تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسن
[ئێسن: کانزایەکی بەناوبانگە].
تەختەی ئاسن
پلێتی ئاسن ،پەڕەکی ئاسن.
جەوهەر ئاسن
خڵتە و چەپەڵی ئاسن.
پەنجەرەی ئاسن
پەنجەرەی شەوەکه. [پەنجەرەی له شیش دروست کراو (پەنجەرەی تۆڕداری ئاسنین.)]
ژەنگ ئاسن
تۆفاڵ، سایه. [ژەنگاسن، ژەنگی ئاسن (کە لە ئاسن پەیدا بووبێت.)]
ئاسنگەر
[ئێسنگەر: وەستای ئامرازی ئاسن].
گورز ئاسنین
تۆپز. [گۆپاڵ]