تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوێزان
داڵۆچکە، داڵۆزکە. [هەڵواسراو، شۆڕەوەکراو]
ئاوێزان کردن
هەڵکێشان. [هەڵواسین]
ئاوەخوەری
[جۆرە دیانەیەکی لغاوە. (دیانەی عەجەمی)
ئاوەزا
نماوی، زۆنک. [زۆنگ]
ئاوەزیاگ
پێگەییگ. [پێگەیشتوو]
ئاوەسوو
پۆس کوڵفت، بێشەرم. [ڕووهەڵماڵڕاو (ئیدیۆمە.)]
ئاوەسوو
نەزۆک، نەشۆر، قسر. [ژنی لەزگ وەستاو].
ئاوەسەر
[شۆنە (ئاو قووت نەدانی زەوی.)]
ئاوەنۆس
[ئەبەنۆس: جۆرە درەختێکە].
ئاوەنیا
ڕەپستە (زەویەک کە بۆ چاندن ئاو دراوە.)]
ئاوەڕۆ
زەهاو، ئاوەزا. [زنە: زەوی تەڕ و ئاودار. (بەرانبەری "دەیمەڕۆ"یە.)]
ئاوەکی
تەڕ. [تراو]
ئاچەر
جەڕ، جەڕدەر، شلەوکەرە سفتەوکەرە. [هاچەر، ئاچەر(ئامرازێکە بۆرغووی پێ توند و شل دەکەنەوە.)]
ئاڕایشت
بەزەک، دەق، لاولووسە. [ڕازانەوە]
ئاڕایشت کردن
بەزەککردن، دەق دان، ڕازاننەوە. [ڕازاندنەوە]
ئاڕایشت کردن
بەزەککردن، خۆ لەدەقدان. [خۆ ڕازاندنەوە]
ئاڕایشتکەر
دەقدەر، بەزەککەر. [ڕازێنەر]
ئاڕفتە
ڕمیاگ، ڕووخیاگ، وێران. [ڕووخاو، ڕماو]
ئاڕوگۆڕ
ئاڵشت، ساقی و باقی. [ئاڵوگۆڕ]
ئاژان
پلیس. [پۆلیس]