تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زلهێز
هێزێک کە لە هێزەکانی دیکە بەهێزتر بێت. لە زاراوەی سیاسیدا «ز لهێز» بە وەڵاتێک دەگوترێ کە لە بواری هێزی پیشەسازیی و سەربازییەوە لە وەڵاتەکانی دیکە بەهێزترە و بە سەر گۆڕەپانی سیاسەتی نێونەتەوەییدا دەسەڵاتدارییەتی دەکات. ئەم زاراوە بە تایبەت بۆ ناوبرەکردنی ئەمریکا و یەکیەتی سۆڤیەت ( پێشوو)، بە کار دێت کە لە بواری بەرهەمهێنانی سنعەتی و هێزی سەربازی و وزەی ئەتۆمی و بەرفرەوانی خاکی وەڵات و سەرچاوەی سروشتی و ڕادەی حەشیمەت، لە وەڵاتەکانی دیکە لەپێش دیکەن. هەروەها ئیمکانی مناوەرەی سیاسی و سەربازی ئەوان لە ئاستی نێونەتەوەییدا لەوانی دیکە زیاترە و وەک دوو هاودژی سەرەکی لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی لە ئەژمار دێن.