵەمین
بەرگ، بەرگین، یەکەم. [یەکەمین]
ئەوەیە
ئەوی. [ئەو کەەسەی. . . ، ئەوشتەی. . ]. (ئەوەیە چەپی کرد.)
ئەڕابە
چەرخ، پێچکە، خرتەک، ئەڕادە، [تایەی عەرەبانە، تەگەرە]
ئەژدەر
سەرەبەیاخ. [سەری ئاڵا]
ئەژدەها
حەفی. [هەژدیها (شامار)]
ئەژنۆ
وژنگ، زرانی. [چۆک (وشەیەکی کرمانجیە.)]
ئەژنەفتن
ژنەفتن، ژنەوین. [بیستن]
ئەژنەوا
ژنەوا، ڕام، فەرمانبەردار. [بیسەر. گوێڕایەل]
ئەژی
ئەژیت. [دەهێنێت، دەهێنیت. (کرداری ڕانەبردوو بۆ دووەم کەس و سێیەم کەسی تاک.)]
ئەژی
ئەزیت، زیست ئەکا. زیست ئەکەی. [زینگی ئەکا، زینگی ئەکەیت. (کرداری ڕانەبردوو بۆ دووەم کەس و سێیەم کەسی تاک.)]
ئەک!
دەک! [حەک! (وشەیەکە بۆ خەفەت و داخ خواردن بەکاردێت.)]