قووڵکردنەوە
بریتییە
لە زۆر وردکردنەوەی قسەیەک
قوپان
چاڵبوون و بەناوداچوونی
هێندێ شت بەهۆی نهێمێکەوە
قوپاندن
چاڵکردن و بەناودابردنی
هێندێ شت بەنهێم
قوپاو
شتێکە
چاڵ بووبێ و بەناوداچووبێ
قوپۆز
گرێیەکە
لە ناوەڕاستی
نیلی جووتدا
قوپەن
چەند بنجە سەوزییەکە
لەناو پەڵەیەکدا،
کە بەرزتر و بەهێزتر
بێ لە دەوروبەرەکەی
قوڕ و قسڵ
شتێکە دەگیرێتەوە
لە گڵ و
قسڵ بۆ بەکارهێنانی
لە بناغەی دیواردا