تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مشار
ئاسنێکی دەمپانی کلکدارینی دانەدارە ، داری پێ دادەهێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مشارە
جۆرە ماسییەکە لە پەنا گوێچکەیدا ئێسقانێکی بڕگە بڕگەی پێوەیە شتی پێ بریندار دەکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مشارە
ئەندازەیەکە لە زەوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاردەمشار
ئاردێکە کە لە دەمی مشار دەکەوێتە خوارەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شەقەمشار
مشارێکی دوو دەستەکییە بەدوو کەس داری زلی پێ دادەهێنرێ