تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 50
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی جیهانی کلێسەکان
ئەم
ئەنجومەنە پێکهاتووە
لە
کلێسەکانی پرۆتیستان و ئۆرتۆدۆکس
کە
لە
ساڵی 1948 دامەزراوە و
دوایی
دامەزرانی ئەنجومەنی ڤاتیکانی2 (1969)، ئەندامانی کلێسەی کاتۆلیکی ڕۆماش
هاتنە
ناو
ڕیزی
ئەم
ئەنجومەنەوە.
ئەنجومەن
لە
بوارە
سیاسی
و
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و ئایینیەکان دەکۆڵێتەوە و سەرنجێکی تایبەتیش دەداتە کێشەی وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
.
ئەم
پێکهاتە
بە
دژی
سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ئاپارتایدە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تۆڕی سەرانسەری جیهانی
تۆڕی
سەرانسەری جیهانی
کە
زۆرجار
بە
وێب
یا
«WWW» ناسراوە،
باشترین
خزمەتی ئەنتەرنێتە
کە
لەڕێگەی چەندەها میدیاوە دەتوانێ نووسراوە،
دەنگ
،
وێنە
و ئەنیمەیشێن ڕاگوێزێت. بنکەکانی وێب
لە
تەواوی
جیهاندا
بڵاو
بوونەتەوە
بەڵام
زۆرترینیان
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.
لە
تۆڕی
ئەنتەرنێتدا ملیۆن ــ ملیۆن کۆمپیتەری خانەخوێش
پێکەوە
پێوەندییان
هەیە
.
هەرکام
لەم
کۆمپیتەرانە
لە
زاکیرەی خۆیاندا کۆمەڵێ
زانیاری
جۆراوجۆریان
جێگیر
کردووە.
ئەگەر
کەسێک بخوازێت
لە
دەریای بێبڕانەوەی
ئەم
زانیارییانە
بە
خێرایی
و بەلەز
کەڵک
وەربگرێت،
دەبێ
لەڕێگەی
تۆڕی
جیهانی ئەنتەرنێتەوە دەستبەکار بێت.
ئەم
تۆڕە
لە
ساڵی 1992
لە
لایەن
تیم
بێرنێرز لیی، شارۆمەندی
ئەمریکایی
داهات
و
یەکەم
بنکەکەشی
لە
لایەن
ناوەندی
توێژینەوەی فیزیکی گەردیلەیی ئەورووپا cern
لە
بەینی سویسڕا و فەرەنسەدا
بنیات
نراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەسەڵات
تێکچنراوییەکی مانایی
لە
بەینی
دەسەڵات
و
هێز
(
قدرت
)
لە
ئارادیە.
دەسەڵات
بریتییە
لە
«هێزێک
کە
بە
هەقیانەت
یان
بە
عەداڵەت
جێبەجێ
دەکرێت»
واتە
بە
هێزبوونی هەقیقی.
بەڵام
ئەگەر
دەسەڵات
بەم
جۆرە
پێناسە
بکرێت،
لە
ڕەوایی (شەرعییەت)
جیا
ناکرێتەوە
چونکە
هێزی
ڕاستەقینە
توانستێکی ڕەوایە و وزەی حەقیقیش
ئەوەیە
کە
ڕەوا
بێت. گرفتی
ئەم
چەمکە
ئەوەیە
کە
دەسەڵات
چەشنێک
لە
هێز
تەعبیر
دەکرێت
کەچی
ئێستە
وا
باوە
کە
زاراوەی
دەسەڵات
لە
تەنیشت
زاراوەی
هێز
بە
ڕووکارێکی دایەلیکتیکی
بۆ
شرۆڤەی شوێنکاتێک
بەکار
دەبرێت
کە
فەرمانبردن و بەیدەستی، شتێکی خۆبەخۆ و ئاسایییە و
دەسەڵاتدار
،
بە
شوێن
ئەم
بەیدەستییەوە نەبووە.
لە
وەها
کاتێکدا دەگوترێ
کە
دەسەڵاتدار
، دەسەڵاتی
هەیە
بەڵام
هێزی
نییە
.
بەم
قیاسەوە ناکرێ دەسەڵاتی پزیشکێکی
بەناوبانگ
بەپێی ژمارەی
ئەو
نەخۆشانەی
کە
دەستوورەکانی
بەکار
دەبەن،
بەراورد
بکرێ.
کەواتە
دەسەڵات
،
بەو
هێزە دەگوترێ
کە
بە
ڕەسمییەت ناسراوە
واتە
ڕەوایە و
پەسند
کراوە
و هەمووان ڕێزی
بۆ
دادەنێن.
پێوەندی
نێوان
دەسەڵات
و
هێز
، پێوەندییەکی
ئاسایی
و
ساکار
نییە
.
بەکار
هێنانی
بڕست
و توانێیی لەڕێی زەبرەوە،
بەبێ
دەسەڵات
مەیسەر
نابێ
.
بۆ
ئەوەی
دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
بێتە
مەیدانەوە ئەبێ مافی فەرمانڕەوایی و کاریگەریی
لەسەر
خەڵک
هەبێت.
ئەم
مافە
بەپێی
ئەخلاق
و قانوونی
کۆمەڵگە
کە
باڵانوێنی
بەرژەوەندی
گشتییە،
دەستەبەر
دەبێت.
بەم
واتایە دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
زامنی
بوونی
هاوڕایەتی و هاودەنگییە.
لە
لایەکی دیکەوە
هەر
کە
دەسەڵات
پاوەجێ
دەبێ
،
خێرا
بەرەو
بێئاکاریی و گەندەڵیی دەڕوا و دەبێتە گوشارێکی کۆمەڵەکی بێئەوەیکە
ئەو
کەسەی
دەسەڵات
بەڕێوە
دەبات، کەسێکی
شایستە
یان
دەسەڵاتدارێکی
دادپەروەر
بێت.
لە
وەها
کەشێکدا
دەسەڵات
دەبێتە سوڵتە و بێدادیی و
فەرمانکردن
بە
پێی
زۆر
و
ستەم
.
جاری
وا
هەیە
دەسەڵات
مانای
دژ
بە
یەک
دەدات،
بۆ
وێنە
:
ــ
دەسەڵات
لەگەڵ
ڕەخنەی شەخسی و ئەزموونی
ڕاستەوخۆ
بەرەوڕوو
ئدەبێتەوە،
چونکە
ئەندێشە
یان
بڕوایەک
لە
دەرەوە
دادەسەپێنێ.
ــ
نرخ
و بایەخی
زانستی
یا
ئەخلاقییانەی کەسانی پسپۆر
یان
بیرمەند
لە
دۆخ
دەدا:
بۆ
وێنە
دەگوترێ فڵانە بیرمەند دەسەڵاتدارە (
واتە
پلە
و
پایە
یەکی
بەرزی
هەیە
) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەسەڵاتی نەتەوەیی
کۆمەڵێ
وزە
و توانێیی
مادی
و
مەعنەوی
کە
لە
قەڵەمڕەوی «یەکە»یەکی جوگرافی و
سیاسی
بە
ناوی
وەڵات* ئامادەیە
کە
بریتین
لە
:
1ـــ
بەروبووم
، شوێنکات، کەشوهەوا و
تۆپۆگرافی
قەڵەمڕەوی نەتەوەیی.
2ـــ
سەرچاوە
سروشتییەکان،
وزە
و مادەی
خۆراکی
بەرهەم
هێنراو.
دەسەڵاتی نەتەوەیی، گرێدراوە
بە
گەشەسەندنی
ئابووری
و سیاسەتی
سەربەخۆ
، هێزی
خەباتکار
،
ئارمانج
و ئارمانی بەررز،
دیموکراسی
و
هەست
وخوستی نەتەوەیی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەنگۆ+ قسەڵۆک
دەنگۆ
،
بە
هەواڵێک دەگوترێ
کە
سەرچاوەیەکی
ڕوون
و ئاشکرای
نییە
و بەڵگەی
پێویست
لەسەر
ڕاست
و ڕەوابوونی
بەدەستەوە
نەبێت.
لە
ڕوانگەی سایکۆلۆجی کۆمەڵایەتییەوە، کاتێک
کۆمەڵگە
لەمەڕ
بابەتێک
بێ
هەواڵ
دەمێنێت،
ڕێگە
بۆ
قاوداخستن
و سازبوونی
دەنگۆ
خۆش
و
لەبار
دەبێت.
بە
واتایەکی
دیکە
هەر
کاتێک
جەماوەر
لە
ئاستی شتێکدا
هەستی
ببزوێ و
لەسەر
ئەو
بابەتە
هیچ
هەواڵێک
بڵاو
نەکرایەوە،
ئینجا
قاوداخستن
و
دەنگۆ
بازاڕی
گەرم
دەبێت.
وێدەچێ
دەنگۆ
پتر
لەو
کۆمەڵگەیانە
ڕوو
بدات
کە
میدیاکان دەورێکی
چالاک
نەبینن
لە
ڕاگەیاندنە گشتییەکاندا.
دەنگۆ
،
دەماودەم
بڵاو
دەبێتەوە و
لە
هەر
گوتنەوەیەکدا
کورت
دیکە
دەبێت و ئاسانتر
لێی
تێدەگەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سپاردنی دەسەڵات
سپاردنی
دەسەڵات
بە
مانای
ئەوەیە
کە
کەسێک
یان
ئەنجومەنێکی
خاوەن
دەسەڵاتی
یاسایی
یان
سیاسی
، بەشێک
یا
تەواوی
دەسەڵاتی
خۆی
بسپێرێتە کەسێک
یان
جەماعەتێکی
ژێردەستی
خۆی
.
ڕەنگە
دەسەڵاتی نوێنەرێک
بە
ڕێژەی دەسەڵاتی پەرلەمانتارێک
جیاوازی
بەرچاوی هەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەت/ ڕامیاریی
ئەم
زاراوە
لە
زمانی فرەنسی
لە
ڕیشەی politique وەرگیراوە
کە
ئەویش
لە
ڕیشەی یۆنانی politikos و ڕیشەی
polis
بە
مانای
شار
وەرگیراوە.
لەو
سەردەمەدا politikos
بە
واتای «
هونەر
و هەڵسوکەوتی حکوومەت
لە
وەڵات
»
یان
دەوڵەت
ـــ شارەکانی یۆنان
لێک
دراوەتەوە.
سیاسەت
بە
گشتی
بریتییە
لە
ستراتیجی
یان
مێتۆد و ڕێبازێک
بۆ
بەڕێوەبردن
یان
باشتر
بەڕێوەچوونی
هەر
کارێک چ کارێکی شەخسی بێت چ
کۆمەڵایەتی
.
بەڵام
مانایەکی تایبەتیش
بۆ
ئەم
زاراوە
لێکدراوەتەوە
کە
ئەویش بریتییە
لە
لێکدانەوە
و توێژینەوەی
ڕەهەندە
سیاسیەکانی
دیاردە
کۆمەڵایەتییەکان.
بۆ
نمونە
دەسەڵات
،
دەوڵەت
، ڕەفتاری
سیاسی
، بڕیاردانی
سیاسی
و بەڕێوەبردنی کاروباری
گشتی
.
سیاسەت
بە
یەکێک
لە
کۆنترین بەشەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێ و کتێبی «
کۆماری
» پلاتۆ،
یەکەم
بەرهەمە
کە
لەم
بارەوە نووسراوە و تێیدا
باس
لە
چۆنیەتی
حکوومەتی شارەکانی یۆنانی
کۆن
دەکات.
لەم
کتێبەدا پلاتۆ حکوومەتی نوخبەکان
پێشنیاز
دەکات.
پاش
پلاتۆ، ئەرەستۆ توێژینەوەیەکی قووڵتری
لەمەڕ
زانستی
سیاسەت
و
شێوازی
حکوومەت کردووە
کە
نووسینەکانی
ئەو
لەو
بوارەدا بنچینەی
زانستی
ڕامیاری
لە
قەڵەم
دەدرێن. دواتر
لە
سەردەمی
ڕێنسانس، نیکۆلۆ ماکیاڤیلی
نووسەر
و سیاسەتمەداری ئیتالی کتێبێکی
بە
ناوی
«
میر
» نووسیوە
کە
تێیدا شێوازەکانی حکوومەتکردنی
ڕاڤە
کردووە. (بڕوانە
ماکیاڤیلیزم
)
ئەم
کتێبە
بووە
هۆی
ئەوە
کە
زۆربەی پادشایان و دەسەڵاتدارانی سەدەی
هەژدە
لە
ئەورووپا
پەیڕەوی
بیر
و بۆچوونەکانی بکەن.
بەڵام
پێشینەی
هەوڵدان
بۆ
بەدیهێنانی
سیاسەت
وەک
زانستێک، دەگەڕێتەوە
بۆ
قوتابخانەی پۆزەتیڤیزمی ئاگۆست کۆنت (1798ـــ 1857)
لە
سەدەی
نۆزدە
. پۆزەتیڤیستەکان، پێشکەوتنی زانستە سرووشتییەکانیان
بە
دەرەنجامی ملنەدان
بە
کۆت
و
بەندە
میتافیزیکیەکان دەزانی و خوازیاری بەکارهێنانی مێتۆدەکانی
زانستی
سرووشتی
بوون
لە
توێژینەوە
کۆمەڵایەتی
و سیاسیەکاندا.
بەم
بۆنەوە کۆنت
لە
کتێبەکەی
خۆی
بە
ناوی
«
زانستی
سیاسەت
»
ئەم
ڕاستییەی سەلماندووە
کە
زانستی
سیاسەت
بە
بەراوردکردن
لەگەڵ
زانستی
فیزیا،
زانستی
فیزیای
کۆمەڵایەتی
لە
ئەژمار
دێت
و
بە
هەمان
شێوەی فیزیا
لەگەڵ
دیاردەگەلی دینامیک و ستاتیک سەروکاری
هەیە
.
زانستی
سیاسەت
بە
دوو
چەمک
دابەش
کراوە:
یەکەم
،
بە
مانای سیستەمی
سیاسی
یا
حکوومەت و
دەزگە
حوکومییەکان و سیاسەتی
ڕاپەڕاندن
و شێوەی دەسەڵاتداریەتی و ئیدارەی کۆمەڵگەیە.
دووهەم
، زانستێک
کە
لەگەڵ
بونیادە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتوورییەکانی
دەزگە
حوکومییەکان، زەمینە کۆمەڵایەتییەکانی دەسەڵاتی
سیاسی
و
هێز
بە
مانای
گشتی
،
مان
و نەمانی حکوومەتەکان،
پێوەندی
نێوان
دەوڵەتان و فەلسەفەی
سیاسی
،
پێوەندی
کۆمەڵگەی مەدەنی
لەگەڵ
ژیانی
سیاسی
و کەلتووری
سیاسی
و
ئابووری
و مێژووی
سیاسی
و … سەروکاری
هەیە
.
سیاسەت
و گۆڕانکارییە سیاسییەکان
لە
سەر
هەموو
ژیانی
مرۆڤایەتی
کاریگەری دادەنێت.
چونکە
جاری
وا
هەیە
بڕیارێکی نابەجێی
سیاسی
دەبێتە
هۆی
بەرپابوونی
شەڕ
و پێکدادان
یا
شۆڕش
و
کۆدەتا
کە
ئەمانەش
هەموو
بەستێنە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتووری و
ئایینی
و فیکرییەکان
تووشی
وەرچەرخان
دەکات.
ئەگەرچی
هەندێ
لە
نووسەران
چەقی
توێژینەوەکانی
زانستی
سیاسەت
بە
دەوڵەت
یان
حکوومەت
لە
قەڵەم
دەدەن
بەڵام
هەندێکی
دیکە
لە
سەر
ئەم
بڕوایەن
کە
سیاسەت
، سەنتەر و ناوەندێکی تاقانەی
نییە
چونکە
وەک
زۆربەی زانستەکانی
دیکە
زانستێکی فرەناوەندە. دیاریکردنی بابەتی
ناوەندی
وەک
بابەتی
سەرەکی
زانستی
سیاسەت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
حەز
و تاسەی زانایانی
سیاسی
و
کێشە
گرنگەکانی
سەردەم
و کاریگەریی زانستەکانی
دەوروبەر
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەتمەدار
بە
کەسێک دەگوترێ
کە
لە
کاروباری
سیاسی
،
شارەزا
و سەردەرچوو بێت و
سیاسەت
بۆی
بووبێتە
پیشە
.
سیاسەتمەدار
بریتییە
لە
کەسێک
کە
خەبات
دەکات
بۆ
گەیشتن
بە
حکوومەت و
دەسەڵات
.
سەرکەوتن
لەم
بوارەشدا دەگەڕێتەوە
بۆ
لێهاتوویی و
زیرەکی
ئەو
لە
بەکارهێنانی
سێ
بنەمای
هاندان
،
گفتوگۆ
و
سازش
.
بە
گشتی
مانای
ئەم
زاراوە
لە
قەبارەی ماهییەتی سیستەمی سیاسیدا دەردەکەوێت
بۆ
وێنە
لە
بریتانیا،
ئەو
خەباتەی
کە
سیاسەتمەدار
تێوەی
گلاوە
، پڕیەتی
لە
ململانێ
و کاتێک
سەرکەوتن
وەدەست
دێت
کە
کەسێک بتوانێت
کەسی
دیکە
یان
گرووپێک (
پاشا
،
پەرلەمان
و حیزب) پێمل بکات
بە
بانگەشە
و دروشمەکانی
خۆی
.
لەم
گۆشە
نیگاوە،
سیاسەتمەدار
بە
کەسێک
دەڵێن
کە
لێوەشاوەیی
خۆی
بۆ
ڕاگیرکردنی بیروڕای
خەڵکی
سەلماندبێت.
ئەم
واتایە
لە
نزمترین ئاستی خۆیدا
بە
چەواشەکاری
لێک
دراوەتەوە: شکسپییەر
گوتەنی
، «سەیری
سیاسەتمەدار
بکە
…
کە
تەنانەت
خواوەندیش
فریو
دەدات»!
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەتی ئاو
ئەم
زاراوە
لەگەڵ
دیپلۆماسی
ئاو
Hydrodiplomacy هاوواتایە و
بە
مەبەستی سیاسەتە جیهانییەکان
لەمەڕ
کێشەی
ئاوی
شیرین
بەکار
براوە. لەبەرئەوەی
لە
داهاتوودا
ئاو
دەبێتە دەسپێچکێکی
سیاسی
و
ڕەنگە
مایەی کێشەی نێودەوڵەتی بێت.
ئەگەرچی
70%
گۆی
زەوی
پڕیەتی
لە
ئاو
بەڵام
تەنیا
1%
ئەم
ئاوە
ڕاستەوخۆ
کەڵکی
لێ
وەردەگیرێت.
لە
لایەکی دیکەوە
بە
هۆی
گرنگی
ئاو
بۆ
پەرەسەندنی
ئابووری
،
هەبوونی
چەم
و ڕووباری گەورەی
هاوبەش
لە
نێوان
چەند
وەڵاتدا
لەم
دواییانە زاراوەی
دیپلۆماسی
ئاو
ڕەواجی
پەیدا
کردووە.
هەر
بەم
بۆنەوە
لە
نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەنجومەنێکی ناحوکوومەتی
لە
ساڵی 1995
بۆ
باسکردن
لە
کێشەی
ئاو
دامەزراوە و
یەکەم
دانیشتنی
خۆی
لە
کەنەدا بەڕێوەبردوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەتی دەرگەی کراوە
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆن
های
،
وەزیری
دەرەوەی
ئەمریکا
لە
سێپتەمبەری 1899
بە
مەبەستی پەرەسەندنی
ئابووری
وەڵاتی
چین
و پاراستنی
سەربەخۆیی
ئەم
وەڵاتە
بەکار
براوە.
بەڵام
ئێستا
مەبەست
لەم
زاراوە
ئازادبوونی
چالاکی
بازرگانی
و سەرمایەدانانی وەڵاتانی دەرەکییە
لە
وەڵاتێکدا
لە
سەر
بنەمای
یەکسانی
مافەکان. سەرچاوەی
ئەم
سیاسەتە دەگەڕێتەوە
بۆ
بنەماکانی لیبرالیزمی
ئابووری
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەتی دەرەوە
بریتییە
لە
ستراتیجی
یان
زنجیرە
کردارێکی داڕێژراو
لە
لایەن
دەسەڵاتدارانی حکوومەتێک
بە
مەبەستی
گەیشتن
بە
ئامانجێکی دیاریکراو
لە
چوارچێوەی
بەرژەوەندی
نەتەوەیی و نێونەتەوەیی.
ئەم
سیاسەتە بریتییە
لە
دیاریکردن
،
ڕاپەڕاندن
و دابینکردنی
بەرژەوەندی
و ئامانجە نەتەوەییەکان
کە
لە
گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا
لە
لایەن
دەوڵەتەکان
بەڕێوە
دەچێت. سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتان
لە
هەمان
کاتدا
کە
هەندێ
پرەنسیپی
نەگۆڕ
لەخۆ دەگرێ،
دەبێ
گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکانیش
لەبەرچاو
بگرێت.
هونەری
داڕشتنی سیاسەتی
دەرەکی
لەوەدایە
کە
ئەم
دوو
خاڵە
پێکەوە
گرێ
بدات
چونکە
هەر
چەندە
پێوەندی
دەرەکی
وەڵاتان بەربڵاوتر بێت،
گرنگی
ئەم
سیاسەتە زیاتر
هەست
پێدەکرێت.
سیاسەتی دەرەوەی
هەر
وەڵاتێک، دەوامەی سیاسەتی ناوخۆیی
هەمان
وەڵات
لە
ئەژمار
دێت
،
بە
واتایەکی
دیکە
پێکهاتەکانی سیستەمێکی
سیاسی
لە
ناوخۆ
، دەتوانێ
دەوری
کاریگەر
بگێڕن
لە
دیاریکردنی
ستراتیجی
و بەرژەوەندییەکانی
ئەو
وەڵاتە
لە
ئاستی نێودەوڵەتیدا. سیاسەتی
دەرەکی
هەر
وەڵاتێک
لەگەڵ
سیاسەتی ناوخۆیی
پێوەندی
نەپساوە و ڕاستەوخۆی
هەیە
.
ئەم
دوو
سیاسەتە
ئەگەرچی
لە
ڕواڵەتدا جیاوازن
بەڵام
ماهییەتێکی
هاوبەش
و یەکسانیان
هەیە
و
لە
ڕاستیدا
دەکرێ
بڵێین
سیاسەتی
دەرەوە
، ڕەنگدانەوەی سیاسەتی ناوخۆیە.
سیاسەتی
دەرەوە
بەشێک
لە
سیاسەتی نێودەوڵەتیش
لە
ئەژمار
دێت
و
هەر
لە
یەکەمین
پێوەندییەکانی
کۆمەڵگە
سەرەتاییەکانەوە هەبووە.
بەڵام
بە
شێوازی
نوێ
، دەگەڕێتەوە
بۆ
سەرهەڵدانی دەوڵەتە ئەورووپییەکان
لە
سەدەی
حەڤدە
.
ئیمڕۆکە
سیاسەتی
دەرەوە
ئاوێتەیە
لەگەڵ
«
دەوڵەتی
نەتەوەیی»
دا
.
لە
سەردەمی
شۆڕشی فرەنسی بەدواوە
کە
نەتەوەپەرستی
،
هێدی
هێدی
هەموو
ڕەگەزەکانی دەوڵەتمەداری و دەوڵەتە نەتەوەییەکانی
پێکەوە
بەستەوە، سیاسەتی دەرەوەش
لەگەڵ
هەست
و
خواستی
نەتەوەیی زیاتر
ئاوێتە
بووە
.
پاش
سەدەی
نۆزدە
جەماوەرێکی
زۆرتر
لە
خەڵک
خۆیان
بە
سیاسەتی
دەرەوە
سەرقاڵ
کرد
.
ئەم
ڕەوتە
پێ
بە
پێی پڕۆسەی فراژووتنی
دەوڵەتی
نەتەوەیی و ناسیۆنالیزم*
گەشە
دەکات. توێژینەوەکان
ڕوونی
دەکەنەوە
کە
سیاسەتی
دەرەکی
لە
سەدەی بیستەمدا زیاتر
بەرەو
دیموکراسییەت هەنگاوی
ناوە
.
ئەم
گۆڕانکارییەش
بە
هۆی
گرینگی
پێدان
بە
ڕای
گشتییەوە
بووە
.
لە
سەروبەندی جیهانی
دوو
جەمسەریی و ململانێی جیهانی
سەرمایەداری
لە
بەرانبەر
جیهانی کۆمۆنیستی و
هەروەها
جیهانی
سێهەم
، «سیاسەتی
دەرەوە
»
بە
تایبەت
لە
وەڵاتانی پێشکەوتوودا
بەرەو
ئاڵۆزی
دەڕوا و
لە
نەریتەکانی پێشووی
دوور
دەکەوێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەتی زمان
زمان
، ئامرازی
سەرەکی
کەلتوورە و پێناسەیەکی گرینگە
بۆ
شوناسی
نەتەوەیی. خاوەنی
زمان
بوون
بە
واتای بەهرەمەندبوون
لە
زانیاریە.
هەندێ
لە
ڕۆشنبیرە ئەڵمانیەکانی سەدەی
هەژدە
و
نۆزدە
بڕوایان وابوو
کە
پێوەندی
سێقۆڵی
نێوان
زمان
و
زانیار
و نیشتمانە
کە
کەسێک دەکاتە ئەڵمانیایی و کەسێکی دیکەش
بە
ئینگلیزی. لەبەرئەوەی
لە
زۆربەی وەڵاتەکان
بە
یەک
زمانی
تایبەت
ئاخاوتن
ناکرێت
کەواتە
زمان
بۆتە
هۆی
بەرپابوونی کێشەیەکی
سیاسی
گرینگ
.
پێوەندی
زمان
بە
سیاسەت
،
وەک
پێوەندی
ئۆکسیجن
بە
هەوا
لێکدراوەتەوە.
ڕەنگە
هەڵبژارادنی
هەر
وشەیەک
لە
هەر
گوتار (
discourse
) رێکدا هەنگاوێکی
سیاسی
لە
قەڵەم
بدرێت.
سیاسەتی
زمان
،
لە
لای
حکوومەتەکان
زۆر
پەنامەکی
و شاراوەیە.
هەر
حکوومەتێک خاوەنی سیاسەتێکی زمانییە
کە
هەندێ
جار
جێگەی
پەسندی
هەموانە و
هەندێ
جاریش
بە
زۆرەملی دائەسەپێ.
هیچ
حکوومەتێک، چاوی بینینی کەمینەی
نییە
و ئارەزووی گەورەی دەسەڵاتداران تیاچوونی نەیارانە.
لە
بواری بەکارهێنانی سیاسەتی زمانی،
وەڵاتی
فرەنسی
بە
نموونە
دەهێنینەوە: سیاسەتی
یەکیەتی
نەتەوەیی
لەم
وەڵاتەدا
کە
هەر
لە
سەرەتای حکوومەتی پاشایەتییەوە
پەیڕەو
کراوە
،
هەمیشە
لەدووی «یەکگرتوویی
زمان
»
بووە
کە
لە
بەرانبەر
زمانەکانی
دیکە
نەرمیی
نیشان
نەداوە.
بۆ
وێنە
تا
پێش
شەڕی جیهانی دووهەمیش
ئەگەر
لاوانی
بەریتانی
لە
قوتابخانە
بە
نەژگاڤییەوە
تەنیا
یەک
وشەی زکماکیان
بە
زاردا بهاتایە، فەلاقەیان دەکردن.
یان
زمانی باسکی
تەنیا
لە
ناو
خێزانەکان
بە
زاردا
دێت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەتی فرەکەلتووری
ئەم
زاراوە
دەرەنجامی
هەوڵ
و تێکۆشانێکە
کە
لە
زۆربەی وەڵاتان
بۆ
کۆتایی
هێنان
بە
ناکۆکی
نێوان
فەرهەنگی
زۆرینە
و
فەرهەنگی
کەمینە
بە
ئەنجامیان گەیاندووە. بەپێی
ئەم
سیاسەتە، کەلتوورە جیاجیاکان
وەک
نەخشونیگاری موزاییک لەپاڵ یەکدا
جێگیر
دەبن
بە
چەشنێک
کە
هیچ
کەمینەیەک
ناچار
نابێت ڕەگەزە فەرهەنگییەکانی
خۆی
وەلا
بنێت
یان
فەرامۆشیان بکات.
ئەم
سیاسەتە
لە
بەرانبەر
سیاسەتی
یەک
کەلتووری
بەرجەستە
بۆتەوە. بەپێی
ئەم
سیاسەتە،
هەندێ
لەو
وەڵاتانەی
کە
خاوەنی
چەند
فەرهەنگێکی
جیاوازی
ئەتنیکی و نەتەوەیی
بن
،
بێ
ڕەچاوکردنی
ئەم
جیاوازییانە
هەوڵ
دەدەن
لە
ئیدارەی کۆمەڵگەدا سیاسەتێکی
یەکدەست
و
یەکپارچە
جێبەجێ
بکەن
کە
ئاکامی
وەها
سیاسەتێک
جگە
لە
تواندنەوە
و لێکدانی کەلتوورە جیاوازەکان شتێکی
دیکە
نییە
. نموونەی بەرچاوی
ئەم
سیاسەتە، ڕەفتارەکانی
دەوڵەتی
تورکیایە
لە
بەرانبەر
کەلتووری کوردەکانی
ئەم
وەڵاتە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەتی گۆپاڵی گەورە
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
ڕۆزڤێڵت (1882ــ 1945) سەرکۆماری
ئەمریکا
بە
مەبەستی بەکارهێنانی
زەبر
و
زەنگ
بۆ
مەسەلە
ناوخۆیی و دەرەکییەکان
بەکار
براوە.
دەڵێن
لە
کاتی
خۆیدا گوتوویە: «هەرکاتێک گۆپاڵێکی گەورەت
بە
دەستەوە
بوو
،
ئینجا
بە
هێمنی
و
لەسەر
خۆ
گفتوگۆ
بکە
».
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فرەجەمسەری
لە
دوای سەرهەڵدانی
چین
و ژاپۆن و ئەورووپای
ڕۆژاوا
وەک
هێزێکی جیهانی و دەرکەوتنیان
لە
گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا مۆدێلی
دوو
جەمسەری سیاسەتی جیهانی
کە
بنەمای سیاسەتەکانی
ئەمریکا
لە
ساڵەکانی 1950 و 1960
بوو
،
جێگەی
خۆی
دا
بە
مۆدێلێکی
دیکە
کە
بە
فرەجەمسەری
ناوی
دەرکردووە.
تاکوو
پێش
کۆتایی
هاتنی شەڕی
سارد
،
دوو
زلهێزی
ئەمریکا
و سۆڤیەت
نەبێ
کە
خاوەنی هێزی ئەتۆمی
بوون
،
ئەم
چەند
هێزەی
دیکە
، زیاتر
وەک
دەسەڵاتێکی
ئابووری
و
سیاسی
ناویان دەرکردبوو
ئەمێستا
دوای شەڕی
سارد
و لاوازبوونی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان،
جیهان
بەرەو
دۆخێکی
تاک
جەمسەری
مەیل
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەلسەفەی سیاسی
فەلسەفەی
سیاسی
،
نەک
بە
واتای مێژووی
ئەندێشە
سیاسییەکان
بەڵکوو
بە
مانای
بیرکردنەوە
لە
سیاسەت
بە
شێوەیەکی فەلسەفی بریتییە
لە
تێگەیشتن
و ڕوونکردنەوەی
ماهییەت
و
سروشتی
حوکم
کردن
و
فەرمانکردن
، پەیڕەوبوون و ملکەچکردن، پێویستیی و غایەتی
دەوڵەت
و
کۆمەڵگە
،
هۆی
وجوودیی
دەوڵەت
و
باشترین
شێوازی
ڕێخستنی
ژیانی
سیاسی
مرۆڤ
بە
مەبەستی دابینکردنی ئامانجە سەرەکییەکان
واتە
عەدالەت
و
ئازادی
.
هەر
کام
لە
قوتابخانە
سیاسییەکان،
بە
ڕێبازی
تایبەتی
خۆیانەوە خەریکی ڕوونکردنەوەی
ئەم
مەسەلانە
بوون
.
بۆ
وێنە
لەنگەرگرتن
لەسەر
بەڵگاندنیی ئەقڵی
لە
فەلسەفەی
سیاسی
ئەرەستۆ، بەڵگاندنی لۆژیکی و ئینتزاعی
لە
فەلسەفەی
سیاسی
تۆماس هۆبز، ئەقڵی
سەلیم
و
مافە
سروشتییەکان
لە
فەلسەفەی
سیاسی
جۆن
لاک
و
جەخت
کردن
لە
سەر
ئەقڵی
گشتی
لە
فەلسەفەی
سیاسی
هێگل
لە
جوملەی مێتۆدە سەرەکییەکانی فەلسەفەی
سیاسی
لە
ئەژمار
دێن
.
فەلسەفەی
سیاسی
،
سەرقاڵی
وەڵامدانەوە
بە
پرسیارگەلێکە
لە
بارەی
حکوومەت، هاووەڵاتی (شارۆمەند) و
دەوڵەت
و
زۆر
ناچێتە
ناو
ناخی حکوومەتێکی
تایبەت
و
خۆی
لە
شێوازەکانی فەرمانڕەوایەتی نادات.
ئەو
پرسیارانەی
کە
فەلسەفەی
سیاسی
وەڵامیان دەداتەوە، بریتین
لە
:
بۆچی
مرۆڤ
دەبێ
پەیڕەوی
حاکمییەتی وەڵاتەکەی
خۆی
بێت؟
ئایا
جگە
لە
ترس
، هۆکارێکی
دیکە
هەیە
بۆ
ئەم
پەیڕەوکردنە؟
ئایا
ئێمە
پێویستمان
بە
دەوڵەتەکان
هەیە
،
یان
بە
بێ
ئەوان
دۆخێکی باشترمان دەبێت؟
ئازادی
چییە
؟ هاووەڵاتیان،
دەبێ
تا
چ ڕادەیەک
لە
ئازادی
بەهرەوەر
بن
؟
یەکسانی
و
عەدالەت
چییە
و
ئایا
شتێکی
پەسند
کراوە
؟
فەلسەفەی
سیاسی
،
لە
سەر
بنەمای
ئەم
گریمانە
سروشتییانەی
مرۆڤ
داڕیژراوە
کە
چوار
تەوەر
لە
خۆ
دەگرێ:
یەکەم
،
ئایا
مرۆ
خۆبەخۆ، بوونەوەڕێکی تاکباوەڕە
یان
باوەڕی
بە
کۆمەڵە
؟
دووهەم
،
ئایا
مرۆڤ
بوونەوەرێکی
سیاسی
(مەدەنی)
یە
یا
ناسیاسی و
غەیرە
مەدەنی؟
سێهەم
،
ئایا
مرۆڤ
خۆبەخۆ بوونەوەرێکی ئەقڵانی و
سەربەستە
یان
بێئاوەز و مەجبوورە؟
چوارەم
،
ئایا
لە
ڕاستیدا
مرۆڤ
ڕووەو فراژوتنە
یان
بەرەو
پووکانەوە
و
تیاچوون
دەڕوات؟
فەلسەفەی
سیاسی
، باسەکانی
ماهییەت
و سەرچاوەی
دەوڵەت
گرێ
دەداتەوە
بە
بایەخ
و غایەتەکانی
ژیانی
سیاسی
مرۆڤ
و
باشترین
شێوازی
حکوومەت.
لەم
ڕوانگەوە
تێڕامان
لە
بارەی
باشترین
شێوازی
حکوومەتکردن دەبێتە گرینگترین مەسەلەی فەلسەفەی
سیاسی
.
لەبارەی بەنرخترین بەرهەمەکانی بواری فەلسەفەی
سیاسی
،
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
کتێبی کۆمەڵگەی
کراوە
و دوژمنەکانی
کە
لە
لایەن
کاڕۆڵ پۆپێر
لە
کاتی
شەڕی جیهانی
دووهەم
، (1945) نووسراوە.
لەم
کتێبەدا نەندێشەکانی
چوار
فەیلەسوفی گەورەی
سیاسی
واتە
پلاتۆ، ئەرەستۆ، هێگل و مارکس کەوتوونە
بەر
باس
و
لێکۆڵینەوە
. کتێبێکی
دیکە
لەم
بابەتە، کتێبی تیۆرییەک دەربارەی
عەدالەت
، نووسینی
جۆن
ڕاڵزە
کە
لە
ساڵی 1972،
بڵاو
کرایەوە. ڕاڵز، تیۆرییە سیاسییەکەی
خۆی
لە
سەر
دوو
بنەما
ئاڕاستە
دەکات:
یەکەم
،
ئەوەی
کە
دەبێ
هەموان
بە
باشترین
شێوە
لە
ئازادییە سەرەکییەکان
بەهرەوەر
بن
.
دووهەم
،
جیاوازی
سەروەت و
دارایی
تا
شوێنێک
چاوپۆشی
لێدەکرێ
کە
بە
قازانجی هەژارترین توێژی
کۆمەڵگە
تەواو
بێت.
بەگشتی
دەکرێ
بڵێین
، گرێکوێرەی فەیلەسووفانی
سیاسی
،
پەیجۆری
و
بنگیری
بنەمایەک
بووە
بۆ
عەدالەت
یان
قانوونێکی
یەکسان
بۆ
کۆمەڵگە
. کێشەی فیلسووفانی
سیاسی
لە
سەر
چەمکی
عەدالەت
دەگەڕێتەوە
بۆ
سێ
مانای
جیاواز
کە
لێی
بۆتەوە.
هەندێک
عەدالەتیان
بە
یەکسانی
لە
قەڵەم
داوە و
هەندێ
لەبەرچاوگرتن
و ڕەچاوکردنی لێهاتوویی و شایستەبوون
بە
مەرجی
عەدالەت
ناوبردە ئەکەن، هەندێکیش دابینکردنی پێداویستییەکان
بە
پێودانگی
عەدالەت
ئەژمێرن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیسەرخوازی
ئەم
زاراوە
لە
ناوی
قەیسەر
(سزار)،
ئیمپراتۆری
ڕۆما وەرگیراوە
بۆ
پێناسەکردنی جۆرێک حکوومەتی ڕەهای
ملهوڕ
و دیکتاتۆر
کە
بە
کۆنترۆڵێکی توندوتۆڵی
سەربازی
ـــ پشتئەستوور
بە
ڕەشەگەل ـــ
بۆ
بەدیهێنانی دەسەڵاتێکی
باڵادەست
لە
وەڵاتێک،
هەوڵ
دەدات.
ئەم
جۆرە دیکتاتۆرانە زۆرجار
لە
ڕێگەی کۆدەتای
سەربازی
یان
هەرەوەزی
جڤاکی
،
بە
دەسەڵات
دەگەن و
بە
ڕێکخستنی
هەڵبژاردن
و ڕاپرسی و هێنانە کایەی پەرلەمانی تەشریفاتی،
هەوڵ
دەدەن ڕواڵەتی
دیموکراسی
بپارێزن و سیمایەکی دیموکرات
بە
خۆیان
ببەخشن.
قەیسەرخوازی
بە
دوو
جۆر
دابەش
کراوە:
کۆنەپەرست
و پێشکەوتنخواز.
لە
جۆری
یەکەمدا
قەیسەرخوازی
کاتێک
بە
کۆنەپەرست
ناوبردە دەکرێت
کە
سەرهەڵدانەکەی، جێخۆشکەربێت
بۆ
سەرکەوتنی هێزە کۆنەپەرستەکان
لە
کۆمەڵگەدا (
بۆ
نموونە
ناپیلئۆنی
سێهەم
و بیسمارک).
جۆری
دووهەمیش
بە
پێچەوانەوە
هەرکات
، زەمینە
بۆ
سەرهەڵدان
و سەرکەوتنی هێزە پێشکەوتنخوازەکان
خۆش
بکات،
قەیسەرخوازی
پێشکەوتنخواز دێتە مەیدانەوە (
بۆ
وێنە
ژولیۆس
قەیسەر
و ناپیلئۆنی یەکەم).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لسەفەیر/ئابووری ئازاد
زاراوەیەکی فەرەنسییە
کە
بە
واتای
ئازادی
ڕەهای
ئابووری
و
دەستدرێژی
نەکردنی
دەوڵەت
بەکار
براوە،
هەروا
ئەم
مانایەش دەبەخشێ: «لێگەڕێ
مرۆڤ
هەرچی
دەخوازێ
با
ئەنجامی بدات».
ئەم
زاراوە
ناونیشانێکی دیکەیە
بۆ
تیۆری «
ئابووری
کلاسیک
»
کە
پێیوایە
ئەگەر
دەوڵەت
یا
هەر
هێزێکی دیکەی خۆسەپێن دەستێوەردانی کاروباری
ئابووری
نەکەن، گیروگرفتەکان خۆبەخۆ چارەسەردەکرێن و
بە
باشترین
شێوە
بەڕێوە
دەچن.
ئەم
ڕێبازە
لە
سەرەتای سەدەی 17 دانراوە و کۆمەڵێک
لە
ئابووریناسانی فەرەنسی
کە
بە
فیزیۆکراتەکان ناسراون پوختەیان کردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناسینەوەی دووفاکتۆ/نیمچەسەربەخۆ
لە
پێوەندی
نێودەوڵەتیدا
بە
مانای پەسندکردنی دەوڵەتێکە
لە
لایەن
دەوڵەتێکی
دیکە
و کردنەوەی
سەری
پێوەندی
و
پابەندی
دوولایەنە
لە
نێوانیان
بۆ
ماوەیەکی دیاریکراو
یا
بێ
سنوور
. دووفاکتۆ
لە
ڕوانگەی
یاسا
نێودەوڵەتییەکاندا
بە
دوو
جۆر
دێتە ئاراوە:
1) ناسینەوەی واقیع
کە
بریتییە
لە
دان
پێدانان
بە
هەبوونی
دەوڵەت
یان
وەڵاتێکی
نوێ
، لەگوێن دەوڵەتێکی
سەربەخۆ
و بتوانێ
بۆ
بەکارهێنانی
هێز
و
دەسەڵات
لە
قەڵەمڕەوی وەڵاتەکەی خۆیدا.
ئەم
جۆرە ناسینە،
بەری
تەسکە
چونکە
ئاستی پێوەندییەکان
لە
دۆخێکی نزمدا دەمێنێتەوە و
پێوەندی
دیپلۆماسی
لە
نێوانیاندا ناکرێتەوە.
2) ناسینەوەی قانوونی de jure
کە
بریتییە
لە
ناسینی
دەوڵەت
یان
وەڵاتێکی
نوێ
، لەگوێن دەوڵەتێکی
سەربەخۆ
و بەتوانێ
لە
بەکارهێنانی
هێز
و
دەسەڵات
لە
قەڵەمڕەوی وەڵاتەکەی خۆیدا و ڕاپەڕاندنی
پەیماننامە
نێودەوڵەتییەکانی
خۆی
.
ئەم
جۆرە ناسینە، کۆی
پێوەندی
دیپلۆماسی
و پارێزراویی نوێنەرانی
سیاسی
لەخۆدەگرێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناوچەی ژێر دەسەڵات
زاراوەیەکی جوگرافییە بەواتای ناوچەیەک
کە
تێیدا باڵادەستیی
سیاسی
یان
ئابووری
وەڵاتێک
بە
ڕەسمییەت ناسرابێت
ئەگەرچی
دەسەڵاتێکی کەموکووڕیش بێت. ناوچەی ژێردەسەڵات،
لەوانەیە
یەکلایەنە ڕابگەێیندرێت:
یان
چەند
لایەنە بێت.
بۆ
نموونە
دابەشکردنی
ئێران
بەپێی ڕێککەوتنامەی دوولایەنەی سۆڤیەت و بەریتانیا
لە
ساڵی 1907
بە
دوو
ناوچەی
ژێر
دەسەڵاتی
باشوور
بۆ
بەریتانیا و
باکوور
بۆ
سۆڤیەت.
1
2
3