تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیمجار
ئەمجارە، ئەم کەشە. [ئەم کەڕەتە]
ئیمزا
مۆرکردن، گوزەراندن، ئەنجام دان. ڕەواداشتن. [شەقڵ کردن. جێبەجێکردن. پەسەندکردن]
ئیمڕۆ
ئەمڕۆژە. [ئەمڕۆ]
ئین
ئان، ناز، خەمزە، ئەدا. [نازونووز]
ئینتزار
چاویاری، چاوەنواڕی، چاوەڕێگەبوون، گوێ قەڵاخی، قەتیزی، خەڕەیی، دەسخەڕەیی، خەڕەبوون، دەسخەڕەبوون. [چاوەڕوانی]
ئینتزام
سەقام، سامان، یاسا. [ڕێکوپێکی]
ئینتقام
سزا، تۆڵە. [حەیف: قەرەبووی زوڵم سەندنەوە].
ئینتها
ئینتیحار
خۆکوشتن. [خۆمراندن، خۆکوژی]
ئینجا
ئیتر، تەمە، ئەمە، ئیتر. [ئەمجا]
ئینجە
فینجە، ئاڕایشت. (ئینجە و فینجە) [ئەوەی لابردنی مایەی ڕازانەوەیە].
ئینسان ئاوی
ئینسان دەلیا. [مرۆڤی ئەفسانەیی دەریا کە نیوەی لەشی وەک ماسی وایە].
ئینشا
بەستن، نووسین، هەڵبەستن. [داڕشتن، دانان].
ئینقیلاب
ئاشۆ، بشێوە، فرتێنە. [ئاژاوە، شۆڕش]
ئینکار
ئەنعاد، پیشتەوکەفتن، پینەهاتن، باوەڕ نەکردن. [نکۆڵیکردن]
ئینە
ئەمە. [وشەی ئاماژە بە نزیک. (وشەیەکی هەورامیە.)]
ئیهتمام
پیاچوون. [گوێپێدان]
ئیە
یە، ئەمە. [ئاماژە بۆ نزیک].
بێ¬ئیختیار
دڵنەخواز، دڵنەخوا. [خۆنەویست، ناچار]