تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەمەن
درەختی یاسەمەن .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەمەندۆک
پەتێکە سەرێکی دەخرێتە ملی سەگ یا تانجی و سەرەکەی تری دەبەسترێ بە دارێکەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسەی کەسەری دارەکە دەگرێ سەگەکە نەیگەزێ . ( سەمەندۆک کردن ) پەتکردنی سەگ بە سەمەندۆک .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەمەنگوڵ
کەسێکە کە گێڕ بێ و کوڵۆکێکی ساغ نەبێ .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەمەنی
جۆرە خواردەمەنییەکە لە ئارد و قەرسیلی گەنمی ناسک دروست دەکرێ و بە ئاگر دەکوڵێنرێ .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاسەمەند
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەروسەمەنە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کاسەمەن
جۆرە کاسەیەکە هەر شتی پێ دەپێورێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یاسەمەن
درەختێکی گەڵاوردی پچکۆلەیە ، گوڵێکی وردی سپی بۆنخۆش دەگرێ ، دارەکەی دەکرێ بەدارجگەرە