تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرتەڵ
شتی هەڵبژاردەی نایاب .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرجل
پارچە هۆڕێکە دەدرێ بەسەر کورتاندا بۆ ئاگاداری کوتانەکە .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرجێیی کردن
بریتییە لە دروستبوونی پیاو لەگەڵ ژنی خۆی .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرجەم
وتەیەکە لە جێی وتەی تێکڕا بە کار دێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرجەنجاڵ
کەسێکە کە زۆر خەریک بێ بەشتەوە و ،نەپەڕژیتە سەر شتی تر .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرحەد
سنووری شوێنێک کە دووخاک لەیەک جوێ بکاتەوە .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرحەد دار
کەسێکە کە چاودێری سەرحەدێکی پێ سپێردرابێ .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخستن
بریتییە لە پەڕاندنی وڵاخی نێر زاڵکردنی یەکێک بەسەر یەکێکدا یا بەسەر مەبەستێکدا .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخستن
خستنی شتێک لە نزمییەوە بۆ بەرزییەک .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخستنە سەر
سەر نانەسەر .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخواردن
بریتییە لە ئارەزوو کردنی یەکێک بۆ کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخوران
بریتییە لە ئارەزووکردنی یەکێک بۆ کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخۆش
کەسێکە بە هۆی خواردنەوەی ئارەق و مەیەوە مەست و بێ هۆش بووبێ .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخۆشبوون
بێ هۆشبوون بە هۆی خواردنەوەی ئارەق و مەیەوە .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخۆشی
مەستی و بێ هۆشی .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخۆشی کردن
دڵنەواییکردنی یەکێک کە مردووی مردبێ یا تووشی چورتمێک بوونێ لەگەڵ دڵخۆشی دانەوەی .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخێڵ
گەورەوە سەرۆکی خێڵ .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخەو شکاندن
بریتییە لە نووستنێکی کەم بۆ حەسانەوە .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرخەو شکاندن
بریتییە لە نووستنێکی کە م بۆ حەسانەوە .