تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 8
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جودایی خوازی
خواستی
گرووپێکی ئەتنیکی دانیشتووی وەڵاتێک
بۆ
جیابوونەوە
لەژێر دەسەڵاتی
سیاسی
دەوڵەتێک
کە
ئەو
گرووپە ئەتنیکیە
تا
ئەو
کاتە
بەشێک
بووە
لەو
وەڵاتە.
ئەغڵەب
، ئامانجی جوداییخوازەکان دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێیە
لە
وەڵاتێکی
تازە
بۆ
نەتەوەیەکی
تایبەت
. سەدەی
نۆزدە
لە
ئەورووپا و سەدەی بیستیش
لە
ئاسیا
و
ئەفریقا
، بەهۆی پەرەسەندنی ناسیۆنالیزم* و تەنینەوەی
وشیاری
نەتەوەیی
لەناو
ئیمپراتۆریەکاندا بزاڤی
جودایی
خوازی
بە
زۆری
پەرەی
سەند
و
بووە
هۆی
هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەکان و سەرهەڵدانی نەتەوەی
نوێ
. گرینگترین ڕووداوی
لەم
چەشنە هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریە گەورەکانی فەرەنسە و بەریتانیا و عوسمانی
بوو
کە
لە
ئاسیا
و
ئەفریقا
و
ئەمریکا
دەسەڵاتیان
بە
دەستەوە
بوو
.
هاندەری جوداییخوازی،
ڕەنگە
جیابوونەوە
لە
وەڵاتێک بێت و موتوربەبوون
بە
وەڵاتێکی
دیکە
. جوداییخوازی،
لە
یاسای زۆربەی دەوڵەتەکاندا
ڕەنگە
لە
جوملەی تاوانی
سیاسی
*
لە
قەڵەم
بدرێت و
هەندێ
جاریش
بە
واتای
خیانەت
پێناسە
دەکرێ
و
بەناوی
دژبەریی و
ناتەبایی
حاکمییەتی نەتەوەیی سزای
بۆ
دیاری
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جوولەکە قڕان
دوژمنایەتی
یا
نەفرەت
لە
جوولەکان بەمەبەستی
ئازاردان
یا
لەناوبردنیان.
لە
ئەورووپای سەدەی بیستەمدا
دوژمنایەتی
لەگەڵ
جوولەکان ــ
کە
پێشتر
لە
سۆنگەیەکی ئایینییەوە بووــ
جێی
خۆی
دا
بە
دوژمنایەتی
ڕەگەزی (
ڕەگەزپەرستی
) و ئەڵمانیای نازیی (بڕوانە
نازیسم
)
بووە
ناوەندی
بڵاوکردنەوەی
ئەم
نەفرەتە.
دوژمنایەتی
لەگەڵ
جوولەکە
،
لە
میانەی سەدەی
نۆزدە
هاوکات
لەگەڵ
سەرهەڵدانی ڕێبازەکانی
باڵادەستی
ڕەگەزی ئاریایی (نوردیک) پەرەی
سەند
و لایەنگرانی
ئەم
بیرۆکە هەوڵیان
دا
بۆ
ڕێبازەکەیان
بنیاتی
زانستی
بدۆزنەوە.
لە
ئەڵمانیای
نازی
هەوڵیان
دا
کە
ڕەگەزی «ئاریایی»
لە
«
نا
ئاریایی» جیابکەنەوە و
لە
«تێوەدانی»
ئەم
ڕەگەزە
بەرگری
بکەن و
لەم
بابەتەوە یاساگەلێکیان
دانا
. بەپێی
ئەم
قانوونانە
جوولەکە
،
بێگانە
و
خاوەن
ڕەگەزێکی
سووک
بوون
کە
خوێنی
ژەهراوییان خۆبەخۆ تاوانباریان دەکات.
لەم
ڕووەوە
بوو
کە
زەهاسە
و
خۆشەویستی
لەنێوان
جوولەکە
و ئاریایی
پاوان
کرا
.
دوای
ئەم
قانوونانە، زانایانی ناوداری
جوولەکە
وەک
ئەنیشتەین و فرۆید، خرانە تاراوگەوە و بەرهەمە مۆسیقاییەکانی مەندلسۆن و
باخ
یاساغ
کرا
. جوولەکان
لە
مافی مەدەنی و پیشەیی و
بازرگانی
بێبەش
کران
و
دەستەدەستە
نێردرانە ئۆردووگاکانی
کاری
زۆرەملی.
لە
سەدەی
نۆزدە
و نیوەی یەکەمی سەدەی
بیست
، ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
بووە
ناوەندی
پڕوپاگەندە
دژی
جوولەکە
و
لێرەوە
بوو
کە
جووڵانەوەی
زایۆنیزم
*
دەستی
پێکرد.
لە
دەستووری
بنچینەیی
ئەم
وەڵاتانەدا (
لە
1945 بەملاوە)
ئەگەرچی
بە
ڕێزەوە
باس
لە
مافی
کەمینە
ئایینی
و ڕەگەزییەکان کرابوو
بەڵام
جارجارێک
ئەم
دوژمنایەتییە ئەبیندرا و زۆربەی
ئەو
جوولەکانەی
لەم
وەڵاتانەدا مەنسەبی دەوڵەتییان
هەبوو
، دەستیان
لە
کار
پێ
کێشانەوە
.
دوای شۆڕشی 1917 سۆڤیەت،
دەوڵەتی
نوێ
بە
جوولەکانی
وەڵاتەکەی
کە
ئەودەم 2
ملوێن
و200
هەزار
کەس
بوون
، مژدەی خودموختاری لەژێر
چاودێری
دەوڵەت
دانێ
.
هەروەها
دانانی
شانۆ
و دەرکردنی
ڕۆژنامە
و
گۆڤار
و
کتێب
بە
زمانی
ئیدی
(زمانی جوولەکەکانی ئەورووپا
کە
ئاوێتەیەک
بوو
لە
زمانەکانی ئەوروپی و عیبری)
ئازاد
کرا
بەڵام
ئەم
بەڵێنانە
بەڕێوە
نەچوو.
سەرهەڵدانی
زایۆنیزم
و
دەوڵەتی
ئیسراییل،
بۆتە
هۆی
پەرەسەندنی جۆربەجۆری
جوولەکە
قڕان
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و شوێنی
دیکە
.
ئەگەرچی
دەوڵەتی
ئیسراییل
هەوڵ
دەدات
هەر
جووڵەیەکی
دژ
بە
زایۆنیزم
بە
جوولەکە
قڕان
لە
قەڵەم
بدات،
بەڵام
دژایەتی
لەگەڵ
زایۆنیزم
و لەناوبردنی جوولەکەکان
هەمیشە
یەک
واتایان
نییە
،
چونکە
لەناو
جوولەکانیشدا گرووپ و خەڵکانێکی
نووسەر
و لێکۆڵەر
هەن
کە
دژی
زایۆنیزم
و
دەوڵەتی
ئیسراییلن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جوگرافیای سیاسی (جێئۆپۆلیتیک)
پلاندانان
بۆ
سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتێک
بە
لەبەرچاوگرتنی هۆکارە جوگرافییەکان. بابەتی جوگرافیای
سیاسی
، خوێندنەوەی
بنەما
جوگرافییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتە
واتە
لێکدانەوەی
دەوری
کەشوهەوا،
سەرچاوە
سرووشتییەکان، شۆێنکاتی جوگرافیایی،
حەشیمەت
و تایبەتمەندیە کەلتووریەکان
بە
سەر
سیستەمی
سیاسی
وەڵاتێک. ئەرەستۆ دەڵێ:
بە
بێ
ڕەچاوکردنی جوگرافیا، ئەقڵی
سیاسی
بڕ
ناکات. «
جان
بۆدن»،
یەکەم
بیرمەندی
هاوچەرخ
بوو
کە
پێوەندی
نێوان
زانستی
سیاسەت
و جوگرافیای
بەرجەستە
کرد
. «مۆنتسکیڤ» و «ڕۆسۆ»، هەرکامیان
بە
نۆبەی
خۆیان
لەسەر
پێوەندیی هۆکارە جوگرافییەکان و کەشوهەوا
بە
سەر
شێوازی
حکوومەتکردن و کاریگەری
ئەم
هۆکارانە
بە
سەر
سیاسەت
و
ئازادی
خەڵک
، توێژینەوەیان کردووە.
یەکێک
لە
پێشەنگەکانی جوگرافیای
سیاسی
، «هاڵفۆرد مەکیندر» ( 1947-1861) نووسەری بەریتانی
بووە
کە
پێی وابوو چارەنووسی مێژووی
جیهان
، ئاکامی
شەڕ
و ململانێی هێزی
وشکایی
بووە
لە
بەرانبەر
هێزی دەریاییدا.
بابەتی نوێی جوگرافیای
سیاسی
، لێکدانەوەی
مەسەلە
جیهانییەکانە
لە
ڕوانگەی جوگرافیاییەوە. سەرهەڵدانی ناوەندە جیهانییەکانی دەسەڵاتی
نوێ
، گرنگایەتی
سەرچاوە
سرووشتییەکان لەباری دەسەڵاتی
سیاسی
و پێوەندیی
باکوور
و
باشوور
لە
جوملەی سەرباسەکانی جوگرافیای
سیاسی
مودێرنەیە. لێکدانەوەی سنوورە سیاسییەکان و
ناوچە
سەرسنوورییەکان، هێزی
دەریایی
و
وشکایی
و ناوەندە سیاسییە بەهێزەکانی
دەسەڵات
لە
باری
جوگرافییەوە بابەتی توێژینەوەی جوگرافیای سیاسییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی ئاسایش
ئەنجومەنی
ئاسایش
، یەکێکە
لە
شەش
ڕوکنی
سەرەکی
ڕێکخراوی
نەتەوە
یەکگرتووەکان. ئەرکی
سەرەکی
ئەنجومەن
پاڕاستنی
ئاشتی
و ئاسایشی نێونەتەوەییە.
ئەم
ئەنجومەنە 15 ئەندامی
هەیە
کە
پێنج
لەم
ئەندامانە (
ئەمریکا
، بریتانیا،
ڕووسیا
، فرەنسێ و
چین
)
وەکوو
ئەندامی
هەمیشەیی
لە
ئەژمار
دێن
. 10 ئەندامی
کاتی
ئەنجومەن
،
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
ڕێکخراوە
بۆ
ماوەی 2
ساڵ
هەڵدەبژێردرێن. بەپێی جاڕنامەی گەردوونی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەندامانی ڕێکخراوەکە هاودەنگن
لەسەر
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی
ئاسایش
.
ئەنجومەنی
ئاسایش
دەسەڵاتێکی بەرفراوانی
هەیە
و
سەرپەرشتی
هێزی چەکداریی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و
پاش
دەرکردنی
بڕیارەکان
جێبەجێیان دەکات و دەوڵەتانی ئەندامیش
ناچار
بە
جێبەجێکردنیان دەکات.
ئەگەر
کێشەیەکی
گرنگ
بخرێتە
بەردەستی
ئەنجومەنی
ئاسایش
،
بۆ
جێبەجێکردنی
پێویستە
9
وەڵات
لە
پانزە
وەڵاتی
ئەندام
، دەنگی
پێ
بدەن
بەو
مەرجەی
کە
هیچکام
لە
پێنج
ئەندامی
هەمیشەیی
ئەنجومەن
، ڤیتۆ*ی نەکات
یا
دەنگی
نەرێنی
لەسەر
نەدابێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی باکووری (نۆردیک)
ئەنجومەنی
باکووری
یان
ئەنجومەنی سکاندیناڤی، کۆمەڵێکە پێکهاتووە
لە
نوێنەرانی وەڵاتانی دانیمارک، سوید، ئیسلەند، فەنلاند و نەرویج
کە
بەمەبەستی پەرەپێدان
بە
هاوکاری
لە
بواری
جۆراوجۆر
لەنێوان وەڵاتانی سکاندیناڤی دامەزرێوە.
ئەم
ئەنجومەنە ئەندامانی
خۆی
دنە
دەدا
کە
بۆ
ڕێکخستنی بازاڕێکی
هاوبەش
بۆ
بەرهەمەکانی
خۆیان
، چالاکییەکانیان
ڕێک
بخەن
تاکوو
بەرەو
یەکیەتییەکی گومرگی
هەنگاو
بنێن.
بەڵام
ئەم
جووڵانەوە
،
لەدوای
دامەزرێنی«
یەکیەتی
بازرگانی
ئازادی
ئەورووپا»
لە
ساڵی 1959 و
بە
ئەندامبوونی دانیمارک و نەرویج و سوید
لەو
یەکیەتییەدا
کۆتایی
پێ
هات
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی جیهانی کلێسەکان
ئەم
ئەنجومەنە پێکهاتووە
لە
کلێسەکانی پرۆتیستان و ئۆرتۆدۆکس
کە
لە
ساڵی 1948 دامەزراوە و
دوایی
دامەزرانی ئەنجومەنی ڤاتیکانی2 (1969)، ئەندامانی کلێسەی کاتۆلیکی ڕۆماش
هاتنە
ناو
ڕیزی
ئەم
ئەنجومەنەوە.
ئەنجومەن
لە
بوارە
سیاسی
و
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و ئایینیەکان دەکۆڵێتەوە و سەرنجێکی تایبەتیش دەداتە کێشەی وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
.
ئەم
پێکهاتە
بە
دژی
سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ئاپارتایدە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس
ئەم
ئەنجومەنە
لە
25/5/1981
بە
ئەندامەتی
وەڵاتانی کوەیت،
بەحرەین
،
قەتەر
، ویلایەتی میرنشینی عەرەبی، عەممان و عەرەبستان
لە
ئەبوزەبی دامەزرا. ئامانجی پێکهێنانی
ئەم
ئەنجومەنە، پاراستنی بەرژەوەندییە
سیاسی
و
ئابووری
و سەربازییەکانی ئەندامەکانیەتی. نووسینگەی
ئەنجومەن
لە
ڕیاز
، پێتەختی عەرەبستانە. ئەنجومەنی
هاریکاری
کەنداوی
فارس
لە
ساڵی 1994 بڕیاری دەرکرد
کە
گەمارۆی
ئابووری
لەسەر
ئیسراییل
لا
بچێت.
ئەم
گەمارۆیە
کە
ئیجازەی
مامەڵە
و دانوستانی
لەگەڵ
کۆمپانییەکانی سەربەم وەڵاتە، نەدەدا
لە
ساڵی 1947
لە
لایەن
یەکیەتی
عەرەب
دەرکرابوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی پیران
وشەی
senate
کە
بە
لاتینی دەبێتە
senatus
بە
واتای
پیر
و بەساڵاچوو هاتووە.
مەبەست
لەم
زاراوە
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایە
کە
لە
کۆنگرێسی
ئەو
وەڵاتەدایە و
لە
ئەنجومەنی نوێنەران بچووکترە.
بۆ
هەڵبژاردنی سیناتۆرە ئەمریکییەکان، ڕێژەی دانیشتووانی ویلایەتەکان
لە
بەرچاو
ناگیردرێ و
هەر
ویلایەتێک 2 سیناتۆری
هەیە
و ئەنجومەنی
پیران
،
سەرجەم
100 ئەندامی
هەیە
و
نابێ
تەمەنی
هیچ
سیناتۆڕێک
لە
30
ساڵ
کەمتر
بێت و ماوەی
نیشتەجێ
بوونی
هەر
سیناتۆڕێک
لەو
ویلایەتەی
کە
خۆی
بۆ
دەپاڵێوێت،
نابێ
لە
9
ساڵ
کەمتر
بێت.
هەر
خولێکی ئەنجومەنی
پیران
،
چوار
ساڵە
و
هەر
دوو
ساڵ
جارێک
3/1 ئەندامەکان دەمێننەوە و
لە
جیاتی ئەوانی
دیکە
بە
شێوەیەکی
کاتی
کەسانێک
لە
لایەن
فەرمانداری ویلایەتەکان دادەنرێت. ئەندامانی سینات،
لە
لایەن
خەڵکی
ویلایەتەکانەوە هەڵدەبژێردرێن.
هەر
پەیمانێک
کە
دەوڵەتی
ئەمریکا
لەگەڵ
وەڵاتانی دیکەدا دەیبەستێ،
دەبێ
لانیکەم
لە
لایەن
3/2 سیناتۆرەکانەوە
پەسند
بکرێت. دەسەڵاتی ئەنجومەنی
پیران
بە
هەندێک
جیاوازی
هەروەک
ئەنجومەنی نوێنەرانە و ڕۆڵێکی بەرچاوی
لە
دانانی یاساکاندا
هەیە
. ئەنجومەنی
پیران
چونکە
هاوکارییەکی
زۆری
لەگەڵ
سەرۆککۆماردا
هەیە
،
لەچاو
ئەنجومەنی نوێنەران
لە
بواری سیاسەتی دەرەکیدا دەسەڵاتێکی زیاتری
هەیە
.