تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخ و تف
تفەوکردن. [تفکردنەوە، ئاوی دم فڕێدان].
ئاخ!
داخ!، دۆخان!، ئاه!. [ئۆف!، ئایش!]
ئاخر
ئیتر، سا. (ئیتر من وتم،) [جا]
ئاخر
دوا، پەیسەر، دواجار، دوایی، دواگین، پەڕ. [پاش، دوایین سەرەنجام، کۆتایی(پاش هەموان هات، بێ کۆتاییە.)]
ئاخر هاتن
دواییهاتن، تەواو بوون. [کۆتاییهاتن]
ئاخرمانگ
بن مانگ. [کۆتایی مانگ]
ئاخرەت
مردن، دوای مردن، دوای مەرگ، دواجار. [پسڵان، پاشەڕۆژ]
ئاخرەمین
دواگین، دواجارێک، قڕە، دوایین، دوایی، پڕگین. [ئاخرین]
ئاخنین
تەپانن. [تێپەستاوتن، بە زۆر تێڕاکردن]
ئاخوون
مەلا، مامۆسا. [زانای ئایینی عەجەمان].
ئاخوڕ
دەمگە، ئافڕ. [ئەڵفدانی ئاژەڵ].
ئاخوەری
گۆزڵە. [گۆزک]
ئاخگە
قەیران، ئاهگە، ئاگە. [جەنگە، جەرگە]
ئاخڵا
خەرمانە. [تەموژی بازنەیی مانگ و خۆر. (خەرمانەی مانگ، خەرمانەی خۆر)]
ئاخیلە
لادە. (دیواری تەپاڵە). [تەپاڵەی لەسەریەک دانراو].
ئاخیلەدان
گردوبوون. [خڕبوونەوە، کۆ بوونەوە(بۆ نموونە: پەپکە بەستنی مار یا کۆبوونەوەی خەلکەکە.)]
ئاخیە
مێخ ئاخۆڕ. [سەنگی ئاسنی ئەڵقەدار کە ئەسپی لای ئاخوڕدا پێ دەبەستنەوە.
ئاخێز
هەڵسان، ڕاسەوبوون. [هەستان، ڕاستبوونەوە]
ئاخە
ئاغە، گەورە. [ئاغا، بەڕێز]
ئەڵقەی ئاخیە
[ئەڵقەی میخی ئاخوڕ].
دەس ئاخر
ئاخردەس.[کایەی کۆتایی. (دوایین کایەی قومار.)]
مێخ ئاخۆڕ
سنگی ئاسنی ئەڵقەدار.