لە ڕێکەوتی 18ی ژانوییەی 1918 تۆماس وودرۆ ویلسۆن (1869-1959) سەرۆککۆماری
ئەو کاتەی
ئەمریکا، بەیاننامەیەکی دەربارەی ئامانجەکانی دەوڵەتانی یەککەوتوو (
لە شەڕی جیهانی
یەکەم)
بڵاو کردوەوە
کە بە چواردە مادەی ویلسۆن
ناوی دەرکردووە
ئەم چواردە
مادە بریتین
لە:
1ــ ڕاوەستانی سیاسەتی
نهێنی و مۆرکردنی پەیماننامەی
ئاشکرا بۆ ئاشتی.
2ــ ئازادبوونی
هاتوچۆ لە دەریاکاندا.
3ــ لابردنی کۆسپی گومرگی و لەبەرچاوگرتنی
یەکسانی و
ئازادی لە بازرگانیدا.
4ــ کەمکردنەوەی چەکەکان.
5ــ
چارە سەرکردنی دادپەروەرانەی
کێشە ئیستیعمارییەکان.
6ــ چۆڵکردنی
خاکی سۆڤیەت.
7ــ
سەربەخۆیی دووبارەی بەلجیکا.
8ــ چۆڵکردنی فەڕەنسە و گەڕانەوەی «ئاڵزاس و لورن»
بۆ ئەم وەڵاتە.
9ــ
پێداچوونەوە بە سنوورەکانی ئیتاڵیا.
10ــ خودموختاری
بۆ کەمایەتییەکانی نەمسا ـــ مەجارستان.
11ــ چۆڵکردنی
خاکی سێربستان و مۆنتێ نێگرۆ و ڕۆمانیا و چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی کێشەکانی باڵکان.
12ــ
سەربەخۆیی ناوخۆیی نەتەوەکانی
سەر بە ئیمپراتۆری عوسمانی و نێونەتەوەیی کردنی
تەنگاوی داردانێل.
13ــ دامەزرانی دووبارەی
دەوڵەتی پۆڵۆنیا.
14ــ دامەزراندنی
کۆمەڵی نەتەوەکان.