تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورز
پەتێکی ئەستوورە کە سەرێکی خڕو گرێ درابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورز
گورزەیەک لە پووش یا لە گەڵا (ز)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزان
یاریکردن بەگورز
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزک
گورزەی پچووک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزی بن مێخ
یارییەکە مێخێک دادەکوترێ و پەتێکی پێوە دەبەسترێ و یەکێک سەری دەگرێ و دەسووڕێتەوە ، ئەوانی تر بەگورز لێی دەدەن ، ئەمیش دەستی بەر هەرکامیان کەوت لە جێی ئەم تێ دەکەوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزی ژێر بەڕێ
جۆرە یارییەکە لەژێر بەڕەدا دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزە
دەستەیەک لە شتێکی بەستراو ، وەک قامیش و زەل
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزەهۆن
جۆرە هۆنینەوەیەکە کە دەبێ چوار لیسپ بێ و ، هۆنراوەکە چوارگۆشە بوەستێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزەکوێرە
جۆرە یارییەکە بەگورز دەکرێ