تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



(ئیفر)
بەهەشت، سپیران، سپیرار. [ئاسمانی نۆیەم بەلای پێشینیانەوە. (لەبەرگەهوا بەرەو ژوورتر.)]
ئیفت
پاژینە، ئەخشا. [بنژیل، بن بیژنگ، خەوشوخاڵی دەغڵ]
ئیفتار
بەرشێو، ڕۆژگشکانن. [بەربانگ، ڕۆژوو کردنەوە]
ئیفتاری
بەرشێو، بەربانگ. [(ئەوەی ڕۆژووی پێ دەشکێنن.)]
ئیفتخار
فیزکردن، خۆهەڵکێشانن. [شانازیکردن]
ئیفترا
دەلەسە، دەسهەڵبەس، درۆ. [تۆمەت، بوختان]
ئیفساد
چوکڵەشکێنی، شۆفاری. [ئاژاوەنانەوە]
ئیفلاس
نەبوونی، نەداری. [نابووتی، مایەپووچی]
ئیفلیج
کوچ. [شپڵە لێ دراو، گۆج]
ئیفلیجی
کوچی. [نەخۆشی شەپڵە، گۆجی]