تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆستە
ناوی دوو دێی نزیک لە بەکن لە ڕۆژئاوای سلێمانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆستە
پیاوێکە کە مووی ڕیشی نەبێ یا زۆر تەنک بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆستە کۆستە
بریتییە لە چاو و ڕاوکردنی چەند کەسێک لەگەڵ یەکێک بۆ دەست بڕین و هەڵخەڵەتاندنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆستەوەوی
دوو زەلامن لە کاتی بێ بارانیدا یەکێکیان ڕووی خۆی ڕەش دەکا و ئەویتریان بەرگی بووک لەبەر دەکا و دەست دەدەنە دەستی یەکتری و ماڵەوماڵ دەسووڕێنەوە و ئاویان دەکەن بەسەردا بۆ نوقڵانەی باران بارین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆستەک
قولفەیەکی چەرمینە بە کێلانی خەنجەرەوە لە مشتووەکەی هەڵدەکێشرێ بۆ ئەوەی کە نەیەتە دەرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرکۆستە
پیاوی ڕیش تەنک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داوەکۆستە
باڵندەیەکی کێوییە لە کەو پچووکترە بە هەنگاو دەڕوا، دوو تاڵ موو بە پشت ملیەوەیە لە کاتی ڕۆیندا مووەکان قنج دەبنەوە.