تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێ زات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زابووق
سەرە نوێلک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زابووق
دۆڵ و دەرەیەکە کە ئاوی باراناوی پێدا بڕوا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زابەند
دەفتەرێکە کە هەر ناوی منداڵی تازەبووی تێدا بنووسرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زات
نەترسان و ئازایی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاتبردن
بریتییە لە ترساندنی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاتدار
گیانداری بەجەرگی چاو قایم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاتچوون
بریتییە لە ترسان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاتکردن
نەترسان و وێران بۆ کردنی شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاج
دەرمانێکی سپییە دەکرێتە ئاو و چەرمی پێ ڕەش دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاج و پەرچەم
پەرچەم و ڕیزەموویەکە دەهێڵرێتەوە بەکەناری سەری کوڕی منداڵدا بەڕێکی لەبەر جوانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخ
تاوێری گەورە (د)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخ
کەورگ (د)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخ
شتێکی سپی یا زەردی ترش و تفتە وەک خوێ لە کان دەردەهێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخاو
برتییە لە داخ و خەفەت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخاو
دەرمانێکە دەگیرێتەوە بەزاخ بۆ مشتوماڵی تیغ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخاودان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخاودانەوە
بریتییە لە تەماشا کردنی یەکێک بۆ یەکێکی جوانی دڵبەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخاودانەوە
بریتییە لەپێ خۆشبوونی دڵ بەتووشبوونی دوژمنت بەناخۆشییەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخاودانەوە
مشتوماڵکردنی شیر و خەنجەر بەزاخاو