تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەبەرکردن
پۆشینی کاڵا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەبەرکردن
خستنە یاد و جێگیرکردنی شتی نووسراو ، یا بیستراو لە مێشک و دڵدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەتکردن
دووکەرتکردنی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەخۆکردن
دڵگیرکردنی یەکێک لە خۆت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەسەرکردن
کردنی یەکێک بەهاوبەش ، یا هاوبیری خۆت لە شتێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەسەرەوکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەشۆر دەرکردن
بریتییە لە دەرکردنی شت لە ئەندازەی خۆی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەقمکردن
پاچەکۆڵەکردنی بنکی کاڵەک و شووتی و تەماتە و هێندێ شتی تر و ، پاڵخستنی لقەکانی و خۆڵکردن بەسەریدا بۆ تەرزهاویشتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەقکردن
شلکردن و جووڵاندنی شت لەجێی خۆی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەنگەکردن
شەلیین لە ڕۆیندا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەپێکردن
پێ کردن بەپێڵاو و گۆرەوی و دەرپێدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەچککردن
ئاڵاندنی لەچک لە سەر و ملەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەکۆڵکردن
بەکۆڵ هەڵگرتنی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماتکردن
بریتییە لە کوشتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماتکردن
چەسپکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مارەکردن
بەستنی پەیمانی ژن و مێردی بەچەند وتەیەکی ئاینی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماستاوکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماچکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماڵداریکردن
پاشکەوتکردن بۆ دەوڵەمەندبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماڵکردن
سەرکێڵکردنی گاسنە لەکاتی جووتدا بەجۆرێک کە زەوییەکە نەکێڵێ ، بەڵکوو هەر ڕووی سەرەوەی بڕووشێنێ