تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەوداڵ
واڕەسە، بگردگ، خاسگەل. [عەوداڵ. تەرکەدونیا (ئەوانەی واز لە دونیا دێنن و لە شاخ و کێودا دەژین.)]
ئەودەر
دەر، دەرەو. [دەرەوە: بەرانبەری ((ناوەوە))].
ئەورا
برسی. [برچی، بەرانبەری ((تێر)). (وشەیەکی هەورامیە.)]
ئەورام
دورسی، پیشڕەفت. [چاکبوون، بەرەوپێشچوون]
ئەوزار
ساز، تفاق، کەلوپەل، دیش. [ئامێر]
ئەوزان
وازن. [گۆپکەدەرکردنەوەی دووبارەی درەخت.)]
ئەوسا
لەمەوبەر، جاران، ئەو وەختە. [لەمەوپێش]
ئەوسا
لەودوا، لەمەودوا. (من ڕۆیم، ئەوسا ئەو هات، من ئەڕۆم، ئەوسا تۆ بێ.) [لەمەوپاش]
ئەوقە
تووش، تووشیار، ئاوقە. [گیرەودە]
ئەولا
ژوور، خوار، بەرانبەر. [ئەوتەرەف]
ئەولاتر
ژوورتر، خوارتر، ئەوبەرتر. [ئەولاوەتر]
ئەونە
یەند، ئەو ئەنازە، ئەم ئەنازە. [ئەوەندە، هێندە، ئەمەندە]
ئەوچ
پۆپە، کەلە. بوڵونی، بەرزی. [ترۆپک، بڵندی]
ئەوکەسە
ئەو. [وی]
ئەوگار
دڵڕیش، دڵڕەنج، پەشێو، پەرێش، پەژێو. ڕێش، زەخمدار. [کز و داماو، دڵبڕین. بریندار]
ئەوڵاد
توخم، توخمە، تۆم، تورۆم، تۆرم، منداڵ، بەرە، زاوزەوە، فرەزن، ڕەسەن، ڕۆڵە. [ڕەچەڵەک. زارۆ]
ئەوڵادزا
نەوە، نەتەوە، توخم، تۆم، تورۆم، تۆرم، ڕۆلەزا، کوڕەزا، زاوزوە. [تۆرەمە، کوڕەزا، کچەزا]
ئەوی
[ئەبێ (دووەم کەسی تاکە.)]
ئەوی
ئەوەیە. [ئەوکەسەی. . . ، ئەوشتەی. . ]. (ئەوی چی پێ کرد.)
ئەوینێ
ئەڕوانێ، ئەنواڕێ، چاوی پێ ئەکەفێ. [دەبینێت].