تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوور
گیسکی دوو ساڵەی نێر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوورە
شتێکی کون کونی پێچکەدارە لە تەنەکە یا لە گڵی سوورەوەکراو ئاگری تێ دەکرێ و چێشت و چای لەسەر لێ دەنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوورە
کەلەبەرێکە لە زەوی یا لە دیوار ئاگری تێدا دەکرێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوورە فەڕەنگی
جۆرە کوورەیەکە بەنەوت دەگڕێ و چێشت و چای لەسەر لێ دەنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوورە پەزخانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوورەخانە
کوورە پەزخانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوورەخانە
کوورەی ئاگری ئاسنگەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوورەدان
پوورەدانی هەنگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوورەدەمێن
شاگردێکە کە بەمووشە و دەمە هەر کوورە بدەمێنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووز
قاشی میوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووز
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووزاندنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووزانەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووزلێدان
خانخانکردنی زەوییە بەگاسن بۆ دێراو و گۆل
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووزکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووزکووز
شتێکە لە خۆیدا قاش قاش بێ بەڵام لێک نەبووبێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووزە
گیاندارێکە بەقەد پشیلەیەک دەبێ کلکی درێژ و چوار پەلی کورتە،پێستەکەی دەکرێ بەکەوڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووزەڵە
گیایەکی توونی ئاوی بەهارییە ، لە گوێ ئاو دەڕوێ،گەڵای وەک کەرەوز وایە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووش
وتەیەکە بەکاردێنرێ لە جیاتی وتەی:(هیچ)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کووش
وتەیەکە پرسیاری شوێنی پێ دەکرێ