تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 7
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی (totus)
بە
مانای «
گشت
» وەرگیراوە.
بەو
ڕێباز
و
ئەندێشە
سیاسی
و
ئایینی
و ئەخلاقییانە دەگوترێ
کە
هیچ
سنوورێک لەنێوان
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
ژیانی
تاکەکەسی
قاییل
نابێت و
بۆی
هەیە
تەواوی
کەلێن
و قوژبنی
ژیانی
خەڵک
بپشکنێ و
دەستی
تێوەربدات.
هەڵبەت
ئەوە
لە
بیر
نەکەین
کە
پاوانخوازی،
لە
خۆیدا ئایدیۆلۆجیایەکی
تایبەت
نییە
بەڵکوو
تایبەتمەندی ئایدیۆلۆجیکی سیستەمگەلێکی
وەک
کۆمۆنیزم
و
فاشیزم
و
نازیسم
لە
ئەژمار
دێت
.
تۆتالیتاریزم،
یەکەم
جار
لە
دوای ساڵی 1923،
واتە
ئەو
ساڵەی
کە
مۆسۆلینی
لە
ئیتالیا دەسەڵاتی
بە
دەستەوە
گرت
،
بۆ
ناوبردەکردنی
ئەو
سیستەمە
کۆمەڵایەتی
و سیاسییەی
کە
دەیویست
لەم
وەڵاتەدا
پیادەی
بکات
بە
کار
براوە و
پاشان
دەماودەم
بڵاو
بۆتەوە.
بەگشتی
ئەو
ڕژێمانەی
کە
هەڵگری خەسڵەتی تۆتالیتەرین،
ئەم
تایبەتمەندییانە لەخۆ دەگرن:
1ــ کۆنتڕۆڵی
دەوڵەت
بە
سەر
هەموو
کاروبارێکی
کۆمەڵایەتی
و ئابووریدا.
2ــ پاوانکردنی دەسەڵاتی
سیاسی
بە
دەستی
حیزبی
دەسەڵاتدار
.
3ــ لابردنی
هەموو
جۆرە شێوازێکی چاودێریی دیموکراتی
لە
کۆمەڵگەدا.
4ــ
پەنابردن
بە
تیرۆر
بۆ
سەرکوتکردنی
هەر
چەشنە نەیارییەک.
5ــ قۆرخکردنی حیزب و
دەوڵەت
لە
لایەن
تاکە
کەسێکەوە.
6ــ
هەوڵدان
بۆ
پێکهێنانی کۆمەڵگەیەک
بە
پێوانەکانی
ئایدیۆلۆجی
حیزبی
دەسەڵاتدار
.
7ــ خستنەگەڕی
هەموو
هێزەکانی
کۆمەڵگە
لە
پێناو
ئامانجەکانی حیزب و
دەوڵەت
و ئیفلیجکردنی
سەربەخۆیی
تاکەکەسی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تیرۆریزم
وشەی تیرۆر
لە
ڕەگی لاتینی (terrere)
بە
مانای
ترس
و تۆقاندنە.
ئەم
وشە
یەکەم
جار
(ساڵی 1796)
لە
«
فەرهەنگی
زانستی
فەرەنسە»، هاتووە و تیرۆریزمی
بەم
شێوە
مانا
کردۆتەوە: «
ڕژێم
یان
سیستەمی
تۆقێنەر
».
فەرهەنگی
زاراوەی
سیاسی
دالۆز (dalloz)
تیرۆریزم
بە
کردارێکی
سیاسی
شەڕەنگێزانەی
جەماعەت
یان
کەمینەیەکی ڕێکخراو
بە
دژی
کەسان
یان
دارایی
یان
دامودەزگەیەک
لە
قەڵەم
دەدا
کە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجگەلێکی
وەک
، سەربەخۆبوون
لە
دەوڵەتێک، ڕووخانی ڕژێمی
دەسەڵاتدار
یان
خەبات
بەدژی
هەندێ
ڕووکاری
سیاسی
دەوڵەتێک
ڕوو
دەدات.
فەرهەنگی
زاراوەی
سەربازی
(وەزارەتی
بەرگری
ئەمریکا
)
تیرۆریزم
،
بەم
جۆرە
پێناسە
دەکات:
دەسبەکاربوون
بۆ
شەڕەنگێزی نایاسایی
یان
هەڕەشە
بۆ
ئەنجامدانی
وەها
کردارێک بەمەبەستی
ترساندن
و سەرکوتکردن
یا
تۆقاندنی حکوومەت
یا
کۆمەڵگەکان،
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجێک
کە
بەگشتی
سیاسی
،
ئایینی
یان
ئایدیۆلۆجیایی بێت.
پاش
تەنینەوەی قۆناخی تیرۆر و
تۆقاندن
لە
فەرەنسە (سێپتەمبەری 1973
تاکوو
ژووئییەی 1974)
تیرۆریزم
،
بووە
بەشێک
لە
زاراوەی
سیاسی
ئەورووپا و
بە
درێژایی
زەمەن
مانا
و کارلێکی
جیاوازی
بەخۆوەبینی و
هەندێ
جار
مانای دژبەیەکی لێکەوتۆتەوە.
بۆیە
ئەو
کەسەی
کە
بە
باوەڕی
هەندێک
«تیرۆریست»
لە
قەڵەم
ئەدرا، بەڕای هەندێکی
دیکە
«جەنگاوەری ڕێگەی
ئازادی
»
پێناسە
دەکرا
.
واتە
پێناسەکردنی
ئەم
چەمکە
پەیوەست
بوو
بە
گۆشە
نیگا
و
ئایدیۆلۆجی
ئەو
کەسەی
کە
شرۆڤەی دەکرد.
تایبەتمەندییەکانی
تیرۆریزم
:
1ــ
لەگەڵ
شەڕەنگێزی فیزیکی ئاوێتەیە
بۆ
ترساندن
و
تۆقاندن
.
2ــ
چاوەڕوان
نەکراوە و
کتوپڕ
ڕوو
دەدات.
3ــ
بە
ئامانج
و پاڵنەری سیاسیەوە
ڕوو
دەدات.
4ــ
لە
دەرەوەی سنووری
ڕەسمی
شەڕی
نێوان
دوو
گرووپی
شەڕخواز
ڕوو
دەدات.
تیرۆر بەگشتی
لە
هەلومەرجێکدا
ڕوو
دەدات
کە
تێیدا
دەسەڵات
بە
شێوەیەکی
یەکسان
و
بەرانبەر
دابەش
نەکرابێت.
لەم
کەشوهەوادا لایەنێک
هەموو
جۆرە دەسەڵاتێکی
سیاسی
و
سەربازی
و
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
بە
دەستەوەیە و لایەنەکەی
تریش
بۆ
قەرەبووکردنەوەی
ئەم
کەموکووڕییە هەڵدەستێ
بە
تیرۆر
کردن
.
ئەم
دیاردە
لە
وەڵاتانی ئیستبدادی شتێکی
بەرچاوە
.
لە
وەڵاتانی دیموکراتیشدا
جاری
وا
هەیە
کۆجێیی
دەسەڵات
لە
دەستی
هەندێ
لە
گرووپەکانی
کۆمەڵگە
دەبێتە
هۆی
ئەوەی
گرووپی
نەیار
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان
دەست
بدەنە تیرۆر.
تیرۆریزم
لە
بنەڕەتدا
لە
مەسەلە
ئەخلاقییەکان ڕیشەی داکوتاوە،
کەواتە
پێناسەکردنی
ئەم
دیاردە
دژوارە.
چونکە
هەندێ
لە
پۆلێن بەندییەکانی«شەڕەنگێزی
سیاسی
» پاساو ئەدرێن و هەندێکیشیان بێپاساون.
کەواتە
بۆ
شرۆڤەی چەمکی
تیرۆریزم
و
گەیشتن
بە
پێناسەیەکی جیهانی، ئەبێ پاڵنەری تاکەکەسی و ئاخێزگەی
کۆمەڵایەتی
و ئامانجی
سیاسی
لە
بەر
چاو
بگیرآ.
هەندێ
کەس
بە
سانایی
کردەوەیەک
بە
تیرۆریستی ناوبردە دەکەن
کەچی
هەندێکیتر
هەمان
کردەوە
هیچکات
بە
تیرۆریستی
لە
قەڵەم
نادەن. بەڕای
هەندێک
ڕێکخراوەی
ئازادیخوازی
فەلەستین (PLO) ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی ناڕەوایە
کە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی
خۆی
هەڵدەستێ
بە
ئەنجامدانی کردەوەی شەڕەنگێزانە. بەپێچەوانەوە
هەندێ
لە
وەڵاتان
ئەم
ڕێکخراوە
بە
تیرۆریستی
لە
قەڵەم
نادەن و
بە
نوێنەری
قانوونی و ڕاستەقینەی
گەلی
زۆرلێکراوی فەلەستین پێناسەی ئەکەن
کە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی
ڕووی
کردۆتە کردەوەی شەڕەنگێزانە.
لەم
ساڵانەی دواییدا وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
هەوڵی داوە بەپێی سیاسەتەکانی
خۆی
لیستی گرووپە تیرۆریستیەکانی
جیهان
ناوبردە بکات و
بەم
جۆرە
لە
ئاستی نێودەوڵەتیدا دەخوازێت
بۆ
بەرەنگاربوونەوەیان، وەڵاتانی
هاوپەیمان
لەگەڵ
خۆیدا هاوئاهەنگ بکات.
تیرۆریزم
لق
و
پۆپ
و
شێوازی
جۆراوجۆری لێبۆتەوە
کە
گرنگترینیان بریتین
لە
:
1ــ تیرۆریزمی پێشێلکاری مافی
گشتی
.
وەک
کردەوەکانی
مافیا
لە
ئیتاڵیا و تیرۆریزمی
مادە
سڕکەرەکان
لە
ئەمریکای لاتین.
2ــ تیرۆریزمی پەراوێزی.
ئەم
جۆرە وەبیر هێنەرەوەی تیۆرییە پارتیزانییەکانی چێگوارایە بەمەبەستی ڕاکێشکردنی ڕەشەگەل لەڕێی کردەوەی تیرۆریستی
وەک
بۆمب
تەقاندنەوە
.
3ــ تیرۆریزمی
سیاسی
. بریتییە
لە
کوشت
و کوشتاری زنجیرەیی و
هەڕەشە
و ترساندنی
کەسان
و گرووپ و
کۆمەڵگە
یان
دەوڵەتەکان
بۆ
بڕیاردان
لە
بەرانبەر
خواستی
سیاسی
تیرۆریستەکان.
4ــ تیرۆریزمی گریلایی.
لە
پڕۆسەی
شۆڕش
یان
شەڕی
ئازادیخوازی
بەمەبەستی ڕاکێشانی
هەستی
جڤات
بۆ
لای
خۆی
.
5ــ تیرۆریزمی
ئایینی
.
لەگەڵ
تیرۆریزمی
سیاسی
نزیکایەتی
هەیە
بەڵام
بە
شەڕەنگێزییەکی بەرفراوانترەوە.
6ــ
تیرۆریزم
بە
پاڵنەری شەخسییەوە.
وەک
جووڵانەوەکانی گیاخۆری، ژینگەیی و
بەراویتن
(
سک
لە
باربردن
) .
ئەم
جۆرە تیرۆرە
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
زۆر
بەرچاوە
.
7ــ تیرۆریزمی
دەوڵەتی
. ڕیشەی
ئەم
جۆرە تیرۆرە دەگەڕێتەوە
بۆ
کولتووری مارکسیەت
کە
بە
پشتبەستن
بە
پۆلیسی
نهێنی
و کردەوەی سەرکوتکارانە، ئامانجەکانی
خۆی
دەپێکێ.
بۆ
وێنە
سوارچاکانی
مەرگ
لە
ڕژێمەکانی ئەمریکای لاتین
کە
دەستیان دابووە
کوشتن
و بڕینی نەیاران.
ئەمڕۆکە
تیرۆریزمی
دەوڵەتی
بریتیە
لە
شێوازێکی تیرۆر
کە
دەوڵەتێک
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی
خۆی
،
ستراتیجی
تایبەتی
بۆ
دادەڕێژێ.
بۆ
وێنە
پشتیوانی
سیاسی
و
ئابووری
لە
کاتێکدا
کە
شەڕی چەکداری نەتوانێ ئامانجەکان بپێکێ.
8ــ تیرۆریزمی نێونەتەوەیی.
وەک
هاوکاری
بزووتنەوە
تیرۆریستییەکانی ساڵەکانی 1960 (لەنێوان
ڕووس
و کووبا) لەسەردەمی شەڕی
سارد
.
9ــ تیرۆریزمی ئەنفۆرماتیک. شێواندنی
تۆڕی
ئەنفۆڕماتیکی وەڵاتێک بەمەبەستی خستنە
ژێر
گوشار
یان
بەیەکادانی دەوڵەتێک.
ئەم
جۆرە تیرۆرە
بە
چەند
شێوە
ڕوو
دەدات
کە
بریتین
لە
:
1ــ
هێرشبردن
بۆ
سەر
بنکە
و دامودەزگەی ئەنفۆرماتیکی لەڕێگەی
تەقاندنەوە
یا
ئاگرتێبەردان.
2ــ هێرشی سینتاکسی. لەڕێی ناردنی ڤایرۆس.
3ــ هێرشی مانایی. لەڕێگەی شێواندنی پلانە کۆمپیتەرییەکان.
10ــ سۆپەرتیرۆریزم.
ئەم
تیرۆرە
بە
کەڵکوەرگرتن
لە
مادەی کیمیاوی و بایەلۆجی و ڕادیۆلۆجی و
ناوەکی
ڕوو
دەدات.
11ــ
گەورە
تیرۆریزم
.
لەم
جۆرە تیرۆریزمە
کە
ڕووداوەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001 (تەقاندنەوەی تاوەرە ئەفسانەییەکانی ڕێکخراوەی
بازرگانی
جیهانی)
وەک
نموونەیەکی
بەناوبانگ
لە
ئەژمار
دێت
، تیرۆریستەکان
بە
تەقاندنەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگر و
بە
هاندەری
سیاسی
،
دەست
ئەدەنە کوشتنی ئینسانی
بێتاوان
بۆ
تۆقاندنی
هەموو
جیهان
.
هەر
لەم
جۆرە تیرۆرە
لە
لایەن
گرووپی
تیرۆریستی ئەلقائیدە*
لە
کوردستانیش
بە
ئەنجام
گەیشتووە
کە
دەکرێ
بە
تەقاندنەوەکەی جێژنی
قوربانی
2003
ئاماژە
بدرێ
کە
سەدان
کەس
کوژراو
و
برینداری
لێکەوتەوە.
12ــ سایبر
تیرۆریزم
(تیرۆریزمی کۆمپیتۆری)، کەڵکوەرگرتن لەسەرچاوە کۆمپیتۆریەکان و تەکنۆلۆجی
زانیاری
بەمەبەستی
تۆقاندن
یا
پێملکردنی
خەڵک
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و …
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و
تیرۆریزم
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان، هەوڵەکانی
خۆی
لە
ساڵی 1972
بۆ
پێناسەکردنی
تیرۆریزم
دەست
پێکردووە و
سەرەنجام
لە
ساڵی 1979 گوزارشتی
خۆی
بێئەوەی
ئەم
دیاردەی
پێناسە
کردبێت،
پێشکەش
بە
کۆمەڵی
گشتی
کرد
.
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1989 بەپێی بڕیارنامەیەک،
بە
تەئکید بیروڕای
خۆی
لە
بابەت
مافی چارەی خۆنووسین و
سەربەخۆیی
هەموو
گەلانی
زۆرلێکراو
لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمە نژادپەرست و ئیستیعمارییەکان ڕاگەیاند و هەوڵی
ئەو
ڕاپەڕینە ڕزگاریخوازانەی
کە
لەگەڵ
ئامانجەکانی جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکاندا بگونجێت،
بە
قانوونی و
ڕەوا
ناوبردە
کرد
.
کۆمەڵی
گشتی
هەموو
کردەوەیەکی تیرۆریستی،
لە
هەر
کوێ
و
لە
لایەن
هەر
کەسێکەوە بێت مەحکووم
کرد
و
ئەم
جۆرە کردەوانەی، تاوانبارانە و بێپاساو
لە
قەڵەم
دا
.
بڕیارنامەی 1368: ڕۆژێک دوای ڕووداوەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001، ئەنجومەنی ئاسایشی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بە
کۆی
دەنگ
بڕیارنامەیەکی
پەسند
کرد
کە
تێیدا
لەسەر
مافی
بەرگری
ڕەوای تاکەکەسی و کۆمەڵەکی بەپێی مەنشووری
نەتەوە
یەکگرتووەکان، تەئکید
کراوە
.
بەم
پێیە ناسینی
تیرۆریزم
ئەو
مافەی
دەدا
بە
دەوڵەتێک
مادام
بەر
شاڵاوی تیرۆر کەوتبێ، بەپێی مادەی 51 مەنشووری
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بۆ
داکۆکیکردن
لە
خۆی
دەست
بداتە هێزی
سەربازی
.
بڕیارنامەی 1373:
لەم
بڕیارنامە
کە
هەموو
15 ئەندامی ئەنجومەنی
ئاسایش
بە
دەنگییەوە
هاتن
، ڕاگەیەندرا
کە
«
تەواوی
کردەوە
تیرۆریستییە نێونەتەوەییەکان
بۆ
وێنە
11ی سێپتەمبەر، مەترسییەکە
بۆ
ئاسایش
و
هێمنایەتی
نێونەتەوەیی» .
ئەم
بڕیارنامە
لە
باری
بەرفرەوانییەوە، گرینگترین بڕیارنامەی ئەنجومەنی
ئاسایش
لە
ئەژمار
دێت
کە
سەرچاوەی
دارایی
و
بنیاتی
ئابووریش دەداتە
بەر
مەدی
نەزەر
و
داوا
لە
دەوڵەتان دەکات
کە
لەبەر
پێوەندی
توندوتۆڵی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی
لەگەڵ
جەنایەتە داڕیژراوە
بان
ــ نەتەوەییەکان،
بۆ
وێنە
قاچاخی
مادە
سڕکەرەکان، قاچاخی
چەک
و
تەقەمەنی
و ڕاگواستنی نایاسایی مادەی ئەتۆمی و
کیمیایی
و بایۆلۆجی،
هەوڵ
و تێکۆشانەکانی
خۆیان
بخەنە ڕیزی یەکترەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تیرۆریزمی کوێر
مەبەست
لەم
جۆرە تیرۆرە، ئەنجامدانی
زنجیرە
کردارێکە
بۆ
پرۆپاگەندە*و هاتوهاوار
بە
قازانجی گرووپێک
یان
ڕاکێشانی
سەرنج
و
ڕای
گشتی
بۆ
شتێک.
لەبەر
ئەوەیکە
هیچ
پلان
و بەرنامەیەکی داڕیژراو
لە
ئارادا
نییە
، پێی دەگوترێ تیرۆریزمی
کوێر
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سکۆلاریزم
سکولار
لە
ڕیشەی لاتینی saeculum
بە
مانای کاروباری
ئەم
دنیا
وەرگیراوە
واتە
جیهانپەرستی،
ئەو
شتەی
کە
پێوەندی
بەم
جیهانە خاکییەوە هەبێت.
لە
زاراوەی
سیاسی
و فەلسەفیدا بریتییە
لە
بڕواهێنان
بە
ڕاگواستنی
سەرچاوە
لە
دەزگە
ئایینیەکانەوە
بۆ
کەسان
یا
ڕێکخراوەی نائایینی.
واتە
گوێ
بە
ئایین
نەدان
و
لە
ئایین
دابڕان
، جیاکردنەوەی
ئایین
لە
کاروباری حکوومەت و
جیهان
بە
تایبەتی
پەروەردە
و فێرکردنی قوتابیان. بەپێی
ئەم
تیۆرییە،
ئەو
شتەی
کە
لە
کاروباری کۆمەڵایەتیدا
ڕەسەن
لە
ئەژمار
دێت
، سیاسەتە
نەک
ئایین
،
چونکە
ئایین
شتێکی تاکەکەسی و شەخسییە.
سکۆلاریزم
بە
واتای دنیاپەرستی و ڕەتکردنەوەی
هەموو
شتێک
جگە
لە
دنیا
و
بە
ئەسڵ
دانانی
دنیا
ڕاڤە
دەکرێت
کەوابوو
ڕەتکردنەوەی ئایینیش دەگرێتەوە.
بیرۆکەی
پێویستی
جیاکردنەوەی
ئایین
لە
سیاسەت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
ئەو
کێشمەکێش
و ناکۆکییانەی
کە
لە
تێکەڵکردنی شتە ڕۆحی و دەروونییەکان
لەگەڵ
شتە
دنیایی
و مادییەکان هاتبووە ئاراوە.
ئەمیش
سەرەتا
لە
کۆمەڵگەی مەسیحییەکان و ڕۆما
خۆی
نیشان
دا
.
ئەمان
بۆ
پاساوی
بیر
و بۆچوونەکەیان پشتیان
بەم
گوتەیەی عیسێ
پێغەمبەر
بەستبوو
کە
دەڵێ: «
ماڵی
قەیسەر
بۆ
قەیسەر
و
ماڵی
مەسیح
بۆ
مەسیح»
واتە
عیسێ
بە
دینی
خۆی
و مووسێ
بە
دینی
خۆی
!
لە
سەدەکانی
پاش
چاخی
ڕۆشنگەری
و
پاش
سەرهەڵدانی فەلسەفەکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
، ئەندێشەی
جیاوازی
ئایین
لە
سیاسەت
بە
کردەوە
پیادە
کرا
تا
ڕادەیەک
کە
ئەمێستا
ئەم
بیرۆکە
وەک
بەشێکی
سەرەکی
دەستووری
بنچینەیی وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
لێ
دەرهاتووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سێکتاریزم/تیرەگەری
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی secta
بە
مانای
تیرە
و
گرووپی
بچووک
وەرگیراوە.
لە
کەلتووری کۆمۆنیستەکان
بە
واتای
دابڕان
لە
جەماوەر
و گۆشەگیرییە. لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە
بە
حەز
و ئارەزوویەکی تایبەتەوە
بیر
لە
بابەتە
ئایینی
و فەلسەفیەکانی
خۆیان
دەکەنەوە و
گرنگی
بە
بابەتە گرنگەکانی
کۆمەڵگە
نادەن.
بە
گشتی
سێکتاریزم
بۆ
تیرەگەری و عەشیرەگەری
لە
ناو
حیزب و لایەنە سیاسیەکاندا بەکاردێت
کە
پتر
لە
ناو
حیزب و گرووپە چەپیەکاندا باوە. ئەمەش دەبێتە
هۆی
ئەوە
کە
ئەم
گرووپانە
لق
و پۆپی جۆراوجۆریان
لێ
ببێتەوە. تیرەگەری
لە
ناو
حیزبە سیاسیەکان
هەمیشە
ناگەڕێتەوە
بۆ
جیاوازی
بیروڕا
بەڵکوو
هەندێ
جار
لە
ناکۆکی
و ململانێی
تایبەتی
و زێدەخوازی ڕامیارییەوە
سەرچاوە
دەگرێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
میلیتاریزم/سوپا پەرستی
میلیتاریزم،
چوار
شێواز
لەخۆ دەگرێ: شەڕەنگێزی، زاڵبوونی هێزەچەکدارەکان
بە
سەر
دەوڵەت
، ستایشی
سوپا
و
بە
هەرەوەز
کردن
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی چەکداری. کاتێک
ئەم
چوار
شێوازە
بە
تێکڕا
بێتە
کایەوە (
وەک
ژاپۆن
لە
سەردەمی
هیدکی تۆجۆ 44-1940) میلیتاریزم
بە
تەواوی
پاوەجێ
دەبێت. کاتێکیش
دوو
یا
سێ
شێواز
بێتە
کایەوە، حاڵەتێکی ڕێژەییە.
میلیتاریزم، مانای
زۆری
لێبۆتەوە.
هەندێ
جار
بە
واتای شەڕەنگێزی
یان
سیاسەتی پاوانخوازانە
لە
ئاست
دەرەوە
و
ئامادەبوون
بۆ
بەرپاکردنی
شەڕ
بە
کار
هاتووە.
لە
شوێنی دیکەدا
بە
واتای
سەروەری
سوپا
بەسەر دامودەزگەی دەوڵەتە.
لە
کەشێکی وەهادا
بۆ
ئەوەی
دامودەزگەیەکی
دەوڵەتی
بە
میلیتاریزم
ناو
دەربکا،
دەبێ
بەستێنی دەسەڵاتی چەکداری و مەدەنی
بە
وردی
لێک
جودا
بکرێتەوە و دەسەڵاتی چەکداری
بە
سەر
دەزگە
ئیداری
و سیاسیەکاندا
زاڵ
بێت.
یەکەمین
نیشانەکانی
جیاوازی
ئەم
دوو
بەستێنە
لە
ڕژێمی
پادشایی
ئێران
لە
سەدەی پێنجەمی
پێش
زایین
بەدیهات.
پێودانگی
سەرەکی
بۆ
دەرکەوتنی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان
لە
دەوڵەتدا ڕادەی بەهرەداری سەربازەکانە
لە
دەزگەی
سیاسی
ئەو
وەڵاتەدا. نمونەیەکی
دیکە
لەم
جۆرە حکوومەتە، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمایە
لە
سەروبەندی
کۆتایی
هاتنیدا.
دەسەڵاتی هێزی
چەکدار
بە
سەر
دامودەزگەی حکوومەتدا
هەمیشە
بە
واتای
بە
کارهێنانی سیاسەتی شەڕخوازانە
نییە
لە
ئاست
وەڵاتانی دیکەدا.
بۆ
وێنە
ژاپۆنی
سەردەمی
توکوگاوا و دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکای لاتین. مانایەکی
تری
میلیتاریزم کۆنترۆڵ کردنی
ژیان
و کومەڵگەیە
لە
لایەن
هێزە چەکدارەکانەوە.
بەم
هەژمۆنییە
کە
بە
حەزی چەکدارەکان
کۆمەڵگە
بەڕێوە
دەچێ، دەگوترێ کۆمەڵگەی «میلیتاریزە».
جاری
واش
هەیە
لە
دۆخێکی جەنگیدا
تەواوی
دامودەزگە کۆمەڵایەتیەکان دەکەونە
خزمەت
هێزە چەکدارەکانەوە،
بۆ
وێنە
وەڵاتی
بەریتانیا
لە
شەڕی دووهەمی جیهانیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کاریزما
1ـــ بەهرەیەکی
مەعنەوی
،
ودم
یا
توانستێک
کە
وادەزانی
لە
لایەن
یەزدانەوە
بە
کەسێک
کەرەم
کرابێت
تاکوو
بەو
پێیە
هەندێ
کاری
سەیر
و
سەمەرە
ئەنجام
بدات. 2ـــ توانستێکی
تایبەتی
کە
بەهرەدارەکەی پێی
وایە
بۆ
ڕێبەرایەتی کردنی
جەماوەر
لە
پشتیوانییەکی پڕسۆزی
ئەوان
بەهرەوەرە.
ئەم
زاراوە
لە
بنەڕەتدا
بە
واتای «
یارمەتی
خواوەندی»
یە
. ماکس ڤێبەر، کۆمەڵناسی گەورەی
ئەڵمانی
(1864ــــ 1920)
ئەم
وشەی
لە
کۆمەڵناسی سیاسیدا بەکارهێناوە و مەبەستی
لەم
زاراوە
،«گەوهەرێکی
تایبەت
»
بووە
کە
بە
کەسێک
یا
شتێک حاڵەتێکی بێوێنە و سەیروسەمەرە دەبەخشێ. ڤێبەر
لە
نێوان
کاریزمای تاکەکەسی
کە
سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ
شەخسێکی
تایبەت
و کاریزمای
مەقام
،
کە
دەگەڕێتەوە
بۆ
پلەوپایە و مەقامێک،
جیاوازی
قاییل
دەبێت.
ئەو
چەمکی کاریزمای
لە
بەستێنی تیۆری
گشتی
دەسەڵاتدا بەکارهێنا و
بەم
پێیە
سێ
جۆر
ڕەوایی (مشروعیت) ی ناوبردە کرد: سوننەتی، کاریزمایی و قانوونی ـــ عەقڵانی. ڤێبەر
لەم
دابەشکارییە
بۆ
شرۆڤەی پرۆسەی گۆڕانکاری
کۆمەڵایەتی
کەڵکی وەرگرت.
ئەو
پێی وابوو هەرکاتێک
کۆمەڵگە
و ئایینەکان
لە
ژێر
فرمانی
ئەو
سوننەتانەدا
بن
کە
پیرۆزییەکەیان
لە
ڕابردوو
گرتبێت،
تەنیا
هێزێک
کە
توانایی
ململانێی هەبێت، ڕێبەرێکی کاریزمایە
کە
شەرعییەتی
خۆی
لە
بەهرە
شەخسییەکانی وەرگرتبێت. کۆمەڵناسەکان
ئەم
زاراوەیان
لە
باری
سیاسییەوە
بۆ
کەسایەتیگەلێکی
وەک
نکرۆمە
لە
غانا، سۆکارنۆ
لە
ئەندونیزیا و نیهرۆ
لە
هیندستان
بەکار
بردووە و پێیانوایە
کە
بەهرەی شەخسی
ئەوان
بۆتە
سەرچاوەی
دەسەڵات
لە
نێوان
نەتەوەکانیان.
بەڵام
ئەم
زاراوە
بە
شێوەیەکی بەربڵاوتر
بۆ
هەموو
دیاردە
و کەسانێک
بەکار
دەچێت
کە
بە
هۆی
تواناییەکی
تایبەت
و سەیرەوە،
لەگەڵ
ڕەشەگەل و
جڤاک
جیاوازییان
هەیە
.