تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوولەکە
بەری گیایەکی گەڵا پانە وەک کاڵەک وایە بەچێشتی دەخورێ و گەلێ جۆری هەیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوولەکە ئاوی
جۆرە کولەکەیەکی پچکۆلەی باریکی سپییە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوولەکە باڵقە باغی
جۆرە کوولەکەیەکی ملدارە ناوەکەی دەدەهێنن و شتی تێ دەکەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوولەکە دمە
جۆرە هەنجیرێکە لە هەرمێ دەچێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوولەکە دۆشاوی
جۆرە کوولەکەیەکی گەورەی شیرینی سوورە، دەکرێ بەچێشت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوولەکە سەندەڵی
جۆرە کوولەکەیەکی گەورەی خڕی قاشقاشە دەکرێ بەچێشت