تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەیار چەمەر
جۆرە درەختێکی گەرمیانییە بەرێکی هەیە وەک لوولە قامیش وایە ناوەکەی خانەخانەیە چەند پەرەێەکی تێدایە لەناویاندا دانەیەکی زەردی تێدایە پەڕەکانی لە ئاودا دەسووڕێنەوە بۆ ڕەوانی دەردی بە منداڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەرخ لە چەمەر کێشان
بریتییە لە بەیدەستکردن و سزادانی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەمەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەمەرانە
شیوەنێکی دوو دەستەییە دەستەیەک پیاو و دەستەیەک ژن بەپێوە وەک ئەڵقەی چەمەرە دەوەستن بۆ شیوەنکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەمەرانە
دەهۆڵ و زوڕنایەکە لە شیوەن و چەمەرەدا لێ بدرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەمەرچۆپی
هەڵپەڕین بەکۆمەڵ بەدەم گریان و شیوەنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەمەری
دەهۆڵێکە کە بۆ شیوەن لێ دەدرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەمەرە
هەموو شتێک کە وەک ئەڵقە وابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەمەرە
دارێکە کە بەتەڕی چەمێنرابێتەوە بەڕەنگێک کە هەردوو سەری گەیشتبێتەوە یەک