تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاما
هات، هاتن. [گەیشت، گەیستن (وشەیەکی گۆرانیە.)]
ئامادە
زینگ. [زیندوو (بەرانبەری مردوو، زاراوەی بەنایەنە.)]
ئامادەکردن
تەیار کردن، قومراخکردن. [حازرکردن]
ئامادەکریاگ
تەیارکریاگ، قومراخکریاگ. [تەیارکراو]
ئامادەکەر
قومراخکەر. [تەیارکەر]
ئامان!
هانا، لاڵە، پەنا. [دەخیل! وشەی لەبەر پاڕانە+D314وە و پەنابردن].
ئامانەت
سپەردە، ئەسپەردە. [ئەمانەت، سپاردە]
ئامشۆ
هاتوچۆ. [سەرلەیەکدان]
ئامۆختە
فێر، لینی، گورۆ. [ڕاهاتوو، کەوی]
ئامۆزا
[کوڕەمام، کچەمام]
ئامۆژیاری
مۆژیاری، مۆچیاری، مۆچ. [ئامۆژگاری، پەند]
ئامیان
ئامێژرەن، فریشک. [هەوێن، شیلاوک]
ئامێ
[سووکەڵەی ناوی "ئەمانوڵڵا"یە.)]
ئامە
دایک، دایکە!، ئانە! [داڵک، دایە!]
ئامە
[(سووکەڵەناوی "ئەمانوڵڵا"یە.)]
ئامەد
هات، ماروا. [ئامەو، بەخت]
ئامەرزیان
بەخشیان، پاسابوون. [بەخشران]