تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵ
داواکردنی شت لە مەردووم .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵک
کۆتەرە دارێکە هەڵکەنرابێ بۆ ئاو تێدا خواردنەوەی سەگ .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵکردن
دواواکردن و خوازەڵۆکی شت لە مەردووم .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵکەر
کەسێکە داوای شت لە مەردووم بکا .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵە
قولێک گەنم یا جۆ یا مەرەزەیە کە سەپان بەداس درووبێتیەوە و هێشتا دای نەنابێتە زەوی .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵەت
پارچەی شتی سوورەوەکراو وەک گۆزە و دیزە .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرسواڵکەر
کەسێکە کە چاوی لە دەستی مەردوومەوە بێ .