تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفری
بەردە ئەستێی چەخماخی تفەنگی شینکە کە درێژکۆلە بێ .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفرە
پارچە تەنراوێکی چوارگۆشەی درێژە نانی لەسەر دەخورێ .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفرە بڕە
جۆرە قاڵۆنچەیەکی ڕەشی خێرایە سفرە کون دەکا .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفرەمار
مێش و دەعبای لێ دەنیشێ و دەیهێنێتەوە یەک و دەیانخوا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفرەمار
جۆرەمارێکی کورتی کوێرە لۆچێک لە سکیدا هەیە کاتێک کە برسی بوو وەک سفرە یەکاڵای دەکاتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفرەچی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفرەی فەقیران
سفرەی فەقێیان .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفرەی فەقێیان
هەشت ئەستێرەن لە ناوەندی ئەستێرەی دووپشک و ترازوودا .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کاسەسفرە
چێشتێکە کە بنێردرێ یەکەم جار بۆ دراوسێیەکی تازە