تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵ
[(سووری کاڵ.)]
ئاڵ
. . . شەوە. [ئاڵە، هاڵە]
ئاڵ خورمایی
[ڕەنگی ئاڵی تیر].
ئاڵایشت
خەوش، کەترە. [ناتەواوی، کەمایەسی]
ئاڵایی
ڕەنگامە، زەردوسوور. [ڕەنگاوڕەنگ]
ئاڵتوون
تەڵا، زێڕ. [کانزایەکی بەنرخە].
ئاڵشت
ئاڕوگۆڕ، داوبەست. [سەوادا و مامەلە. (بە مانای "ئاڵشک"یش بەکار دەهێنرێت.)]
ئاڵشک
وەرەق، خوێز، ئەڵماسە، سیخوار. [زوقم (شەونمی بەستوو.)]
ئاڵف
زرکۆ، لەوەڕ. [ئالیک]
ئاڵف بڕین
. . . کۆکەن. [(کاتی ئاڵف بڕین.)]
ئاڵفجار
لەوەڕ، کەماجاڕ. گیاجاڕ. [لەوەڕگە]
ئاڵوبوخارا
هەڵووچەڕەشە، هەڵووچەپاوەیی. [هەلووژەڕەشە]
ئاڵوبڵالووک
هاڵووبڵالووک، بڵالووک. [ئاڵوباڵووی کێوی، هەلالووک]
ئاڵگ
. . . ماهەک. [لوو (گرێی ناو گۆشت.)]
ئاڵۆ
خاڵۆ، ئالۆ، لالۆ. [خاڵ (برای دایک.)]
ئاڵۆزی
تووڕەیی، توننی، زوێری، دڵپڕی، قین. [قەڵسبوون]
ئاڵۆش
خارشت، هەکە، قنگەخورۆکە. [خرووی لەش].
ئاڵە
[گولی. (گولی ئەسپ.)]
ئاڵە
[سووری کەڵە (پیتی "ه" بۆ ئاماژەکردن لکاوە بە "ئاڵ"ەوە ئەو ئاڵە، ئاڵەکە.)]