تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەم
[ئاماژە بۆ نزیکی تاک (ئەمڕۆژە.)]
ئەمان
بەڵام، بەڵان، وەلێ. [ئەمما]
ئەمان
ئەمانە، ئەم کەس گەلە. [ئەڤانە، ئەم نزیکانە: ئاماژە بۆ نزیکی کۆ].
ئەمان
پەنا، هانا، لاڵە، داد. [دەخیلە. هاوار]
ئەمانە
ئەمان، ئەم کەس گەلە. [ئەڤانە، ئەم نزیکانە: ئاماژە بۆ نزیکی کۆ].
ئەمانەت دان
سپاردن. [ئەسپاردن: بە ئەمانەت پێدان، بە ئەمانەت دانان].
ئەمبیق
لوولە، ئەمیق. [ئامێری دڵۆپاندن].
ئەمجار
ئیمجار، ئەم کەشە، ئەمبارە. [ئەم کەڕەتە]
ئەمر
فەرمان، گوتن. [دەستوور، ڕاگەیاندن]
ئەمر بە مەعروف [و] نەهی لە مونکەر
خاس بکە و خراو مەکە، بکە و مەکە، ئەمر و نە. [فەرماندان بە چاکە و بەرگریکردن لە خراپە]
ئەمر و نە
بکە و مەکە. [وا بکە و وا مەکە. (سووکەڵەی ((امر و نهی).)]
ئەمسا
ئیسا، ئیسە، لەمەوسا. [هەنووکە، لەمەوپاش]
ئەمما
ئەمنیەت
هێدیەتی، هێمنیەتی، ئارامی. [بێ ترسبوون]
ئەمنە
ئەونە، ئەمندە، ئەم ئەندازە، یەند. [هێندە]
ئەمو
پڕ، فرەپڕ، ئەمبو، ئەنبو. [چڕ (بۆ نموونە: دارستانێک کە درەختی زۆری تیا بێت.)]
ئەمین
دوروس، دوروسکار، جێگەی باوەڕ. [دەسپاک (جێمتمانە)]
ئەمین
ئاسوودە، هێدی. [بێخەم]
ئەمە
ئەم کەسە، ئەم چتە. [یە، ئەم نزیکە: ئاماژە بۆ نزیکی تاک].
ئەمەسە
[ئەمەتە]
ئەمەها
[ئا ئەمەتە].