تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئین
ئان، ناز، خەمزە، ئەدا. [نازونووز]
ئینتزار
چاویاری، چاوەنواڕی، چاوەڕێگەبوون، گوێ قەڵاخی، قەتیزی، خەڕەیی، دەسخەڕەیی، خەڕەبوون، دەسخەڕەبوون. [چاوەڕوانی]
ئینتزام
سەقام، سامان، یاسا. [ڕێکوپێکی]
ئینتقام
سزا، تۆڵە. [حەیف: قەرەبووی زوڵم سەندنەوە].
ئینتها
ئینتیحار
خۆکوشتن. [خۆمراندن، خۆکوژی]
ئینجا
ئیتر، تەمە، ئەمە، ئیتر. [ئەمجا]
ئینجە
فینجە، ئاڕایشت. (ئینجە و فینجە) [ئەوەی لابردنی مایەی ڕازانەوەیە].
ئینسان ئاوی
ئینسان دەلیا. [مرۆڤی ئەفسانەیی دەریا کە نیوەی لەشی وەک ماسی وایە].
ئینشا
بەستن، نووسین، هەڵبەستن. [داڕشتن، دانان].
ئینقیلاب
ئاشۆ، بشێوە، فرتێنە. [ئاژاوە، شۆڕش]
ئینکار
ئەنعاد، پیشتەوکەفتن، پینەهاتن، باوەڕ نەکردن. [نکۆڵیکردن]
ئینە
ئەمە. [وشەی ئاماژە بە نزیک. (وشەیەکی هەورامیە.)]
فیعل و ئینفیعال
ساخت و پاخت، سهجوباز [کاروکارتێکران]
دارولئینشاء
ئانوئین
نازوخەمزە، خەمزەوناز، نمەک. [نازونووز]
موتمەئین
دڵنیا، ئاسوودە. [بێ خەم، خاترجەم]