تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مارانگاز
کەسێکە کە مار پێوەی دابێ و لەوەوە چاوترسێن بووبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مارانگاز
بریتییە لە یەکێک کە لە شتێک چاوترسێن بووبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆمارانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دایکەمارانە
دەعبایەکە لە ڕەنگا وەک مارمێلکە و لە شێوە و گەورەییدا وەک قومقمۆکە وایە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قارچکەمارانە
جۆرە قارچکێکە ناخورێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مێوەمارانە
جۆرێکە لە کاڵەکە مارانە دەخورێ و وەک مێو تەرز دەهاوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هازەمارانە
جۆرە کاردوویەکی گەڵای وەک گەڵای قامیش وایە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هازەمارانە
جۆرە کاردوویەکی گەڵا لوولە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کاردوومارانە
جۆرە کاردوویەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کاڵەکەمارانە
گیایەکی دێمییە دوو جۆری هەیە، یەکێکیان وەک مێو تەرز دەهاوێ و بەرێکی خڕ دەگرێ و دەخورێ ،ئەوی تریان بەرەکەی وەک شووتی کۆڵە وایە و زۆر تاڵە پێی دەڵین (کووژاڵک)