تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوماڵە
[ئاوماڵک: ئەوچیلکە و پڵوپووشەی لافاو دایەتە کەنار].
ئاومردار
چیامانی، چایمانی، مەردەئارەق. [ئارەقەی ساردی لەش].
ئاومروار
[ئاومرواری: نەخۆشێکی چاوە].
ئاونگ
[مێلاق (ئەو ترێیەی کە بە هۆی پەتەوە یا بە هۆی لقی دارەوە بەیەکەوەی دەبەستن و بە بنمیچی ماڵدا هەڵیداوەسن بۆ زستان.)]
ئاونە
مێڵاو. [لوولەی نێرگەلە.)]
ئاوهەڵچن
[ئاوهەڵمژ]
ئاوهەڵکردن
ئاوگرتن، ئاوداخستن، ئاوداشکانن. [ئاوبەردان بۆ سەر زەوی].
ئاووا
[ئاوەها]
ئاووتا
[شناوشکۆ]
ئاووگڵ
[(قوڕاو. هەروەها: مافی نیشتە جێبوون.)]
ئاوپاش
ئاوپژین. [دەفری ئاوپڕژین].
ئاوپاش
ئاوپژین. [فیچقە]
ئاوپاشی
ئاوپژێن، ئاوپژانن. [ئاوپڕژێنکردن].
ئاوپاڵ
پاڵین، تورشی سافکەر، کەفگیر. [کەوگیر]
ئاوپژانن
ئاوپشانن. [ئاو پرژاندن. (بۆ نموونە: ئاو پرژاندن بە ناندا.)]
ئاوپژین
ئاوپرژێنکردن. (چاوگێکی نایاساییە.)]
ئاوپژێن
ئاوپاش. [ئامرازی ئاوپرژێن].
ئاوپیادان
تێهەڵدان. [تێڕادان. (بۆ نموونە: ئاورادانە کاسە.)]
ئاوچا
چا، [بیر]
ئاوچاودان
زاخاوچاودان، تواشاکردن، سەرنجدان، [لێ وردبوونەوە]