تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەتریالیزمی مێژوویی
مەتریالیزمی
مێژوویی
پاژێکی
گرنگی
فەلسەفەی «مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
»
لە
ئەژماردێت
کە
لە
سەر
بنەمای تیۆری مارکس دەربارەی
مێژوو
بنیاد
نراوە
. مارکس
ئەم
تیۆرییەی
بە
کورتی
لە
پێشەکی
کتێبە ناودارەکەی
خۆی
بە
ناوی
«توێژینەوەی ئابووریی
سیاسی
» (1859) هێنایە ئاراوە.
ئەو
دەنووسێ: «
لە
بەرهەمهێنانی پێداویستیە کۆمەڵایەتیەکانی ژیاندا،
لە
نێوان
مرۆڤەکان پێوەندییەکی دیاریکراو دێتە کایەوە
کە
لە
ویست
و ئیرادەی
ئەوان
بەدەرە، ئەمەش
هەمان
پێوەندیی بەرهەمهێنانە
کە
گرێدراوی
گەشە
و فراژووتنی هێزە بەرهەمهێنەرەکانە. سەرجەمی
ئەم
پێوەندییانە ژێرخانی
کۆمەڵگە
پێکدێنن
کە
سەرخانی
سیاسی
و
دادوەری
و فیکری (ئایدیۆلۆجیکی)
لەسەر
ئەو
ژێرخانە دادەمەزرێت.
شێوازی
بەرهەمهێنان
لە
ژیانی
ماددیدا چارەنووسی تایبەتمەندیە
کۆمەڵایەتی
و سیاسییەکان و
ڕەوتی
مەعنەوی
ژیان
دیاری
دەکات. لێرەدا هوشیاریی
مرۆڤ
، چۆنییەتی
ژیان
و گوزەرانی
دیاری
ناکات
بەڵکوو
بە
پێچەوانەوە،
شێوازی
گوزەرانی
کۆمەڵایەتی
، ئاستی هوشیاریی
ئەو
دیاری
دەکات …
کە
شێوازی
بەرهەمهێنان
دەگۆڕێت، سیمای جیاوازییە
کۆمەڵایەتی
و دابەشکارییە چینایەتییەکانیش،
بە
هەوای
ئەم
گۆڕانە
تووشی
وەرچەرخان
دەبێت.
ئەم
گۆڕانکارییانە
بە
شێوازێکی دایەلیکتیکی و
بە
دەرکەوتنی دژایەتییەکانی هەناوی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان ڕوودەدەن
کە
ئاکامەکەشی ململانێی چینایەتییە …»
بەپێی تیۆری مەتریالیزمی
مێژوویی
، سەرچاوەی
ڕەوتی
فراژووتنی
مێژوویی
کۆمەڵگەی مرۆڤی دەگەڕێتەوە
بۆ
جووڵە
و گۆڕانی دژبەرە سەرەکییەکانی
کۆمەڵگە
.
دژایەتی
نێوان
چینەکانی
کۆمەڵگە
، وزەیەکی پاڵنەرە
بۆ
ڕەوتی
فراژووتنی
ئەو
کۆمەڵگەیە.
لە
ڕوانگەی
ئەم
قوتابخانەوە
جڤاک
و ڕەشەگەل
مێژوو
دەخوڵقێنن
نەک
پاڵەوانان.
ئەگەرچی
دەوری
ڕێبەرانی
شۆڕشگێڕ
لە
مێژوودا
ڕەت
ناکاتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆتایی مێژوو
تیۆریێکە
لە
لایەن
فرانسیس فۆکۆیاما،
جێگری
بەشی پلاندانانی
سیاسی
لە
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
کە
لە
ساڵی 1989
لە
گۆڤاری «
بەرژەوەندی
نەتەوەیی»،
هاتە
ئاراوە.
ناوبراو
تیۆرییەکەی
خۆی
لە
پێشدا
لە
وتارێکدا و
پاشان
لە
کتێبێک
بە
ناوی
«
کۆتایی
مێژوو
و
دوایین
مرۆڤ
»
بڵاو
کردەوە
. بەڕای
ئەو
«
لیبرال
دیموکراسی
»
دوایین
شێوازی
حکوومەتە
لە
کۆمەڵگەی مرۆڤدا. مێژووی مرۆڤایەتیش، کۆمەڵێکی گونجاو و پێڕەودارە
کە
بەشی
زۆری
کۆمەڵی
مرۆڤ
بەرەو
لیبرال
دیموکراسی
هاندەدات. فۆکۆیاما
لە
بارەی
کۆتایی
مێژوو
دەڵێ:
«
کۆتایی
مێژوو
ئەو
کاتەیە
کە
مرۆڤ
دەستی
دەگات
بە
شێوازێک
لە
کۆمەڵگەی مرۆڤی
کە
تێیدا قووڵترین و
سەرەکی
دیکەین پێداویستیەکانی مرۆڤی
بەدی
بکرێت. مرۆڤی
ئەم
سەردەمە
گەیشتۆتە جێگەیەک
کە
ناتوانێ جیهانێکی
جیاواز
لەم
دنیایەی
ئێستا
وێنا
بکات،
چونکە
هیچ
هێمایەک
نییە
لەمەڕ
باشتر
بوونی
دۆخی
ئێستا
».
«
بە
درێژایی
چەند
ساڵی
ڕابردوو
،
هاوکات
لەگەڵ
سەرکەوتنی
لیبرال
دیموکراسی
بەسەر دژبەرە ئایدیۆلۆجییەکانی
خۆی
،
وەک
پاشایەتی
و
فاشیزم
و
کۆمۆنیزم
،
لە
سەرانسەری جیهاندا هاوڕایەتییەکی
گرینگ
دەربارەی ڕەوابوونی
لیبرال
دیموکراسی
لەگوێن
تاکە
سیستەمی
کارامە
هاتۆتە ئاراوە.
لەم
ڕووەوە
ڕەنگە
ئەم
سیستەمە لووتکەی فراژبوونی ئایدیۆلۆجیای
مرۆڤ
و
دوایین
شێوازی
حکوومەتی
مرۆڤ
بێت
کە
دەکرێ
بڵێین
،
کۆتایی
مێژوو
پێک
دێنێت.
لە
ڕاستیدا ڕووخانی
کۆمۆنیزم
بەڵگەیەک
بوو
بۆ
سەرکەوتنی بەهاکانی لیبرالی
ڕۆژاوایی
و
کۆتایی
ململانێی ئایدیۆلۆجییەکان.
من
باوەڕم
بە
کۆتایی
هاتنی مێژووە».
دوای ڕوداوەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001، فۆکۆیاما
بە
نووسینی وتارێک جارێکی
دیکە
لەسەر
تیۆری «
کۆتایی
مێژوو
»
جەختی
کردەوە
.