تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 72
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
داروینیزمی کۆمەڵایەتی
تیۆرییەکی
کۆمەڵایەتی
و مێژوویییە
کە
لە
لایەن
چارلز داروین (1809ــ1882)
ئاڕاستە
کرا
و
باس
لە
پڕۆسەی گەشەسەندنی سروشتی«جۆرەکان» دەکات.
ناوبراو
لە
کتێبە بەناوبانگەکەی
بە
ناوی
سەرچاوەی
ڕەگەزەکان
،
بۆ
سەلماندنی بونیادی گەشەی بوونەوەرە زیندووەکان، بەپێی
هەندێ
بەڵگە
پێی وابوو
کە
بوونەوەرەکان لەژێر کاریگەریی هەلوومەرجێکی دیاریکراودا گۆڕانیان بەسەرا
دێت
.
بۆ
نموونە
مرۆڤی
بە
بەرهەمی فراژووتن و گەشەکردنی ڕەگەزێکی
مەیموون
دادەنا.
بنیاتی
ئەم
تیۆرییە
لە
باری
مێژوویییەوە،
پابەندی
بنەمای «
خەبات
لە
پێناو
ژیان
»
دایە
.
ئەم
ڕەوتە
لە
سروشتەوە گوازراوەتەوە
بۆ
ناو
ڕەگەز
و نەتەوەکان.
لەم
جەنگەدا «شیاوترینەکان»،
واتە
«بەهێزەکان» دەمێننەوە.
ئەم
تیۆرییە
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
و
بەرایی
سەدەی
بیست
،
بووە
بنەمایەکی ئایدیۆلۆجیکی
بۆ
ململانێی زلهێزەکان و دەسپێکێک
بۆ
شەڕی دەسەڵاتداریەتی ئیمپریالیزم.
ئەم
تیۆرییە
لەگەڵ
ڕەگەزپەرستی*
ئاوێتە
بووە
بۆ
نموونە
لەسەر
کەسایەتی
هیتلەر،
پێش
ساڵی 1914 کاریگەریی
دانا
و دواتر بەشێک
لە
فەلسەفەی نازیسمی
پێک
هێنا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دایەلیکتیک
دایەلیکتیک
لە
وشەی لاتینی
dialect
و وشەی یۆنانی dialekt
بە
واتای «پەیڤ»، «
گفتوگۆ
»، «
زمان
» و «
زاراوە
» پێکهاتووە. زاراوەی
دایەلیکتیک
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
هێرکلیتس (540-475پ.ز) فەیلەسوفی یۆنانی
ڕوون
کراوەتەوە.
دایەلیکتیک
،
بە
کورتی
بریتییە
لە
لێکۆڵینەوەی
ورد
و لۆژیکیی مەسەلەیەک
بۆ
گەیشتنە
ئەنجام
.
بە
واتایەکی
دیکە
هونەر
و
زانستی
گفتوگۆکردن. ئینسکلۆپیدیای دالامبر و دیدرۆ (1766-1751)،
دایەلیکتیک
بە
«
هونەری
بەڵگاندن و گفتۆگۆکردن»
پێناسە
دەکات.
لەوە
بەدواوە، مانای
ئەم
زاراوە
تەنیا
لەسەر
«توانێیی
بەڵگە
هێنانەوە
» خۆلاسە بۆتەوە و بەمجۆرە
دایەلیکتیک
،
لەگەڵ
لۆژیک (
ژیربێژی
)
هاوواتا
بۆتەوە.
ئەم
زاراوە
لە
سەدەی
نۆزدە
لە
لایەن
فەیلەسوفانی ئایدیالیست
بە
تایبەت
فەیلەسوفی
ئەڵمانی
، هێگل (1831-1770)
بە
شێوەیەکی
بەربڵاو
بەکار
هێنرا. هێگل
لەو
باوەڕەدا
بوو
کە
جیهان
و
هەموو
ئەو
شتانەی
کە
تێیدایە، بەردەوام
لە
گۆڕاندایە و هەمووشتێک گرێدراوی یەکترن و
بە
کەڵکوەرگرتن
لە
دایەلیکتیک
، دەتوانین بنچاخی گۆڕانکارییەکان بدۆزینەوە و
لە
چۆنییەتی گۆڕانیان بکۆڵینەوە.
بەڵام
هێگل، «
ڕۆح
»ی
لە
پێشەوە
دادەنا و دەیگوت
ڕۆح
دایەلیکتیکە
چونکە
پێوەندی
بە
پێشکەوتنی هزرەوە
هەیە
و پێشکەوتنی هزریش، بەهۆی
گفتوگۆ
و پێکدادانی ئەندێشەکانەوە دێتە
بەرهەم
.
هەر
بەم
بۆنەوەیە
کە
هێگل
وەکوو
فەیلەسوفێکی ئایدیالیست ناسراوە.
هەر
چەند
مارکس و ئەنگڵس
لە
هەمبەر
گۆڕانکاری شتەکان
لەگەڵ
تیۆرییەکەی هێگلدا هاودەنگن
بەڵام
لە
هەمان
کاتدا
دەڵێن
کە
وێناکانی
ئێمە
بەهۆی شتەکانەوە
دروست
دەبن و
ئەگەر
بیروڕای
ئێمە
دەگۆڕێت، بەهۆی
ئەو
گۆڕانکارییانەیە
کە
لە
دەوروبەرماندا
ڕوو
دەدەن.
لە
دایەلیکتیکی هێگڵدا «ئایدیا»
کە
لە
پرۆسەیەکی دایەلیکتیکی
لە
سروشت
و
زەین
دا
چێدەبێت، بەهۆی ناتەباییەک دێتە ئاراوە. هێگڵ
ئەم
ڕەوتە
بە
سێ
قۆناخ
دابەش
دەکات
کە
بریتین
لە
:
تێز
(دۆخی هەنووکە)، ئانتی
تێز
(دۆخی بەرانبەر)، سەنتێز (دۆخی ئاوێتە).
بۆ
نموونە
لە
بارەی
کۆمەڵگەی
سیاسی
فەرەنسەوە،
ئەم
سێ
قۆناخە
بەمجۆرە شرۆڤە دەکرێت:
لە
قۆناخی یەکەمدا
کە
تێز
دێتە ئاراوە، سیستەمی
پاشایەتی
لە
وەڵاتی
فەرەنسە دادەمەزرێت.
لە
قۆناخی
دووهەم
واتە
ئانتی
تێز
، شۆڕشی
مەزنی
فەرەنسە سەردەکەوێت.
سەرەنجام
لە
قۆناخی سێهەمدا
کە
قۆناخی سەنتێز
ناونووس
کراوە
، هێگڵ، «ئیمپراتۆریەتی ناپیلئۆن»
کە
کاریگەریی
لە
کەسایەتی
ئەو
وەرگرتووە،
بە
سەنتێزێک
لە
قەڵەم
دەدات.
بەگشتی
دایەلیکتیک
ئەم
باوەڕە
تەشەنە
پێ
دەدات
کە
هەموو
شتێک و
هەر
بابەتێکی
کۆمەڵایەتی
و چارەنووسساز بەهۆی زنجیرەیەک
پێشکەوتن
و بەپێی
گوزەران
بە
پرۆسەیەکدا
دروست
بوون
و
لەناوچوون
و
گەشە
دەکەن.
هەموو
شتێک
لە
حاڵی
جووڵە
و گۆڕاندایە و دەکەوێتە
بەر
وەرچەرخانی
مێژوویی
.
لەم
ڕووەوە
دایەلیکتیک
ئامرازێکە
کە
دەستبەجێ دەتوانێ
سەرەتا
و
کۆتایی
شتەکانمان
بۆ
ڕوون
بکاتەوە و لەڕێگەی توێژینەوە و
گفتوگۆ
،
لە
ڕاستییەکان ئاگەدارمان بکاتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی ئایزەنهاوەر
بە
کۆمەڵە
پێشنیارەکانی دووایت ئایزەنهاوەر، سەرۆککۆماری وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
(60ــ 1952) دەگوترێ
کە
لەسەر
سیاسەتی
ئەمریکا
دەربارەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و ناوچەکانی دەوروبەری
لە
ژانوییەی 1957، خستییە
بەردەم
کۆنگرێس و
بەو
پێیە:
1)
ئەمریکا
بۆی
هەیە
بۆ
پاڕاستنی
سەربەخۆیی
«وەڵاتانێک
کە
لە
دەرەوە
دەکەونە
بەر
هەڕەشەی
کۆمۆنیزم
یان
لەناوەوە
تووشی
ململانآ و گێڕەشێوێنی دەبن» ، مادامێکی
ئەو
وەڵاتانە بخوازن،
بە
یارمەتی
هێزە چەکدارەکانی
خۆی
پشتیان بگرێت و داکۆکیان
لێ
بکات.
2)
ئەمریکا
دەبێ
بۆ
پەرەسەندنی
ئابووری
ئەم
وەڵاتانە
هەنگاو
بنێ
.
3)
ئەمریکا
دەبێ
بەو
وەڵاتانەی
کە
خوازیاری
هاوکاری
سەربازی
بن
،
یارمەتی
بگەیەنێت.
ئەو
هەرێمانەی
کە
دوکترینەکەی
تیا
بەڕێوە
دەچوو،
هەر
لە
لیبی
لە
ڕۆژاواوە
تا
پاکستان
لە
ڕۆژهەڵات
و تورکیا
لە
باکوور
و
نیمچە
دوورگەی عەرەبستان
لە
باشووری دەگرتەوە. نموونەی پیادەبوونی
ئەم
دوکترینە، ناردنی هێزی
سەربازی
بۆ
لوبنان
بوو
لە
ساڵی 1958، بەهۆی قەیرانی کەناڵی سۆئێز.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی یاسایی
زاراوەی
دەوڵەتی
یاسایی
بەرهەمی ئەندێشەی
کۆنی
ئەڵمانیایی و سویسیرایە. فرێدریخ یۆلیۆس، سیاسەتمەداری کۆنەپارێزی
ئەڵمانی
پێی وایە: «
دەوڵەت
ئەبێ سنووری ڕەفتارەکانی
خۆی
و پانتای هاندانی شارۆمەندان
بە
شێوازێکی
وردی
یاسایی
دەستنیشان
بکات بێئەوەی زیانێکی
بچووک
بەرکەس بکەوێت». تایبەتمەندییەکانی
دەوڵەتی
یاسایی
، بریتین
لە
:
ـــ
هەبوونی
دەستووری
بنچینەیی
کە
تێیدا هێزەکان جیاکرابێتەوە و
دەسەڵات
دابەش
بووبێت. (بڕوانە:
جیا
کردنەوەی هێزەکان)
ـــ دیاریکردنی
هەندێ
مافی
ئازادیخوازانە
و جوامێرانەی
کۆمەڵایەتی
شارۆمەندان
لە
دەستووری
بنچینەییدا
بە
چەشنێک
کە
دانانی یاسای
نوێ
ببەستێتەوە
بەم
مافانەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زایۆنیزم
ڕێبازێک
کە
پەرەی
دا
بە
دامەزرانی ڕژێمێکی زایۆنیستی
لە
خاکی
فەلەستین.
پاش
وێرانکردنی
ئۆرشەلیم
لە
ساڵی 70ی زایینی
لە
لایەن
ڕوومییەکان،
جوولەکانی
ئەم
وەڵاتە
بە
تەواوی
جیهاندا
بڵاو
بوونەوە
.
بەم
حاڵەش یەکییەتی
ئایینی
و کەلتووری
لە
نێوانیان نەپسا و
لە
ناو
نەتەوەکانی دیکەدا نەتوانەوە.
بە
درێژایی
مێژوو
لە
لایەن
خاچپەرستەکانەوە
وەک
کەمینەیەک سەیریان
دەکرا
و
زۆر
جاریش
تووشی
ئازار
و
ئەشکنجە
دەبوون.
بۆیە
هەر
ئارەزووی
گەڕانەوە
بۆ
«ئەرزی مەوعوود»
یان
لە
دڵدا مابۆوە.
لە
سەدەکانی 16 و 17
هەندێ
لە
جوولەکەکان، هەوڵیان
دا
بگەڕێنەوە
بۆ
فەلەستین. بزووتنەوەی
زایۆنیزم
لە
میانەی سەدەی
نۆزدە
لە
ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و ناوەندیەوە
دەستی
پێکرد و ناوەکەی
خۆشی
لە
دۆڵێکی فەلەستین
بە
ناوی
«زایۆن» وەرگرتووە.
لە
ساڵی 1897 ڕۆژنامەنووسێکی نەمسایی
بە
ناوی
تیۆدۆر هێرتزێل،
یەکەمین
کۆنگرەی زایۆنیستەکانی
لە
بازێلی سویسڕا
بەڕێوە
برد
و داوای
کرد
هەموو
جوولەکەکان بگەڕێنەوە
بۆ
فەلەستین.
ئەگەرچی
عوسمانییەکان
بەم
کارە
ڕازی
نەبوون
،
بەڵام
دوای ڕووخانی
ئیمپراتۆری
عوسمانی، بەریتانیاییەکان
بەم
کارە
هەستان
و
سەرەتا
لە
ساڵی 1903 حکوومەتی بەریتانیا، پێشنیازی
کرد
کە
بەشێک
لە
خاکی
ئۆگاندا
بۆ
نیشتەجێکردنی جوولەکان
تەرخان
بکرێت
کەچی
زایۆنیستەکان
ڕازی
نەبوون
.
بەیاننامەی بالفۆر
کە
لە
ساڵی 1917،
لە
لایەن
ئارتۆر جەیمز بالفۆر
وەزیری
دەرەوەی بەریتانیا
بڵاو
کرایەوە، بەریتانیای
بە
دامەزرانی ڕژێمێکی زایۆنی
لە
خاکی
فەلەستین پێمل
کرد
.
لە
ساڵانی دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
، بزوتنەوەی زایۆن، پەنابەرە جوولەکەکانی
لە
شار
و دێهاتەکانی فەلەستین
جێگیر
کرد
و
هەندێ
دامودەزگەی سەربەخۆی
لەوێ
دامەزراند. حەشیمەتی جوولەکەکان
کە
لە
ساڵی 1925 زیاتر
لە
108
هەزار
کەس
بوون
،
لە
ساڵی 1933 گەیشتە 220
هەزار
کەس
.
لە
میانەی
دوو
شەڕی جیهانی و
بە
تایبەت
شەڕی
دووهەم
،
بە
هۆی
سیاسەتی
دژ
بە
جوولەکەی
نازیسم
، جوولەکەکان
دەستەدەستە
بەرەو
فەلەستین
گلۆر
بوونەوە
و
خۆیان
گەیاندەوە
ئەم
سەرزەمینە.
زۆربەی عەرەبە فەلەستینییەکان
هەر
لە
سەرەتاوە، زایۆنیستەکانیان
وەک
مەترسییەک لەقەڵەم
دا
و
کەوتنە
جموجووڵ
بۆ
سەرکوتکردنیان.
ئەم
مەسەلە
بووە
هۆی
دامەزرانی سپای خوفییەی جوولەکەکان
لە
ساڵی 1920
کە
بە
ناوی
هاگانا
بە
مانای
بەرگری
ناوی
دەرکرد. دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
دابەشبوونی فەلەستین و دامەزرانی دەوڵەتێک
بۆ
جوولەکەکان
ڕازی
بوو
.
بەرەبەرە
زەمینە
بۆ
شەڕی گەورەی
جوولەکە
و عەرەبان
خۆش
بوو
.
لەم
شەڕەدا جوولەکەکان
بە
زۆری
سەرکەوتنیان
بەدەس
ئەهێنا و خاکێکی زۆرتریان
داگیر
ئەکرد.
لە
شەڕەکانی دواتریش (1956،1967،1973) دەوڵەتانی عەرەبیش
هاتنە
مەیدانی شەڕەکە و
ماڵ
وێرانی
و ئاوارەییەکی
زۆری
لێکەوتەوە. «ڕێکخراوەی
ئازادی
فەلەستین» و
چەندین
گرووپی
گریلایی
دژ
بە
جوولەکەکان دامەزرا
کە
تا
ئێستاش
ئەم
ناوچە
ڕواڵەتی
ئاشتی
و
ئارامی
بەخۆوە
نەدیوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سایبر دیموکراسی
ئەم
زاراوە
لەم
دواییانەدا
بۆ
ئاماژەکردن
بە
پیادەکردنی
دیموکراسی
ڕاستەوخۆ
لە
ڕێگەی تەکنولۆجیای نوێی کۆمپیوتەری و ئەنتەرنێت
بۆ
نموونە
بەشداری
کردن
لە
هەڵبژاردنەکان، کەمکردنەوەی
خەرجی
و بەرجی
هەڵبژاردن
، بڵاوکردنەوەی خێرای
زانیاری
سیاسی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سڕینەوەی مرۆڤایەتی
بەربەست
کردن
یان
نەلێکردنی
ئەندێشە
و کەیفییەتی
ئەو
چالاکییانەی
کە
تایبەتی
مرۆڤ
بن
. سڕینەوەی
مرۆڤایەتی
، زیاتر لەخۆ بێگانەبوونە
وەک
لەوەی
کە
بێگانە
لە
سیستەم
یان
ستراکتوورێکی
دەرەکی
بێت. مارکس
ئەم
حاڵەتەی
بە
ڕەگەزێکی تێکتەنراوی بێگانەبوونێکی
گشتی
لە
ئیش
و
کار
ناوبردە دەکرد
کە
لە
هەر
سیستەمێکی کۆمەڵایەتیدا سەرهەڵئەدا و
کرێکار
ناچار
دەکات زیاتر لەوەی
کە
بۆ
گەشە
و نەشەی
خۆی
یان
کەسایەتییەکەی
کار
بکات،
تەنیا
بۆ
پاراستن
و
هێشتنەوە
و مانەوەی
خۆی
مل
دەداتە
کار
.
ئیمڕۆکە
ئەم
زاراوە
بە
گشتی
بۆ
ئەو
ئەرکە
ماشینی و دووپاتیانەی بەشی مۆنتاژ بەکاردەبرێ
کە
بەردەستەکانی
تاکوو
ئاستی کەرتێکی ماشینی دادەبەزێنێ.
سزاریزم: بڕوانە قەیسەرگەرێتی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرمایە
لە
ڕوانگەی
ئابووری
کلاسیکدا
سەرمایە
بریتییە
لە
هۆکاری بەرهەمهێنانی سەروەت و
سامان
بە
یارمەتی
هۆکارگەلێکی
وەک
مرۆڤ
،
سروشت
و ئامرازی
کار
.
لە
ڕوانگەی
ئابووری
سۆشیالیستی،
سەرمایە
یەکێک
لە
مەرجەکانی
کارە
و خۆبەخۆ
لە
ڕەوتی
فراژووبوونی بەرهەمهێناندا نرخی
نییە
بەڵکوو
کوتومت
بۆ
کاڵای
بەرهەمهێنراو ڕادەگوێزرێت.
چەند
جۆر
سەرمایە
لە
ئارادایە
کە
بریتین
لە
: سەرمایەی
ماڵی
(دراڤ)، سەرمایەی تەکنیکی (ئامرازی ماددی بەرهەمهێنان)، سەرمایەی
ناودار
(
بەشداری
بەناو
لە
کۆمپانیاکان)، سەرمایەی
یاسایی
(مافی خاوەنەکەی دەپارێزێ).
سەرمایە
(کاپیتال)،
هەروەها
ناوی
کتێبێکی کارۆڵ مارکس (1818ـــ1883)، فەیلەسوفی ئەڵمانییە
کە
تێیدا ڕژێمی
سەرمایەداری
خستۆتە
بەر
ڕەخنە
. بەرگی یەکەمی
ئەم
کتێبە
لە
کاتی
ژیانی
خۆیدا
لە
ساڵی 1867
بڵاو
کرایەوە
بەڵام
دوو
بەرگەکەی
دیکە
کە
کۆتایی
پێنەهاتبوو
لە
لایەن
ئەنگڵسەوە
تەواو
کرا
و دوای مەرگی مارکس
لە
ساڵانی 1885 و 1894
بڵاو
کرایەوە.
ئەم
کتێبە
بە
«ئینجیلی
کۆمۆنیزم
» ناوبانگی دەرکردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرمایەداری
سەرمایەداری
(کاپیتالیزم)
لە
وشەی
capital
بە
واتای
سەرمایە
وەرگیراوە
بەڵام
لە
زاراوەدا
بەو
سیستەمە ئابوورییە دەگوترێ
کە
لە
پێشدا
لە
سەردەمی
شۆڕشی پیشەسازیی
لە
ئەورووپای
ڕۆژاوا
و
ئەمریکا
سەری
هەڵدا و دواتر، وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتیشی گرتەوە.
لەم
سیستەمەدا
لە
بواری ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
لەبری
ئەوەی
بۆ
بەرهەمهێنانی
ئاسایی
،
لە
هێزی مرۆڤی و
ئاژەڵ
کەڵک
وەرگیرێت، کەرەستەی میکانیکی (
مەکینە
)
بۆ
بەرهەمهێنانی
باشتر
بەکار
دێت
.
لە
باری
مێژوییەوە،
سەرمایەداری
وەک
بەشێکی بزاوتی
تاک
باوەڕی
لە
ئەژمار
دێت
.
لە
بەستێنی ئاییندا
ئەم
سیستەمە
هەندێ
ڕیفۆرمی
بە
دوا
خۆیدا
هێنا
.
لە
زانست
و پەروەردەدا
بووە
هۆی
گەشەسەندنی
زانستی
فیزیا،
لە
پێوەندیە مرۆڤیەکاندا زانستە کۆمەڵایەتیەکانی
لێ
کەوتەوە،
لە
زەمینەی
سیاسەت
، بناخەدانەری حکوومەتە دیموکراتیەکان
بووە
و
لە
ئابووریشدا سیستەمی
سەرمایەداری
هێنایە گۆڕێ.
لەم
ڕووەوە گریمانەی «
شارستانیەتی
سەرمایەداری
»
بە
گریمانەیەکی
ڕاست
و
ڕەوا
دەردەچێت.
ئەم
گریمانە
بانگەشەی
ئەوە
دەکات
کە
سەرمایەداری
،
تەنیا
سیستەمێکی
ئابووری
تایبەت
نییە
،
بەڵکوو
سیستەمێکی
کۆمەڵایەتی
تۆکمەش
لە
ئەژمار
دێت
.
زاراوەی
سەرمایەداری
، زیاتر
لە
لایەن
سۆسیالیستەکان ــ
بە
تایبەت
مارکسیەکان ــ بڕەوی
پەیدا
کرد
ئەویش سیستەمێکە تێیدا خاوەندارێتی
تایبەتی
سەرمایە
،
مەرجی
سەرەکیە
بۆ
سیمای
ئابووری
و
سیاسی
و
ئەم
ڕەوتەش
بەدی
هێنەری جۆرێک تەکوزی
کۆمەڵایەتی
تایبەتە
کە
تێیدا
چینی
دەسەڵاتدار
(
کە
پێی دەگوترێ
سەرمایەدار
یان
بورژوا
)
لە
هێزی بەرهەمهێنی
کۆمەڵگە
بە
قازانجی
خۆی
کەڵک
وەردەگرێ.
یەکێک
لە
بنەماکانی
سەرمایەداری
،
ئابووری
بازاڕە.
لە
سەردەمی
پێش
سەرمایەداریدا
بە
گشتی
ئابوور
،
خۆماڵی
و
سەرپشک
بووە
.
خێزان
خۆی
پێداویستیەکانی
خۆی
بە
شێوەی ئاڵوگۆڕکردنی
شمەک
دابین
دەکرد. دابەشکردنی
ئیش
و
کار
لە
گۆڕێدا نەبووە و
هەر
خێزانێک
ناچار
بوو
چەندەها
کار
و ئەرکی
جیاواز
بە
ئەنجام
بگەیەنێت.
بەڵام
لە
ئابووری
بازاری
سیستەمی سەرمایەداریدا
کار
و
تەوزیم
بەپێی لێهاتوویی و کارزانی
دابەش
دەکرێت و
هەر
کەسە
تەنیا
دەتوانێ بەشێکی
هەرە
بچووک
لە
پێداویستیەکانی
خۆی
، بەپێی لێهاتوویی و
شارەزایی
خۆی
دابین
بکات.
یەکێکی
دیکە
لە
بنەماکانی
ئابووری
بازاری
سەرمایەداری
، ململانێیە.
لە
ئابووری
مۆدێەن
بۆ
بەرهەمهێنانی
کاڵا
و خزمەتگوزارییەکان، بژارەی
ململانێ
چ
بە
شێوەی مۆنۆپۆلکردنی
تایبەتی
یان
مۆنۆپۆلی
یاسایی
،
لە
ژێر
دەستی
دەوڵەتدایە. یەکێکی
دیکە
لە
تایبەتمەندییەکانی سیستەمی
سەرمایەداری
، بنەڕەتی قازانجە.
ئابووری
سەرمایەداری
زێدەتر
لە
هەر
سیستەمێکی
ئابووری
دیکە
دەرفەت
بۆ
وەچنگ هێنانی
قازانج
دەڕەخسێنێ.
ئەم
جۆرە ئابوورییە
ئازادی
بازرگانی
کردن
و
پیشە
و
ئازادی
ماڵ
و
دارایی
و ڕێککەوتن
زەمانەت
دەکات.
گەشەی
سەرمایەداری
هاوبەندە
بە
گەشەی
بازرگانی
کە
تێیدا
سەرمایەداری
گەورە
،
بە
سەر
دانوستاندا
شارەزا
دەبن.
پاش
سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازیی قۆناغی
سەرمایەداری
دەست
پێدەکات.
لەم
سەروبەندەدا خاوەنی کۆمپانیا گەورەکان و ڕێکخراوە ئابوورییەکان،
دەست
دەگرن
بە
سەر
پرۆسەی بەرهەمهێناندا.
سەرەنجام
قۆناغی
سەرمایەداری
(
دارایی
) دێتە کایەوە.
لەم
قۆناغەدا دەسەڵاتی
ئابووری
هێدی
هێدی
دەکەوێتە
دەست
خاوەن
بانکەکان و پارەدارە قەبەکان، ئەمانیش
بە
پارەی بەردەستیان
هەموو
کۆمپانیا پیشەسازییەکان مۆنۆپۆل دەکەن.
بەم
حاڵە دوابەدوای
هەر
قۆناغێک، سەردەمەکەی
پێشوو
ناسڕدرێتەوە و
هیچکام
لەم
قۆناغانە ناتوانن
بە
سەر
هەموو
پانتای
ئابووری
وەڵاتێکدا
بە
تەواوەتی
زاڵ
ببن.
هەندێ
جار
باس
لە
قۆناغی چوارەمیش دەکرێت
کە
ئەویش پێی
دەڵێن
«
سەرمایەداری
دەوڵەتی
».
ئەم
زاراوە
بۆ
هەر
جۆرە سیستەمێکی
ئابووری
دەوڵەتی
بە
کاردەبرێت.
جاری
واش
هەیە
بە
تەوس
و ڕەخنەوە
بۆ
سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی کۆمۆنیستی
بە
کار
دەبرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرمایەی کۆمەڵایەتی
ئەم
زاراوە
بە
واتای
نوێ
، پێکهاتەی کەلتووری کۆمەڵگەی مودێرنەیە
کە
لە
چاخی ڕۆشنگەرییەوە
لە
سەر
بنەمای عەقڵانییەت و حکوومەتی
قانوون
دامەزراوە.
لەم
ساڵانەدا چەمکی سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
لە
لایەن
بیرمەندانێکی
وەک
بۆدریۆ (1979)، کالمەن (1988) و پۆنتام (1993) شرۆڤە
کراوە
. فۆکۆیاما، سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
بە
ڕێبازێکی ناڕەسمی دەزانێ
کە
هاریکاری
نێوان
دوو
یا
چەند
کەس
مسۆگەر دەکات.
ئەو
ڕێبازەی
کە
سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
پێکدێنێت،
لە
هاریکاری
دوو
قۆڵییەوە
بگرە
تا
ئایین
و ئاهەنگی
ڕێکوپێک
و
ئاڵۆز
(
وەک
مەسیحییەت و
ئیسلام
) هەمەچەشن و جۆربەجۆرن.
بە
باوەڕی
فۆکۆیاما، دەوڵەتەکان دەتوانن
هەم
ڕێژەی سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
ببەنە
سەرەوە
هەم
نەهێڵن
کورت
و
کوێر
ببێتەوە.
هەڵبەت
دەوڵەتەکان ئامرازی بەدیهێنانی شێوازە جۆراوجۆرەکانی سەرمایەی کۆمەڵایەتییان
بەدەستەوە
نییە
.
چونکە
سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
بەرهەمی
ئایین
، نەریتی
کۆن
، ئەزموونی
هاوبەشی
مێژوویی
و کۆمەڵێ هۆکاری
بەدەر
لە
کۆنترۆڵی دەوڵەتە.
لە
لایەکی دیکەوە
تەنیا
شوێنێک
کە
دەوڵەتەکان دەتوانن
بە
شێوەیەکی
ڕاستەوخۆ
لەسەر
سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
کاریگەریی دابنێت، پەروەردەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
زاراوەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆن
ستوارت
میل
بیرمەندی ئینگلیزی
بۆ
پێناسەکردنی سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی
ئاسیایی
هاتە
ئاراوە. دواتر
لە
لایەن
بیرمەندانێکی
وەک
کاڕۆڵ مارکس
بە
تێروتەسەلی شرۆڤە
کراوە
.
ئەو
بۆ
ناساندنی وەڵاتانی
چین
و ڕووسیە و هێندستان، کۆمەڵێ تایبەتمەندی
یەکسان
دەبینێت
کە
بە
گشتی
بە
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
ناوبردە
کراوە
.
بە
باوەڕی
مارکس، بارودۆخ و کەشوهەوای هەرێمەکانی وەڵاتانی
ڕۆژهەڵات
،
بە
هۆی
کەمبوونی
ئاو
پێویستی
بە
هێنانە مەیدانی
جەماوەر
و هەرەوەزی مرۆڤییە
بۆ
کەڵک
وەرگرتن
لە
سەرچاوەکانی
ئاو
.
بەم
بۆنەوە دەسەڵاتی
سیاسی
و دەوڵەتەکان
بە
شێوەیەکی
بەرچاو
،
دەست
دەگرن بەسەر سەرچاوەکانی ئاودا و
لەم
ڕێگەوە
زەبر
و زاکونی
خۆیان
بەسەر
خەڵکی
ئەم
وەڵاتانە
خاڵی
دەکەنەوە. بەمجۆرە شێوازێکی
تایبەتی
بەرهەمهێنان
لە
وەڵاتانی
ئاسیایی
دێتە ئاراوە
کە
ڕێگە
خۆش
دەکات
بۆ
ئیستبداد و
ستەمکاری
لەم
وەڵاتانە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
تەکتیکێک
کە
لە
سەردەمی
شەڕی
سارد
لە
لایەن
دوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژئاوا
بە
مەبەستی بانگەشەی شێوەی
ژیان
و گوزەرانی
سەرمایەداری
یان
سۆشیالیستی
لە
ناوخۆ
و
دەرەوە
بەکار
برا
.
2ــ جۆرە ململانەیەکە
لەگەڵ
سیستەمی بەهاکانی
ڕەقیب
کە
هەوڵدەدات
بۆ
گۆڕینی بیروڕای
جەماوەر
. شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
بە
پڕوپاگەندە و بەرنامەی کەلتووری و
پەروەردە
و
هونەری
و دانوستانی
زانستی
و
یارمەتی
وەڵاتانی
بێگانە
و…
بە
ئەنجام
دەگات. گرینگترین شەڕی ئایدیۆلۆژیکی سەدەی
بیستەم
لە
نێوان
کۆمۆنیزم
و
سەرمایەداری
ڕووی
دا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی گەریلایی
ئەم
وشە
لە
زمانی سپانیاییەوە هاتووە و
بە
مانای شەڕێکی بەربڵاوە
کە
لە
لایەن
خودی
هێز
و لقەکان فەرماندەیی دەکرێت.
لە
زاراوەی سەربازیدا بریتییە
لە
: «سوپایەک
کە
فێری ڕێوشوێنی
شەڕکردن
نەکرابێت،
لە
خێڵ
و عەشیرەتی
شار
و دێهاتەوە
دێنە
مەیدانی
شەڕ
و
بە
کۆتایی
هاتنی
شەڕ
دەگەڕێنەوە
ناو
ماڵ
و
خێزانی
خۆیان
».
ئەم
جۆرە شەڕە
لە
مێژینەیە
بەڵام
لە
سەدەی بیستەمەوە
یارمەتیدەر
و ڕێخۆشکەری سەرکەوتنی
شۆڕش
بووە
.
شەڕی گەریلایی هاوشێوەیە
لەگەڵ
شەڕی
پێشمەرگە
لە
کوردستان
،
بەم
جیاوازییە
کە
پێشمەرگە
بە
تەواو
بوونی
شەڕ
دەست
لە
چەک
هەڵناگرێ
بەڵکوو
دوای
سەرکەوتن
، دەبێتە هێزی
سەربازی
و
پاراستن
و
بەرگری
هەرێم
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فیۆدالیزم/دەرەبەگایەتی
ئەم
زاراوەیە
لە
ڕاستیدا قۆناغێکی دیاریکراوی مێژووی وەڵاتانی ئەورووپییە (سەدەی 9
تا
13 زایینی). فیۆدالیزم، سیستەمێکی کۆمەڵایەتییە
کە
تیێدا دەسەڵاتی
سیاسی
لە
نێوان
موڵکدارە گەورەکان
دابەش
بووە
و بنەماکانی
ئەم
سیستەمە
لەسەر
ئابووری
گوندیی و
پێوەندی
ئاغا
و
ڕەعیەت
دامەزراوە.
ئەرباب
یا
فیۆدال
بە
تەواوەتی بەسەر موڵک و
زەویوزار
و ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی ڕەعیەتەکاندا
زاڵ
بوو
.
ئەم
زەویوزارانەش بەزۆری
لە
لایەن
پادشای
ئەو
سەردەمەوە
بە
فیۆدالەکان دەدرا ئەمانیش
لە
بەرانبەر
سوود
وەرگرتن
لەم
زەوییانە ناچاربوون
لە
کاتی
پێویست
بۆ
پاراستنی
وەڵات
و کاروباری
سەربازی
لەناو
ڕەعیەتەکانی خۆیاندا کۆمەڵێک
جەنگاوەر
بۆ
پادشا
دابین
بکەن. فیۆداڵەکان
لە
چوارچێوەی
کاری
خۆیاندا دەسەڵاتێکی بەرفرەوانیان
بووە
و
لە
کاروباری
ئابووری
و ڕامیاریدا
سەربەخۆیی
تەواویان هەبووە.
جگە
لەوەش لایەنگرییان
لە
ڕەعیەتەکانی
خۆیان
دەکرد.
سەرهەڵدانی فیۆدالیزم
لە
ئەورووپا دەگەڕێتەوە
بو
پاش
هەڵوەشانەوەی
ئیمپراتۆری
شارلمانی
لە
811
تا
742.
پاشان
هێزە ناوچەییەکان
بە
دەسەڵات
گەیشتن
،
خەڵکی
شار
و دێهاتەکان
کە
لە
بەرانبەر
هێرشی
بێگانە
دۆژ
دامابوون،
تەنیا
ڕێگەچارەیان
ئەوە
بوو
کە
پەنا
ببەنە
بەردەم
زۆرداران و فەرمانڕەوای ناوچەیی و
خۆماڵی
.
بەم
پێیە ئەربابی
ئەو
ناوچانە، بوونە
تەنیا
پارێزەری
ئەوان
و ئەمەش
بووە
هۆی
پاوەجێبوونی سیستەمی فیۆدالی
لە
ئەورووپای
ڕۆژاوا
بۆ
ماوەی
پتر
لە
3
سەدە
.
زۆربەی توێژەران پێیانوایە
کە
ئەم
سیستەمە
تەنیا
تایبەتە
بەو
قۆناغە
مێژووییەی ئەورووپا و
نابێ
بۆ
لێکدانەوەی کۆمەڵگەکانی
دیکە
کەڵکی
لێ
وەربگیردرێت.
بەڵام
هەندێکیش
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
بەهۆی وێکچوویی و هاوشێوەیی
هەندێ
لە
هۆکارەکان (
بۆ
وێنە
پەرشوبڵاوبوونی
دەسەڵات
و هاتنەکایەی
دەرەبەگ
و ئەربابی ناوچەیی)،
دەکرێ
زاراوەی فیۆدالیزم
بۆ
ئەم
وەڵاتانەش
بەکار
ببرێ.
مێژووی فیۆدالیزم
نیشانی
داوە هەرکاتێک
لە
کۆمەڵگەیەکدا
ئەم
مەرجانەی
خوارەوە
ئامادە
بن
، فیۆدالیزم
بە
ئاسانی
لەو
وەڵاتەدا
گەشە
دەکات:
1ـــ
شێوازی
سەرەکی
بەرهەمهێنان
، کشتوکاڵی بێت.
2ـــ
کۆمەڵگە
لە
نێوان
هۆز
و عەشیرەی
جۆراوجۆر
دابەش
بووبێت،
بە
چەشنێک
کە
پێوەندی
ئابووری
و کەلتووری و
مێژوویی
نێوانیان
سست
بێت.
3ـــ
پێوەندی
نێوان
هەرێمە جۆراوجۆرەکانی
وەڵات
بە
هۆی
جوگرافی
یا
…
سەخت
و
دژوار
بێت.
4ـــ
یەکیەتی
ئابووری
وەڵات
تووشی
ترازان
بێت
یا
بە
هۆی
نەبوونی
یەکیەتی
ئابووری
،
یەکیەتی
سیاسی
وەڵات
لێک
بترازێت.
5ـــ حکوومەتی
ناوەندی
نەتوانێ هاووەڵاتیانی
خۆی
لە
بەرانبەر
هێرشی دوژمنانی ناوخۆیی و
دەرەکی
بپارێزێت.
ئابوور
و کەلتوور و
سیاسەت
و مێژووی نێوانیان
سست
بێت و
لێک
بترازێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرمانڕەوایی/سەروەریی
فەرمانڕەوایی
لە
تیۆری
سیاسی
کلاسیکدا
بە
مانای باڵاترین دەسەڵاتی دەوڵەتە
کە
ڕەنگە
لە
کەسێکدا (
وەک
پادشایەکی
ڕەها
)
یان
کۆمەڵێکی خەڵکیی (
وەک
پەرلەمان
) کۆببێتەوە.
ئەم
فەرمانڕەواییە
بە
واتای یاسادانەر و بەرێوەبەرە و دەسەڵاتێکی باڵاتر
لەوە
نییە
. فەرمانڕەوایی بریتییە
لە
: 1)
ئازادی
یاسادانان و
کلک
و
گوێ
قرتاندنی یاساکان بەپێی سیستەمی
یاسایی
وەڵات
(چاکسازی). 2) دەسەڵاتی
سیاسی
و ئەخلاقی
دەوڵەت
،
لەم
ڕووەوە
کە
لە
قەڵەمڕەوی خۆیدا
وەک
«دەسەڵاتی
یاسایی
»
لە
ئەژمار
دێت
. 3)
سەربەخۆیی
سیاسی
و دادپەروەرانەی کۆمەڵگەیەک.
لە
کۆمارییەکان، فەرمانڕەوایی
بە
شتێکی
خەڵکی
ناوبردە
دەکرێ
. سەروەریی وەڵاتێک
لە
ناو
سنوورەکانی خۆیدا
جێبەجێ
دەکرێت. فەرمانڕەوایی، هێماێیکە
بۆ
بڕیاردانی سەربەخۆی نەتەوەکان.
کەواتە
فەرمانڕەوایی
لەگەڵ
شێوازی
چەقبەستووی ڕێکخراوەیەکی حوکومی جیهانیدا جیاوازە.
فەرمانڕەوایی
بە
دوو
جۆر
لە
ئارادایە: ناوخۆیی و
دەرەکی
. فەرمانڕەوایی ناوخۆیی بریتییە
لەو
دەسەڵاتەی
کە
هەر
دەوڵەتێک بەسەر هاووەڵاتییەکانی
خۆی
یان
خەڵکی
بێگانە
کە
لەو
وەڵاتە
بژین
و
ناو
پاپۆڕەکانی
لە
دەریای
ئازاد
پیادەی
دەکات.
ئەم
جۆرە فەرمانڕەواییە
خۆی
دوو
لقی لێدەبێتەوە:
سیاسی
و
دادپەروەری
. فەرمانڕەوایی
سیاسی
، باڵاترین
هێز
و دەسەڵاتێکە
کە
لە
کۆمەڵگەدا
باڵادەستە
. فەرمانڕەوایی
دادپەروەرانە
، هێزێکی چالاکە
بۆ
چاودێریی
کردن
بە
سەر
دادگەکاندا.
فەرمانڕەوایی
دەرەکی
، بریتییە
لە
مافی
پێوەندی
گرتن
لەگەڵ
دەوڵەتانی
دیکە
یان
مۆرکردنی ڕێککەوتنامە و ڕاگەیاندنی
شەڕ
.
ئێستاکە
فەرمانڕەوایی
هیچ
دەوڵەتێک
بە
تەشکێکی
ڕەها
لە
ئارادا
نییە
.
چونکە
هەندێ
یاسا
و مافی نێونەتەوەیی،
بۆ
وێنە
مافەکانی
مرۆڤ
پەسند
کراون
کە
فەرمانڕەوایی دەوڵەتەکان
بەربەست
دەکات
بەڵام
بەپێی نەریتی نێونەتەوەیی،
دوو
بنەڕەتی فەرمانڕەوایی نەتەوەیی و
دەست
نەبردنە
ناو
خاکی
ئەویدی
لە
قەڵەمڕەوی یەکدی،
وەک
پرەنسیپێکی ئەخلاقی و
سیاسی
پەسند
کراوە
. فەرمانڕەوایی نەتەوەیی
بە
مانای مافی گرووپێکی نەتەوەیی
یا
نەتەوەیەک
بۆ
بەدەسهێنانی خودموختاری و هەڵبژاردنی سەربەستانەی
دەوڵەت
بۆ
خۆیانە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی سەرمایەداری
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
مارکس و زۆرینەی مارکسییەکان
بۆ
ئاماژە
بەو
کێشە
و ناتەباییانە بەکاربراوە
کە
سیستەمی
سەرمایەداری
تووشی
قەیران
و ئارێشەی
قووڵی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
کردووە.
بە
باوەڕی
ئەوان
،
ناتەبایی
سەرەکی
کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
لەوەدایە
کە
بەرهەم
و سەمەرەی
کۆمەڵایەتی
، دەکەوێتە
بەردەستی
سەرمایەداری
تایبەتی
و قازانجی هەرەزۆری
ئەم
بەرهەمە مەکینەییە دەچێتە گیرفانی سەرمایەدارەکانەوە.
ئەم
ئارێشە
لە
نێوان
خەسڵەتی کۆمەڵەکی
بەرهەمهێنان
و
شێوازی
تایبەتی
موڵکداریەتی، قەیرانی
سەرەکی
سەرمایەداری
سازکردووە. دەرەنجامێکی
ئەم
ئارێشە، دابەزینی
توانایی
کڕینی بەرهەمەکانە بەهۆی زیادبوونی
چینی
هەژار
کە
ئەمەش دەبێتە
هۆی
زێدەبوونی بەرهەمهێنراو و هەڵکشانی ڕادەی
خەڵکی
بێکار
. دەرەنجامێکی دیکەی قەیرانی
سەرمایەداری
،
خەبات
و ململانێی
کرێکار
و بۆرژوازییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لاییسیتە
بە
مانای گەوهەرێکە
کە
پێکهاتە و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان
لە
ئاست
ئایینەکان
دەری
دەبڕن.
ئەم
مەسەلە
لە
دوو
لایەنەوە شیاوی
سەرنج
پێدانە:
یەکەم
، خەمساردی
دەوڵەت
بە
نیسبەت
ئایین
کە
ئەمیش
چەند
مانایەک
لە
خۆ
دەگرێت:
1ــ
بە
واتای
جیاوازی
کۆمەڵگەی نەتەوەیی
لە
کۆمەڵگەی
ئایینی
.
بە
واتایەکی
دیکە
،
جیاوازی
دەزگەی
ئایینی
لە
دەزگەی حکوومی.
لەم
حاڵەتەدا
دەوڵەت
خاوەنی دەسەڵاتی
ئایینی
نییە
و دەستێوەردانی
کڵێسە
بە
هەرشێوازێک بێت
ڕەت
دەکاتەوە و کڵێسەش
هیچ
دەسەڵاتێکی
سیاسی
نییە
.
2ــ
بە
واتای
بێلایەنی
لە
کاروباری ئایینیدا.
دەوڵەت
بۆ
هەموو
ئایینێک
بە
چاوێکی
یەکسان
دەڕوانێ و
بۆ
ئەنجامی مەراسیمی
ئایینی
هەموو
هاووەڵاتیان
بە
شێوەیەکی
بەرابەر
ئازداییان
بۆ
دابین
دەکات.
3ــ
بە
واتای بێدینی و بێباوەڕی
بە
خوا
و
ئایین
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
.
لەم
حاڵەتەدا
دەوڵەت
بە
کارمەندان و کاربەدەستان و فێرکارانی
پەروەردە
ڕادەگەیەنێت
کە
مافی
ئەوەیان
نییە
بانگاشە
بۆ
هیچ
ئایینێک بکەن و
هیچ
مەراسیمێکی
ئایینی
بەئەنجام بگەیەنن.
دووهەم
، خەمساردی قوتابخانەکان
بە
نیسبەت
ئایین
:
لەم
حاڵەتەدا
ڕەنگە
دەزگەی
پەروەردە
هەموو
ئایینێک
پەسند
بکات و ئیماندارانی
هیچکام
لە
ئایینەکان نەڕەنجێنێ
بەڵام
هەر
چەشنە پرۆپاگەندەیەک
بە
قازانجی ئایینێکی
تایبەت
قەدەغە
بێت.
بە
گشتی
لاییک
بە
شێوازی
حکوومەتی
ئەو
وەڵاتانە
دەڵێن
کە
ئایین
و سیاسەتیان
لێک
جیا
کردۆتەوە و
ئایینی
ڕەسمییان
نییە
. سیستەمی
حوکم
لە
گەلێک
لە
وەڵاتانی ڕۆژئاوایی نائایینیە و
لە
نێوان
وەڵاتانی موسڵمانیش تورکیا
کە
خۆی
بە
وەڵاتێکی ئەورووپی دەزانێ،
پەیڕەوکاری
ئەم
سیستەمەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لاییسیزم
لەم
چاخەدا بریتییە
لەو
ڕێبازەی
کە
خوازیاری دەرهاویشتنی
بن
بونیاد و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانە
لە
ژێر
دەسەڵاتی ئاییندا.
ئەم
ڕێبازە بزاوتێک
بوو
بۆ
خەبات
لە
بەرانبەر
زۆرداری
و
تەنگ
پێهەڵچنینی
ئایین
و
ڕاوەستان
بەدژی پشکنینی
بڕوا
لە
سەدەکانی ناوەڕاستی ئەورووپا
لە
سەردەمی
ڕینسانسدا. واتای لاییک
لەو
سەردەمەدا
پەیوەست
بوو
بە
پێکهاتەی
کڵێسە
و کۆمەڵگەی مەدەنییەوە. کۆمەڵگەی مەسیحی
بە
دوو
چینی
کلێرک
clerk
و لاییک
دابەش
کرابوو: لاییکەکان
بریتی
بوون
لە
مەسیحی
ئاسایی
و کلێرکەکانیش پێکهاتبوون
لە
کڵێسەییەکان
یاخود
کارمەندانی
کڵێسە
.
ئەم
کارمەندانە
لە
لایەن
کڵێسەوە کاروباری
ئیداری
و پەروەردەیی و کولتوورییان
پێ
دەسپێردراو مووچەی
خۆیان
وەردەگرت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لاییک/لادین
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی laicus (
بە
واتای پابەندیی
بە
خواوەند
) وەرگیراوە.
هەروا
بە
مانای کەسێکی نائایینی و ناڕۆحانییە
کە
هیچ
کاروبارێکی
لە
لایەن
دەزگەی ئایینییەوە
پێ
نەسپێردرابێت و
ڕەمەکی
و
دوور
لە
ئایین
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی خودایی
لە
پێش
سەرهەڵدانی بزاڤە کۆماریخواز و دیموکراسییەکان،
بە
زۆری
لە
سەرتاسەری
جیهان
دەسەڵاتی حکوومەتەکان بەپێی بیرۆکەی مافی
خودایی
پاساو دەدرا. بەپێی
ئەم
مافە
،
سوڵتان
و پادشاکان
بە
ئیزنی
خودا
لە
سەر
زەمیندا فەرمانڕەواییان دەکرد.
ئەم
بیرۆکە
تا
ئەو
شوێنە پێی
درێژ
کرد
کە
پادشا
و
سوڵتان
بە
سێبەری
خوا
لە
قەڵەم
بدرێن. نموونەی
ئەم
سێبەر
و گوماشتە ئیلاهییانە، بریتییە
لە
شاکانی هەخامەنشی
لە
ئێران
،
خاقانی
چین
، دێواپوترای هێندستان و ئەورووپای سەدەکانی
ناوەڕاست
تاکوو
پێش
شۆڕشی فەرەنسە.
ئەمانە
هەموویان
خۆیان
بە
سێبەری
خوا
و
نوێنەری
ئەو
لە
سەر
قەڵەمڕەوی حکوومەتەکەیان ناوبردە کردووە.
دوای سەرهەڵدانی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی لیبرالیزم و دیموکراسیەت،
ئەم
جۆرە ڕژێمانە
جێی
خۆیان
دا
بە
ڕژێمی دەستووریی و دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و دەوڵەتیش
لە
بەرانبەر
خەڵک
خۆی
بە
بەرپرس
دەزانێ.
1
2
3
4