تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 24
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گرووپی بانکی جیهانی
ئەم
گرووپە پێکهاتووە
لە
3 ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی (IGOs):
1ــ بانکی نێودەوڵەتی
بۆ
چاککردنەوە
و
پەرەسەندن
(IBRD)،
ئەم
بانکە
بە
ناوی
بانکی جیهانی ناوبانگی دەرکردووە
کە
مەبەستی ئەویش نوێکردنەوەی سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی پەرەسەندووی
سەردەمی
جەنگی
جیهانی
بوو
کە
لێک
هەڵوەشابوو. بانکی جیهانی، هاوجووتی سەندووقی نێودەوڵەتی دراوە.
2ــ ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی
پەرەسەندن
(IDA)،
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1960
بە
مەبەستی بەخشینی قەرزی «
سووک
»
بۆ
یارمەتی
بە
ژێرخانی
ئابووری
و
پەرەسەندن
دامەزراوە.
3ــ کۆمپانیای نێودەوڵەتی
ماڵی
(IFC)
کە
لە
ساڵی 1956
بە
مەبەستی بەهێزکردنی کەرتی
تایبەتی
ئابووری
لە
وەڵاتانی
کەمتر
پەرەسەندوو دامەزرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گرووپی فشار
لە
وەڵاتانی
پیشەسازی
نوێدا بیروڕای
گشتی
، کاریگەریی
زۆری
لە
سەر
ئاستی کۆمەڵگەدا
هەیە
.
لەم
ڕووەوە
گرووپی
جۆراوجۆری
کۆمەڵایەتی
بە
تایبەت
گرووپە ڕەسمییەکان
هەوڵ
دەدەن
بە
شێواز
و ئامرازی
جۆراوجۆر
ڕای
گشتی
بەرەو
لای
خۆیان
داکێشن. کەشوهەوای مۆدێرنی
ئەم
چاخە وایکردووە
کە
دامودەزگەی بەڕێوشوێن
کە
لە
زاراوەی کۆمەڵناسیدا
بە
گرووپی
فشار
ناوی
دەرکردووە،
بێنە
مەیدانەوە
تاکوو
ڕای
گشتی
لەگەڵ
بۆچوونەکانی
خۆیان
هاوتەراز
بکەن و
بە
ئامانجەکانیان بگەن.
گرووپی
گوشار
بە
گرووپێک دەگوترێت
کە
هەوڵدەدات
بە
گوێرەی بایەخپێدان و ئاڕاستەکانی
خۆی
یان
جەماوەر
(
کە
خۆی
بە
نوێنەریان دەزانێت) کاریگەری دابنێ
لە
سەر
ئەو
هێزانەی بڕیاری
یاسایی
دەدەن
یاخود
ڕێکخراوە حوکمییەکان (
پەرلەمان
، دەستەی حکوومەت،
وەزارەت
و دامودەزگەکان) و
هەروەها
گۆڕانکاری
پێویست
بهێنێتە ئاراوە.
کەواتە
گرووپی
فشار
هەوڵ
دەدات
بە
شێوەی
ڕاستەوخۆ
یا
ناڕاستەوخۆ کاریگەری دابنێن
لەسەر
ڕای
گشتی
و سەپاندنی بڕواکانی
خۆیان
بەسەر کۆمەڵگەدا.
ئەو
پێناوانەی
کە
ئەم
گرووپانە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان
بە
شێوەیەکی
ناڕەوا
کەڵکی لێوەردەگرن بریتین
لە
:
پێناوی
ئابووری:
وەک
بەخشینی
خەڵات
و
بەرتیل
دان
بە
جەماوەر
.
پێناوی
یاسایی
:
گرووپی
گوشار
هەوڵ
دەدەن خواستەکانی
خۆیان
لە
ڕێگەی یاساکانەوە بەسەر خەڵکدا بسەپێنن
بۆ
ئەم
مەبەستەش
دزە
دەکەنە ئەنجومەنی یاسادانانی وەڵاتانەوە.
پێناوی
تێکدەرانە:
ئەم
گرووپانە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان هەڵدەستن
بە
کاری
تێکدەرانە و
بشێوی
و
شەڕنانەوە
لە
وەڵاتدا.
پێناوی
پرۆپاگەندەیی:
لە
ڕێگەی پرۆپاگەندەوە
دەست
دەکەن
بە
بڵاوکردنەوەی بیروڕای
خۆیان
بۆ
گۆڕینی
ڕای
گشتی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یاساپەروەری
ئەم
زاراوە
بە
واتای
باوەڕ
بە
سەروەری
و ڕەسەنایەتی
یاسا
و شەرعییەتی
دادوەری
و مافەکانە.
ئەم
جۆرە
لە
دنیابینی و
بیرکردنەوە
لە
پێوەندی
نێوان
دەوڵەت
و
خەڵک
و
پێوەندی
جەماوەر
لەگەڵ
یەکتر
کە
دەبێ
بەپێی
یاسا
و
قانوون
بێت،
هەر
لە
سەردەمی
دەوڵەتی
ڕۆمای کۆنەوە
باو
بووە
و بەشێک
بووە
لە
فەلسەفەی
سیاسی
.
یاسا
پەروەری
هەموو
جۆرە پێوەندییەکی
مرۆڤ
دەخاتە تەرازووی
یاسا
و
دادوەری
و
دەوڵەت
بە
بەرهەمی
قانوون
دەزانێت.
ئەم
ڕێبازە پێی
وایە
کە
لە
بابەت
دەوڵەتەوە ناکرێ
بە
پێوانەی
ئەخلاق
و کۆمەڵناسی
سەیر
بکرێت
بەڵکوو
دەبێ
لە
شەرعییەت و ڕەسەنایەتی
یاسایی
بکۆڵدرێتەوە و
ڕوون
بکرێتەوە
کە
ئایا
دەوڵەت
، ڕەوایە
یا
ناڕەوا
؟
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکیەتی ئەورووپا
«ئەنجومەنی ئەورووپا»
لە
ساڵی 1993 بەملاوە
بە
«
یەکیەتی
ئەورووپا» ناوبانگی دەرکردوە
کە
ئەویش پێکهاتێکە
لە
: کۆمەڵەی
ئابووری
ئەورووپا (
بازاری
هاوبەش
)، کۆمەڵەی
خەڵووز
و پۆڵای ئەورووپا و کۆمیتەی وزەی ئەتۆمی ئەورووپا
کە
لە
یەکەمی ژوئییەی 1967 یەکیانگرت.
ئەم
ڕێکخراوە بریتیە
لە
ئەنجومەنی وەزیرانی وەڵاتانی
ئەندام
و پەرلەمانی ئەورووپا و دادگەی ئەورووپی. ئامانجی
یەکیەتی
ئەورووپا بریتییە
لە
:
بەدیهێنانی یەکییەتی
ئابووری
و پەرەسەندنی
کۆمەڵایەتی
، لابردنی سنوورەکان، ڕێکخستنی
بازاڕ
و دراوی
هاوبەش
، دەرکردنی
پلان
و سیاسەتێکی
یەکگرتوو
لە
بابەتە جۆراوجۆرەکان و
سەرەنجام
یەکگرتنی
سیاسی
لە
نێوان
وەڵاتانی دیموکراتیی ئەورووپا.
یاسا
و ڕێساکانی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
31ی دێسەمبەری 1992
پیادە
کراوە
.
بەم
پێیە
هیچ
بەربەستێک
بۆ
دانوستانی
شمەک
و خزمەتگوزاری و
دارایی
و
کرێکار
و
گەڕۆک
لە
ناو
وەڵاتانی ئەندامی
یەکیەتی
لە
ئارادا
نییە
.
لە
سەر
یەکگرتوویی
سیاسی
و
گەیشتن
بە
دانەی دراڤی
هاوبەش
، پەیماننامەی
زۆر
لە
نێوانیان
مۆر
کراوە
کە
بریتین
لە
:
ـــ یەکلاکردنەوەی دراڤی ئەورووپا (
ئەم
دراڤە
لە
ژانوییەی 2002
بە
ناوی
«یۆرۆ»
هاتە
گەڕیان
لە
بازاڕدا و
ئێستا
مامەڵە
و دانوستانی
پێ
دەکرێ).
ـــ داڕشتنی سیاسەتێکی یەکلایەن
بۆ
ئەندامانی
یەکیەتی
.
ـــ داڕشتنی ڕێبازێکی بەرگریی
هاوبەش
لە
ژێر
چاودێری
یەکیەتی
ئەورووپا .
ــــ
ئەم
یەکیەتییە پێشەنگاوی ڕێبازێکی
کۆمەڵایەتی
یەکگرتوو
دەبێت.
ـــ زیادکردنی
یارمەتی
بۆ
ئەندامانی
هەژار
و
لاواز
لە
یەکیەتیدا.
ـــ زیادکردنی دەسەڵاتی پەرلەمانی ئەورووپا.
یەکیەتی
ئەورووپا
تاکوو
ئاڤریلی 2003
لە
پانزە
ئەندام
پێکهاتبوو
کە
بریتی
بوون
لە
:
فەرەنسە، ئەڵمانیا، ئیتالیا، بەلجیکا، هۆلەندا و لۆکزامبۆرک (
لە
ساڵی 1957 بەپێی ڕێکەوتنامەی
ڕۆم
) بەریتانیا، ئیرلەندا و دانیمارک (
لە
1973) یۆنان (
لە
1981) ئیسپانیا و پۆرتوغال (
لە
1986) نەمسا، فینلاند و سوید (
لە
1995).
بڕیار
بووە
نزیکەی 10
وەڵاتی
دیکە
ببنە ئەندامی
ئەم
ڕێکخراوە.
ڕێبەرانی وەڵاتانی ئەندامی
یەکیەتی
ئەورووپا،
لە
دانیشتنی 20ی ژوەنی 2003 ڕەشنووسی
دەستووری
بنچینەیی
ئەم
ڕێکخراوەیان
ئامادە
کرد
تاکوو
ببێتە یاسای
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
.
بڕیار
وابوو
ئەم
پێشنووسە
لە
ساڵی 2005 بەولاوە
لە
وەڵاتانی
ئەندام
بخرێتە ڕیفراندۆمەوە. (بڕوانە پەیمانی ماستریخت). پێنجەمی سیپتەمبەری 2005
یەکیەتی
ئەورووپا گفتوگۆکانی
لەمەڕ
بەئەندامبوونی تورکیای
لە
ماوەی 10 ساڵدا
پەسند
کرد
.
ناوەندی
یەکیەتی
لە
شاری
بروکسیل، پێتەختی بەلجیکایە.
1
2